کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دوو مار سێ پشیله‌،دوو ته‌یره‌ن عه‌بابیله‌

Wednesday, 14/10/2009, 12:00


ڕیاگه‌یاندنه‌کانی ده‌سه‌ڵات، له‌دوای ده‌رکه‌وتنی قورسایی لیستی گۆڕان و لایه‌نی یه‌کگرتو وه‌ك نه‌یارێکی سه‌رسه‌خت له‌نێو په‌رله‌مان و ، ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ زۆره‌ پان وبه‌رینه‌ی نوێنه‌راته‌تیان ئه‌که‌ن ومتمانه‌یان به‌وان به‌داوه‌‌، ئێدی ده‌سه‌ڵاتی ته‌زوویر به‌ته‌واوه‌تی په‌شۆکاوو له‌هۆش خۆچوون، ئه‌وه‌تا ئه‌وه‌نده‌ی دژی لیستی گۆڕان هه‌وڵ وته‌قه‌لاکانیان خستۆته‌ گه‌ڕ، ڕه‌نگه‌ هه‌موو ئه‌و به‌ڵێن و په‌یمانانه‌ی دابویان به‌خه‌ڵکی به‌شمه‌ینه‌تی کوردستان ، ئێستا له‌بیر خۆیان بردۆته‌وه‌و نایانه‌وێ باسی لێوه‌ بکه‌ن. ڕۆژانه‌ هه‌روه‌ك جاران تۆپباران کردنی سنووره‌کانی کوردستان به‌رده‌وامه‌ له‌لایه‌ن دۆسته‌کانی دوو ماره‌که‌(تاڵه‌بانی و بارزانی) که‌چی مێش میوانیان نیه‌، ئه‌وه‌تا ڕۆژنامه‌ی (جوروزلم پۆست) ئه‌و تاوان وهێرش و ئۆپراسێێۆنه‌ سه‌ربازیانه‌ی تورکیا مه‌حکوم ئه‌کا و ناوی ئه‌و دوو هاوڵاتیه‌ کورده‌ی (جه‌یلان ئۆکۆل(12 ساڵی) و ئۆغۆر قایمازی باوکی) شوناکار بون بڵاو ئه‌کاته‌وه که‌ له‌و هێرشه‌ ئاسمانیه‌دا به‌ده‌ستی تورکیای ئاشتیخوازی و کرانه‌وه‌ به‌ڕووی کوردا ، بوون.، که‌چی مه‌سعود له‌هه‌ولێری دوژمن به‌زێن خه‌ریکی ژووری عه‌ملیاته‌ بۆ دژایه‌تی کورد و ته‌ڤگه‌ره‌ ئازادیخوازه‌کانی.

ئه‌وڕۆ ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌کانی هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر چوو ئێکسپایه‌ر، هه‌روه‌ك ئه‌و خۆراکه‌ی ڕۆژانه‌ ئه‌ی ئه‌که‌ن به‌م دیوی سنوورو هاوڵاتی کوردی پێ نه‌خۆش ئه‌خه‌ن وتوشی هه‌زاره‌ها ده‌رد و ده‌ره‌تانی ئه‌که‌ن، به‌ئاره‌زووی خۆیان له‌ڕێگای ئه‌و که‌سایه‌تیه‌ گورپه‌و ده‌سته‌مۆیانه‌ی له‌سه‌ر بودجه‌و سامانی دزراوی خه‌ڵکی گه‌رمیان وهه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌یان له‌وه‌ڕێنن وئه‌یان که‌ن به‌گژ لیستی گۆڕان و نه‌یارانی گه‌له‌که‌مان ، به‌چه‌پ وبه‌ڕاست خه‌ریکی درۆ کردن وبوختان هه‌ڵبه‌ستتن، بۆ نمونه‌ مانشێتی زۆربه‌ری ڕۆژنامه‌کانیان به‌وه‌ ڕازاندۆته‌وه‌، که‌گوایان عوسمان بانیمیرانی داوای له‌ ده‌نگده‌ران کردوه‌، له‌وه‌ی که‌ لیستی گۆڕان ناتوانێ ئه‌و به‌ڵێنانه‌ به‌جێ بێنێ که‌ ده‌نگده‌رانیان ده‌نگیان له‌سه‌ر دابون. که‌ئه‌مه‌ش له‌ڕاستیدا ئه‌وپه‌ڕی ڕاستۆگۆیی و به‌ئه‌مه‌کی کاك عوسمان ده‌رئه‌خا، له‌به‌رئه‌وه‌ی لیستی گۆڕان ئێستا که‌مینه‌یه‌و ده‌سه‌ڵات وبڕیار لای ئه‌وان نیه‌، جا بۆ ئه‌بێ بۆ ئه‌م ڕاستیه‌، ته‌پڵی نابوتی بۆ لێبدرێ؟ هه‌موان باش ئه‌زانین که‌لیستی گۆڕان له‌گه‌ڵ یه‌کگرتودا به‌ره‌ی به‌رهه‌ڵستکارن و ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ی تر کاریان ته‌نها ده‌ست به‌رزکردنه‌وه‌یه‌ له‌دژی هه‌ر بڕیارێك وه‌یان پێشنیارێك که‌لیستی گۆڕان ویه‌کگرتو بیانه‌وێ هه‌وڵێ بۆ بده‌ن، من دڵنیام گه‌ر سبه‌ینێ لیستی گۆڕان و یه‌کگرتو پێشنیاری دروست کردنی ده‌وڵه‌تی کوردی بده‌ن ، ئه‌وا ئه‌مان له‌دژیان ئه‌وه‌ستنه‌وه‌.

محه‌مه‌دی مه‌لا ئاگر، گله‌یی ئه‌وه‌ ئه‌کات که‌ خۆیان ناخه‌نه‌ ئاست ئه‌و که‌سانه‌ی ناوو ناتۆره‌ی له‌ ده‌سه‌ڵات ئه‌نێن ، ئه‌مه‌ش به‌کارێكی گه‌لێ ناشایسته‌ ئه‌زانێ، ئه‌ڵێ ئێمه‌ خۆمان له‌سه‌ر ئه‌و جۆره‌ شتانه‌ ڕانه‌هێناوه‌. نازانم ناوو ناتۆره‌ ناشرینه‌، وه‌یان هه‌راجاکردنی مافه‌کانی گه‌لی کورد، وه‌یان دزینی سامانه‌ سروشتیه‌کانی میله‌ت، وه‌یان گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ر دانی توانای هاوڵاتی کورد، وه‌یان کلك ڕه‌شان بۆ دوژمنای کوردو په‌لکێشکردنیان بۆ سه‌ر بزووتنه‌وه‌کانی کورد. مه‌لا کوێره‌ ناحه‌قی ناگرم چاوی هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ بڕ ئه‌کا، نابینێ له‌به‌رچاوی هه‌موان مه‌سعود مه‌لهاخانه‌یه‌کی کردۆته‌وه‌و به‌شه‌دده‌ له‌شفرۆشی تیا ڕیزکردن وخه‌ریکی که‌سابه‌تی پێڵاو ڕیزکردنه‌، ئائه‌م کاره‌ی مه‌سعود عه‌یب نیه‌، به‌ڵام ناوو ناتۆره‌ عه‌ییه‌. وه‌یان ته‌قه‌ کردن له‌کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌سه‌ر باره‌گاو بنه‌که‌کانی لیستی نه‌یاران و تۆقاندنی ده‌نگده‌ران کارێکی ئاساییه‌و مه‌لا ئاگر نایبنێ و به‌ڵام ناوو ناتۆره‌ عه‌یبه‌. وه‌یان مه‌سعود و تاقمه‌که‌ی دوای ئه‌و هه‌موو ته‌زویرو ساخته‌و فێڵه‌ و ئه‌یانه‌وێ ده‌ستوورێك به‌سه‌ر کوردا بسه‌پێنن که‌ ئه‌یانه‌وێ کوردستان بکه‌ن به‌ مۆڵگه‌ی دیکتاتۆریی ومناڵ دوای مناڵی بارزانی ببن به‌مۆته‌که‌ به‌سه‌ر سنگی ئه‌م میله‌ته‌ خێر له‌خۆنه‌دیوه‌، ئه‌مه‌یانی پێ عه‌یب نه‌یه‌، به‌ڵام ناوو ناتۆره‌ی پێ عه‌یبه‌. محه‌مه‌دی مه‌لا ئاگر ئه‌و به‌تاڵان بردنه‌ی نه‌وتی کوردستان که‌ پاره‌که‌ی ئه‌چێته‌ باخه‌ڵی سه‌رۆکه‌ ته‌زویره‌که‌ی پێ عه‌یب نیه‌، که‌چی له‌ناوو ناتۆره‌ ئه‌ترسێ وئه‌ڵێ ئێمه‌ کۆمه‌ڵگایه‌کی موسڵمان و له‌خوا ترسین. ئه‌یه‌وێ فه‌رهه‌نگی ده‌سته‌مۆۆ کردن وکه‌وی کردن که‌له‌لای خۆیان شتێکی ئاساییه‌، میله‌ته‌که‌مانی پێ ئاشنا بکه‌ن ووه‌ك ئه‌وانمان لێبێ.

له‌وه‌ش خۆشتر، فلکه‌‌ ‌دین کاکه‌یی هانی سیاسه‌تمه‌داران وسیاسه‌توانانی کورد ئه‌دا ، که‌ گوێ له‌مۆزیك بگرن و هه‌ر نه‌بێ فێری جۆری له‌ ئاله‌تی مۆزیکی ببن. وه‌رزیری به‌ناو ڕۆشنبیری وه‌ك نه‌ریتی به‌رده‌وامی که‌ زیاتر خه‌واوڵوه‌و باوێشك لێئه‌داو ئاگای له‌هیچ نیه‌ تازه‌ ئه‌م پێشنیاره‌ ئه‌کا، نازانێ سیاسیه‌کانی خۆمان له‌سه‌رسه‌نگ و ڤێلاو کۆشکه‌کانیان شه‌وانه‌ له‌گه‌ڵ سۆزانیه‌کاندا گوێ له‌گۆرانی وموزیکی لوبنانی و ئۆکرانی ئه‌گرن ، کاکه‌ گیان تۆ له‌گوێی کام مانگایه‌دا نووستوی، ئه‌ی ئه‌وه‌ هه‌موو ئه‌ندام سه‌رکردایه‌تی وبه‌ناو ئه‌ندام په‌رله‌مان و وه‌زیرو خاوه‌ن ده‌زگای ڕاگه‌یاندنه‌کانتان ، هه‌مویان پرۆفیسۆرن له‌ کوتانی ده‌هۆڵ بۆ شه‌ڕی ناوخۆو جوزه‌له‌ و زورنا ژه‌نی وا کاران که‌ له‌هیچ تیپی موزیکی دونیا به‌دی ناکرێن.

ئه‌وه‌ باسی ئازاد دووگیانی ناکه‌ین که‌وا خۆی به‌وه‌وه‌ بائه‌دا که‌ لیستی گۆڕان داواکه‌یان له‌دادگای فیدڕاڵ دۆڕاندوه‌، که‌چی باس له‌وه‌ ناکا له‌ پێش هه‌ڵبژاردنه‌کان که‌ویستیان خواست ویستی مه‌سعود به‌سه‌ر خه‌ڵکیدا بسه‌پێنن بۆ تێپه‌ڕاندنی ده‌ستوورو توشی ئه‌و نوشسته‌ هاتن و جێگری ئۆباما پێ ووتبون نه‌خه‌ڵه‌تابن شتی وابکه‌ن، که‌چی ئه‌مه‌ به‌دۆڕاندن نازانن وئه‌وه‌ی لیستی گۆران به‌دۆڕان ئه‌زانن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌وه‌ی لیستی گۆڕان داوای کردبوو، له‌دادگای فیدڕاڵ شتێکی گه‌لێ سرۆشتیه‌و له‌ڕێگای دادگاوه‌ و یه‌کلایی کراوه‌ته‌وه‌، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ په‌نا براوه‌ته‌ به‌ر دادگا، جا ئه‌م نه‌ریته‌ نوێیه‌ی لیستی گۆڕان هێناویانه‌ته‌ کایه‌وه‌ ، ئه‌گه‌ر چی تیاشیدا سه‌رکه‌وتو نه‌بوبێ، ئه‌وا جێگه‌ی ده‌ست خۆشی و هه‌ستکردن به‌بونی یاساو به‌رپرسیاریه‌، ئه‌ی وه‌ك ئێوه‌ په‌نا ببه‌ن بۆ ده‌ست درێژی ویاسا پێشێل بکه‌ن.

پاشان ده‌بابه‌ بێ زنجیره‌که‌ی تاڵه‌بانی(مه‌حمود سه‌نگاوی)که‌ خۆیمان لێ ئه‌کا به‌فلیدمارشاڵ وله‌ ژووره‌که‌ی خۆیدا و چوارده‌وری دراوه‌ به‌پاسه‌وان، که‌چی چوار ده‌خۆرێکی کلك ڕه‌شیش له‌ژێر پشتیکنه‌که‌ی ئه‌م پشتێن سۆشیال دیموکراته‌وه‌ خۆی پێ فش ئه‌کاته‌وه‌و ئه‌ڵی مام ڕۆسته‌م هه‌ر ئه‌و ڕۆسته‌مه‌یه‌ که‌هه‌یه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ی مام ڕۆسته‌م تا ئێستا داکۆکی له‌گه‌رمیان و که‌رکوك نه‌کردبێ، ئاخر ئه‌وه‌ مام ڕسته‌م نه‌بو، له‌کاتی گرژیه‌کانی ناوچه‌ی گه‌رمیان که‌ مه‌سعود به‌هه‌ڵه‌ مه‌لای بێعه‌ملی کردبوه‌ نوێنه‌ری خۆیی وهه‌تا ئاووڕمان دایه‌وه‌ خه‌ریك بوو، هه‌موو گه‌رمیان بدۆڕێنین، ئه‌و خوله‌ تازه به‌ناو‌ ڕۆشبیرو خاوه‌ن دوو کتێبه‌ی ‌ که‌ بۆیان نووسیوه‌ته‌وه‌، ئه‌گینا خۆ به‌وه‌نابێ چاویله‌که‌ی شه‌مسی له‌ کونی ژووره‌وه‌ له‌چاو کردوه‌و به‌س بۆ ئه‌وه‌ی پێبڵێن نووسه‌رو ڕۆشنفکر.که‌ی ڕۆشنبیر له‌کاتی ئاشتی و ئارامیدا وه‌ك سۆشیال دیموکراتی خۆی ده‌رئه‌خاو ده‌مانچه‌ش ئه‌خاته‌ ژێر پشتێنه‌که‌یه‌وه‌.

خه‌ڵکینه‌ تۆ سه‌یری ئه‌م به‌ناو خه‌باته‌ گێڕه‌ نوێیه‌ بکه‌ن وبزانن چی ئه‌ڵێ، مه‌به‌ستم عارف ڕوشدیه‌، که‌ تازه‌ به‌تازه‌ ئه‌یه‌وێ خه‌ڵکی گوێ له‌و قسه‌ سواوانه‌ بکا، ئه‌بێژێ که‌ کاك نه‌وشیروان که‌ی بایه‌خی به‌که‌رکوك داوه‌و ئه‌وه‌تا وتویه‌تی(که‌رکوکیه‌کان چیان بۆ کورد کردوه‌). پێش هه‌موو شتێ با نه‌ختێ زمانی کوردی فێری زانیار باڵق بکه‌ین وبڵێین که‌ ئه‌وترێ که‌رکوکیه‌کان ، مه‌به‌ست له‌هه‌موو ئه‌وه‌ تێکه‌ڵه‌یه‌یه‌ که‌له‌و شاره‌دا هه‌یه‌، واته‌ کوردو تورکمان وعه‌ره‌ب وکلدانی و ئاشووریه‌کان، جا گه‌ر کاك نه‌وشیروان ویستبێتی ڕه‌خنه‌ له‌کوردی که‌رکوك بگرێ، ئه‌وا نه‌ی ئه‌وت که‌رکوکیه‌کان،به‌ڵکه‌ ئه‌ی ووت کوردی که‌رکوك. ئه‌مه‌ش ئه‌و درۆیه‌یه‌ که‌وه‌ك له‌وه‌و پێش ئه‌یان ووت کاك نه‌وشیروان سه‌باره‌ت به‌هه‌ولێر وتبێتی، هه‌ولێر چ پێرۆزیه‌کی هه‌یه‌، ئاخر که‌سانی وه‌ك ئه‌م زانیار باڵقه‌ پێشه‌نگی ده‌زگای ڕاگه‌یاندی یه‌کێتیه‌، بۆیه‌ حاڵی به‌م ڕۆژه‌ گه‌یشتوه‌. وه‌ له‌سه‌ر درۆ کردن به‌رده‌وامه‌و ئه‌ڵێ، ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ی که‌رکوکیه‌کان گه‌ره‌کیانه‌ ته‌نها به‌پارتی و یه‌کێتی ئه‌کرێ، باشه‌ ئه‌ی له‌ساڵی 2003 وه‌ که‌شاری که‌که‌رکوك عه‌ره‌به‌که‌ی خۆی ملی شکاندو ویستیان بڕۆن ، ئه‌وه‌ کێ بوو پشه‌ پشی بۆ کردن وهێنانیانه‌وه‌، ئه‌ی ئه‌وه‌ کێ بو ڕێژه‌ی 32% ی پێشنیار کرد بۆ هه‌رسێ له‌ پێکهاته‌ سه‌ره‌کیه‌که‌، ئه‌ی ئه‌وه‌ کێ بو خوێنکارانی تورکمان له‌سه‌ر بودجه‌ی کوردی که‌رکوك ڕه‌وانه‌ی هانده‌رانی کرد، ئه‌وه‌ کێیه‌ خانوو بۆ برا تورکمانه‌کان ئه‌کاو کورده‌کان تا ئێستا له‌ژێر جه‌مه‌لۆن و نایلۆنه‌ دڕاودا هاوین وزستان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن، دوای 6 ساڵ گۆڕان کاریتان پێنه‌کرێ و بارودۆخی که‌رکوك بگه‌یه‌نه‌ ئاستی ئه‌وه‌ی که‌یه‌که‌م شاری عێراقه‌ له‌ئاست گه‌نده‌ڵی ، ئه‌ی چه‌ند 6 ساڵی ترتان ئه‌وێ ، تا به‌ خێرێ گۆڕانکاری تیا بکه‌ن؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە