کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاشكرابوونی گه‌وره‌ترین تاوان له‌لایه‌ن عه‌قیدی ئاسایشی پارتی له‌هه‌ولێر

Tuesday, 26/06/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 2 هه‌ولێر
شه‌وه‌ی رابردوو سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ مقه‌ده‌م جه‌میل بارزانی له ‌ئاسایشی گشتی ئه‌و هه‌واڵه‌ی دركاندووه‌، كه ‌ماوه‌ی زیاتر له ‌12 ساڵه ‌پشتیوان مه‌ولود، كه ‌ئیستا عه‌قیدی ئاسایشه ‌به‌ڕیوه‌به‌ری ئاسایشی ناوشاری باشووره ‌له‌ هه‌ولێر، به‌هاوكاری چه‌ند سیخوڕێكی كۆنی به‌عس و ناو ئیسلامییه‌كان، به‌چه‌ندین شێواز كه‌وتوونه‌ته ‌ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی، كه ‌ته‌نها بۆنی ئیسلامیه‌تیان بۆ هاتووه ‌یان ده‌وله‌مه‌ند بوونه‌ و له‌ حیزبه‌كانی دیكه ‌بوون، دواجاریش به‌ده‌یان و بگره‌ سه‌دان ده‌فته‌ر دۆلار ئه‌و كه‌سانه‌یان ئازاد كردووه‌، به‌ جۆرێك ئه‌و كه‌سانه‌یان له‌لای خۆیان له ‌ماڵه ‌نهینیه‌كان حه‌شار داوه ‌تا ته‌نازویلیان پێكردوون چونکه‌ پاره ‌و سه‌رانه ‌و چونکه‌ پاراستنی ئه‌و تاوانه ‌و ئاشكرانه‌ كردینی.
یه‌كێك له‌و تاوانبارانه‌ی هاوكاری عه‌قیدی ئاسایش پشتیوان مه‌ولودی كردووه‌، سابیر حاجی تاهیر سۆنده‌ فرۆش بووه‌، كه ‌له‌كاتی رژێمی به‌عسدا سه‌ر به ‌نه‌قیب عه‌بوللا له‌ ئه‌منی عامه‌ی هه‌ولێر بووه‌، دواتریش بۆته ‌پیاوی ده‌زگای زانیاریی له‌لای خه‌سره‌ و شێره‌ی یه‌كیتی و پاش 31ی ئابیش بۆته ‌پیاوی پاراستن و ئاسایش له‌لای عه‌قید پشتیوان مه‌ولود له‌ ئاسایشی باشوری هه‌ولێر.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه ‌پشتیوان له ‌رێگه‌ی سابیره‌وه‌ بۆته‌ خاوه‌نی زیاتر له‌20 ملیۆن دۆلار و له ‌ناو شاری هه‌ولێر دوو به‌نزینخانه‌ی هه‌یه ‌و هۆتیلیك له‌سه‌ر شه‌قامی 60 مه‌تری به‌شه‌ریكی حاجی تاهیر سۆنده ‌فرۆش ، 50 پارچه ‌زه‌وی له‌ به‌حره‌كه‌ هه‌یه ‌و 12 خانوو له ‌هه‌ولیر و دوو مه‌زره‌عه ‌له ‌شه‌قلاوه‌ و شاوه‌یش، بۆ كاری گه‌مه‌ده‌ست بازیش له‌گونده‌كانی ئیتالی و ئینگلیزی 3 ڤیلای هه‌یه‌ و دوانیانی به‌كری داوه‌ته‌ دوو كۆمپانیای توركی،
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ مه‌زه‌نده‌ی زیاترله ‌120 تاوانی گه‌وره‌ی له‌و چه‌شنه‌ی دابیت كه‌ پشتیوان به‌هاوكاری چه‌ند سیخوریك ئه‌نجامی دابیت به‌تایبه‌تی كاروانی سۆنده‌فرۆش.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە