کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


با گومانه‌وه‌ له‌ نامه‌ و پەیامه‌که‌ی (ئاپۆ) بڕوانیین!

Friday, 22/03/2013, 12:00


لە سالانی (1860)دا، كاتێك سێ كچەكەی کارڵ ماركس یاریان دەكرد، یاریەكەش بریتی بوو لەوەی لە بەرامبەر هەر پرسیارێك بە دێرێك یان وشەیەك وەڵام بدەیتەوە، شەوێك داوایان لە ماركسی باوكیان كرد كە ئەویش بەشد...ار بێ و وەڵامی پرسیارەكان بداتەوە، دو پرسیاری كۆتایی ئەوەبوو (ئەو پەندەی، كە تۆ بەلاتەوە جوانە چییە؟ دروشمی تۆ چییە؟) لە وەڵامی پرسیاری یەكەمدا ماركس نووسی (هیچ شتێكی مرۆیی بە من بێگانە نییە). لەوەڵامی دوا پرسیاریشدا نووسی (پێویستە بەچاوی گومانەوە لە هەموو شتێك بروانین.)

ئەگەر لە وەڵامی پرسیاری یەکەم ورد بینەوە لەوە ده‌گەین کە دەکرێت مرۆڤ ئاڵو گۆڕی بەسەردا بێت و چاوەڕوانی هەموو شتێکی لێبکرێت، ئەمان باتەوە سەر ئەو قسەیەی کە نیتچە ئەڵێت (سەرکردە پیرەکان ئیره‌ییان بە گەنجەکان دێت) . بۆیە ئەگەر بەڕاستی ئەوە بانگەوازیی ئاپۆ بێت جگەلە ئاشبەتاڵێک زیاتر هیچیتر نییە ! پێویستە پارتی کرێکارانی کوردستان بە هیچ شێوەیەک پابەندی ئەو بانگەوازە نەبێت، کات خۆی (نێڵسن ماندێلا) لە زیندان بوو، له‌ چاوپیکەوتنێکدا وتی: من هیچم نییە بیڵیم تەنها زیندانییه‌کم، کاتێکیش ئازادیان کرد لە وەڵامی ئەو پرسیارێکدا، که‌ ئایا کاتی ئەوە نه‌هاتووه‌ چەکەکان بیدەنگ بن، ئه‌و وتی چەکەکان بێهۆ هەڵنەگیراون، بەڵکو بۆ ئامانجیک هەڵگیراون، کەی ئامانجەکە هاتەدی چەکەکان بیدەنگ ئەبن .

بۆچی پێویسته‌ ئێمه‌ بە چاوی گومانەوە لەو پەیامەی ئۆجه‌لان بروانین؟

ئاپۆ کەسێکی زیندانیی کراوە، لە ژێر فشارێکی زۆردایە، هەموو کەسیک ڕۆحی خۆی خۆش ئەویت، بۆیە هەندێک جار بۆ ئازادبوونی گیان و رۆح دەکرێت مرۆڤ سازش له‌سه‌ر زۆر شت بکات، کە ئەگەر له‌ که‌شی ئازادییدا بێت، هەرگیز ئه‌وه‌ ناکات، بۆیە دەبێت پارتی کرێکارانی کوردستان درک بەم راستییە بکەن، ڕاستە ئاپۆ سەرکردەی پارتی کریکارانە، پێویستە ڕێز له‌ مێژوو له‌ خه‌بات و له‌ زیندانییبوونی بگیرێت، خۆشیان بوێت، بەلام ئەبیت ئامانجە گەورەکە نەکرێتە قوربانی ئاپۆ، هه‌رچه‌نده‌ خۆی لە زیندان ئاماژەی پێدەکات و ئەڵێت: (هەلێکی وا دەڕەخسێنن وەک مەزلوم دۆگان خۆم بکوژم، بەلام من هەرگیز ئەوە ناکەم) ، ئەگەر ئەمە ژیان و حاڵی ئاپۆ بێت چۆن دەبێت گوێی لێبگیرێت؟

ئاپۆ لە زیندان خاوەنی چەند پارێزه‌ره‌ێکه‌ زیاتر لە (2) ساڵە نەیان هێشتووە چاوی پێیان بکەوێت، جاران ئاپۆ لە ڕێگای پارێزه‌ره‌کانییه‌وه‌ بیر و بۆچوونەکانی خۆی دەردەبڕی ، بۆیە بۆ دڵنیابوون لەو نامەیە دەبوو پریزه‌ره‌که‌نای بچونایەتە لای تا تەواو لە تەندروستی ئاپۆیان بکۆڵایەتەوە، ئەگەر ئەو نامەیە ئاپۆ نووسیویەتی بزانن ئایا لە ژێر فشارا بووە؟ ئایا بە زۆر بووە؟ ئایا له‌ حاڵی حازردا تەندروستی باشە؟ ئایا دەرمانیان نەداوەتێ ؟ دەرزیان لێنەداوە؟ له‌ نێوان ئه‌و پرسیارانه‌دا کۆمه‌ڵێک گومان هه‌یه‌، ده‌بێت به‌ ئه‌نجام بگه‌ین، ئه‌وسا قسه‌ له‌ سه‌ر ناوه‌رۆکی نامه‌که‌ بکرێت! واته‌ لە هەموو ئەم شتانە دڵنیا بونایە ئەوسا لە ڕێگای ئەوانەوە نامەکە بە ئەندام و بە نوێنەران بدرایە، ئه‌وانه‌ی کە چوبوونە ئیمرالی.
لە مەسەلەیەکی ئاواهه‌ستیار و گرنگدا زۆر پێویست بوو (ئاپۆ) بە ئامادەبوونی پاریزه‌ره‌کانی بە دەنگی خۆی قسەی بکردایە و لە ڕێگای شاشەی تیڤیەکان ڕاستەوخۆ بدوایه‌، لە به‌ر ئه‌م هۆیانە پێویستە خەڵکی کوردستان هیچ ئیعتیباریک بۆ ئەو بانگەوازە دانەنێن، نەک لەبەر ئەوەی ڕێزی ئاپۆ ناگرن، بەڵکو پیویستە گومان بکرێت ، بۆچی لە کێشەیەکی وا چارەنووسسازدا، کە هەزاران کەس بوونەتە قوربانی ئه‌و رێبازه‌، خەڵکی کورد راستەوخۆ ڕیبەرەکەیان نەبینن و دڵنیابن لەوەی کە ئەو پەیامە پەیامی راستەوخۆی ئەوە، ئەگەر تورکیا راست دەکات و ئاشتیی ئەوێت بۆ ئەمەی نەکرد؟

لە هەر حاڵدا کورد دەبێت لەوە تێبگات ئاپۆ لە ژێر فشاردایە و زیندانی کراوە، بۆیە پارتی کرێکارانی کوردستان دەبێت خۆی بڕیار بدات، ئەگەر تورک ئاشتی دەویت فەرموون با ڕێبەرەکەیان لە دیاربەکر دەستبەسەر بکات و ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان راستەوخۆ گفتوگۆ لەگەڵ ڕابەرەکەیان بکەن ئەوسا گفتوگۆی ئاشکرا بکریت، ئەوەی ئیستا لە ئارادایە تاکتیکیکە و فێڵ لە کورد ئەکرێت بۆ دابەشکردن و پارچە پارچە کردنی میللەتی کورد و کەم کردنەوەی ناو و ناوبانگی (ئاپۆ) و لاوازکردنی پارتی کرێکارانی کوردستان.

ئەوەتا ماڵی بارزانی و حیزبه‌ نه‌یاره‌کانیان، کەوتونەتە لێدان لە کەسایەتی(ئاپۆ) و پارتی کرێکارانی کوردستان، له‌ هه‌مانکاتدا کەوتونەتە دەستخۆشی له‌ حکومه‌تی تورکیا، ئەم دەرفەتە تورکیا خولقاندویەتی، چونکە باوەڕ بوون بەو نامەیە هەر ئەو دەرەنجامەی هەیە کە واتای تەسلیم بوون و ئاشبەتاڵ، کەس ناتوانێت حاشا لەوە بکات.
کۆتایی قسەکانم بەوه‌ ده‌هێنم خەڵک دوێنێ بۆ هەلەبجە ئەگریا ئەمڕۆ لە خۆیەوە سەچۆپی بۆ مەرگی خۆی گرتووە، (مستەر ڕیچ) ئەڵێت لە بەردەرکی سەرای سڵێمانی کابرایەک کەرێکی بە بارەوە بەستبۆوه‌ له‌و لاشه‌وه‌ خۆی سەرچۆپی گرتبوو، ئاگای له‌ که‌ره‌که‌ نه‌مابوو هەڵده‌پەڕی تا (6) سەعات ئه‌مه‌ به‌رده‌وام بوو ، (مستەر ڕیچ) ئەڵێت چووم بۆ لای کەرەکەوه‌ و هاوارم کرد وتم کێ ساحێبی ئەم کەرەیە ، کابرای سەرچۆپی هات وتی من، (مستەر ڕیچ) ئەڵێت پێم ووت هەر هەلەپەڕیت هەلەپەریت بۆ بارەکەت لە کەرەکە دانەگرتووە؟ وتی بارەکام لە کەرەکە کردەوە و لە کۆڵی کابرام ناو بەستەمەوە و کەرەکەشم ئازاد کرد، ئەمە لە سەرەتای ساڵی (1900) کاندا ڕوویداوە ئێستا سەدەی 21 کورد هەر نەگۆڕاوە بارەکەی بە کۆڵەوەیە و هەر هەلدەپەڕێت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە