یەكێتی مەرگی خۆی لە سلێمانی راگەیاند و پێشنیارێك بۆ خەڵكی هەولێری قەڵای روخێنەری دیكتاتۆرێت
Tuesday, 08/03/2011, 12:00
لە یادی راپەڕینی 1991 ی خەڵكی بەشەرەفی سلێمانی كە دەكاتە 7/3/2011یەكێتی نیشتمانی تاڵەبانی هەرچی هێزو قوەتی خۆی هەبو بە كاری هێنا نەیتوانی خەڵكی سلێمانی كۆبكاتەوە، ئەوەی دوێنی لە پێش لقی 66 پارتیدا بون كێ بون؟ ئەوانە زۆربەیان هیزەكانی پێشمەرگە و پۆلیس و ئاسایش بون بە جلی مەدەنیەوە و جگە لە پاسەوانە زۆر و زەوەندەكانی بەرپرسە ناوگەڵ تەڕەكانی یەكێتیش، هەندێك خەڵكی كۆیلەی خۆیانیان هێنابو لە دەرەوەی شاری سلێمانی، دەتوانین بڵێن زۆربەی ئەوانەی هاتبون لە ترسی نان بڕین چوبونە پێش لقی 66 پارتی لە سلێمانی، فایلدارەكانیشیان هەریەكی مەدالیای خیانەت واتا فایلەكانیان لە ملدابو چوبونە پێش لقی 66 پارتی،ئەوانەی پێشمەرگەی راستەقینەی خەڵك نەتەوە و نیشتمان بون چونە ناو خەڵكی قارەمانی سەرای ئازادی.
لێ ئەوەی دوێنێ رویدا لە پێش لقی 66 ی پارتی لە سلێمانی جاڕدانی مەرگی یەكێتی نیشتمانی تاڵەبانی بو، چونكە ئەو ئاهەنگەی دوێنێ گێڕایان لە سلێمانی، ئاهەنگی كۆتای مەرگیان بو و خۆشی دەربڕینێكیشبو بۆ شەهیدكردنی شەهیدانی 17 شوبات و 25 شوبات و شەهیدانی تری راپەڕینی سپی گەنجانی كوردستان،بەوەش سەلماندیان زۆر بچوك بونەتەوە،پێم وایە هەر وەكو حیزبەكەی حمەی حاجی مەحمودیان لێ هاتوە. بۆیە كاتی ئەوە هاتوە ئیتر خۆمان بە شتێكەوە خەریك نەكەین كە بوتە كەلاكێكی تۆپی وگۆرگە برسیەكانیان سەریان تێكردوە و ناوی لێنراوە یەكێتی.
پێشنیارێكم هەیە بۆ خەڵكی هەولێری قەڵای ئازایتی و بەعسی بەزین و دیكتاتۆر روخێن، پێشنیارەكەم ئەوەیە بۆ ئەوەی دیواری ترس لەوشارە بروخێنن، خۆپیشاندانەكانیان لە عەینكاوە وە و لە نزیك كۆنسوڵخانەكانی ئەمریكا و بریتانیاوە دەست پێ بكەن، چونكە پارتی ناتوانێت لەوێدا هەروا بە ئاسانی بتوانێت دەستیان لێ بوەشێنێت.
لێرەشەوە دەمەوێت ئەوشتان پێ رابگەیەنم كە پێرێ شەوە سەفارەتی ئەمریكا لە بەغدادەوە بە تەلەفۆن هوشداریان داوەتە مەسعود بارزانی و جەلال تاڵەبانی كە رێگە لە خەڵكی كوردستان نەگرن بۆ خۆپیشاندان و سەركوتیان نەكەن و تەقەیان لێ نەكەن، هەر ئەوەش وایكرد كە تاڵەبانی و بارزانی ترس و دڵە راوكێ بكەوێتە نێودڵیانەوە.
خەڵكی بەشەرەفی هەولێری قەڵاو منارەی ئازا و دیكتاتۆر روخێن، راستە ئەمریكا وزل هێزەكان بە دوای بەرژەوەندی خۆیانەوەن، بەڵام بینیمان كاتێك كە گەلی میسری راپەڕین، چۆن هەمو زل هێزەكان پشتیان لە حوسنی موبارەكی دۆست و هاوكاریانكردو پشتگیری خەڵكی راپەڕیوی میسریانكرد، چونكە زانیان ئیتر بۆ لەمەودوا گەل رابەرایەتی ئەو وڵاتە دەكات. بۆیە جوڵەكردنی ئێوە بۆ سەر جادەكانی هەولێر و دەربڕینی ناڕەزایەتیەكانتان، وادەكات دەسەڵاتی دیكتاتۆری مەسعود قەزافی كە لە خیانەتی 31 ئابەوە ئەو شارەی داگیركردوەو سەركوتانی كردوە،لە پێش هورەی پۆڵاینی ئێوەدا خۆی رانەگرێت و وەكو بەفر بتوێتەوە و ئێوەش هەناسەیەكی پاكی ئازادی هەڵمژن و رزگارتان بێت لەو دیكتاتۆرە عەقڵ بۆشەی مەسعود بارزانی كە بونەتە مۆتەكە بەسەر دەوڵەتی كوردیەوە و لەوەتەی هەن تەنها بەشیان خیانەتكردن و كورد كوشتن و دزی و جەردەی بوە.ئەگەر ئێوە بجوڵێن دڵنیابن هەمو جیهان و زل هێزەكان پشتی ئێوەی زوڵم لێكراو دەگرن، چونكە دەزانن دواڕۆژی كوردستان و دەسەڵات دەكەوێتە ئێوەی خوێنداكارانی قوتابخانەكەی سەردەشت عوسمان و سۆرانی مامە حمەكان.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست