کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەلبوو می 2010 ی زەکەریا عەووڵا پێکهاتەیەکی تورک و عێراقە

Tuesday, 25/05/2010, 12:00


سەرەتایەک
ئەم نوسینە لێکۆڵینەوەیەکی منە کە ماوەی27 ساڵە خەریکی کاری موزیکم .تێڕوانینم بۆ هونەر، تێڕوانینێکی نیمچە زانستی یە.
هەروەک چۆن سەرکردەکانمان بە ڕیکەوت بونەتە سەرۆک و چارەنوسی گەلەکەمان لە ژێر چنگیانە...ئاواش زەکەریا عەولا بە ڕێکەوت بوە بەو کە سەی کە بە یەکێک لە هونەرمەندە مەزنەکان
باس دەکرێت ..(بێگومان لە لای کەسانێک مەزن و هونەرمەندە، کە هەرچی تێگەیشتن هە بێت
(بۆ هونەر ، نیانە

من تێناگەم کەناڵە تە لە فزیۆنە کوردیەکان ئەوەندە گێلن ،یان خۆیان گێل دەکەن، یاخود هەر ئەوەندەیە توانایان....ماوەیەکە کەنالەکان بینەری کوردیان بە ڕیکلامکردن بۆ ئە سی دی یە زۆر زۆر جیاواز و بە شاخ و باڵەی زەکەریا عەوولا تیرۆر کردووە

ڕیکلامکردن بۆ سی دی یەکە


ئەم سی دی یە زۆرجیاوازە

جیاوازی ئەم سی دس یە لە کویادایە...هەمان موزیک و ئاوازە شەل و گێرە ئەرەبیسکەکانی پێشوون


ئەلبوومی 2010 ی زەکەریا عەووڵا پێکهاتەیەکی تورک و عێراقە

، لە چاووپێکەوتن لەگەڵ یەکێک لە و کەسانەی لە سی دی یەکەدا موزیک دەژەنێت
...دەڵێت ...ئەلبوومی 2010 ی زەکەریا عەووڵا پێکهاتەیەکی تورک و عێراقە
باشە ئەمە شورەیی نیە کەناڵەکان بە خۆشحالییەوە ئەمە پەخش دەکەن، ئەگەر ئەوانە هەروەکو هەموو تاجرەکانی تری دنیای هوونەر و موزیک، ڕێزدابنێن بۆ هونەر ..دەبێت دان بە کوردبونی زەکەریادا بنێت..
گەر بە لایەنی کەم بیگوتایە تورکیا و عێراق.. نەک تورک و ‌عێراق ، هەرچەندە پێکهاتەی ‌عێراق تەنها کورد نییەو ، زەکەریاش تەنها بە کوردی گۆرانی دەڵێت
پاشان کە ئەوانیش وایان نەگووت...ئەی ئێوەی بە زۆر کراو بە کەناڵی تەلەفزیۆنی کوردی..ئەمە بۆ پەخش دەکەن


موسیکژەنان و چۆنیەتی ئاخاووتنیان


بەلایەنی کەم دەبێت بتوانین جۆنیەتی ئاخاووتنەکان لێکجیا بکەینەوە...ئەو جۆرە مرۆڤانە ئەمە کاریانە جا چ زەکەریا چ کەسێکی تر بێت هەمان ریکلامی بۆ دەکەن..چونکە ئەوان کاری موزیک تەنها بۆ زەکەریا ناکەن...ئەمە کاری ڕۆژانەیانە.. پاشان ئە و چۆنیەتی ئاخاووتنە، بە داخەوە زۆر زەقە و زۆرنا هونەری یەو شێوازێکی کۆنە...







پارەی ئەم سی دی یە بۆ مناڵانی کوردە

منەت بە سەر منالانی کورددا مەکە، ئەو پارەیەی لە ژێر چنگتدایە پارە منالانی کوردە کە تۆ کەیف و سەفای پێوە دەکەیت....پارە مەدە بە مناڵی کورد.. بەڵکو بە ڵایەنی کەم مناڵی کورد بە تورکبون مەکە...
من نازانم هاوڕێ هونەرمەندەکانم کە بە مانای ووشە هونەرمەندن، بۆ ناتوانن تەنها کارێک تۆماربکەن..بەڵام تۆی بەخشندە لە سایەی سەری حکومەتێکی سەرلێشێواوە دەتوانیت منەت بەسەر مناڵانی کورددا بکەیت..بۆ پاکانە کردنی خۆت.. نا نا .. ئێمە گێلنین تۆی ڕیکلام کەر بۆ لیستی کوردستانی هیچ کارێکت بی مەبەست نی یە...


داواکاریم

کەی دەبێت ئێمە خۆمان کاری خۆمان جێ بە جێ بکەین


دوا تکام لە هەموو ئە کەسانەی کە لە بواری هونەریدا خەریکن، بەس ئەوەندە کاری بێگانە بەرزو با یەخدار بکەن، تۆزێ سەیری ڕابردووی وڵاتەکەمان بکە چەندین کەسی بە ئەزموون و هونەرمەندمان هەیە...تکایە واز بهێنن لەم موزیکە سەرلێشێواوە بێ کلاسە ...هەوڵبدە ن جێ پەنجەی خۆتان دیاربێت..نەک فەخر بە تورکێکەوە بکەن کە باوەڕی بە نەتەوەی کورد نییە ...سەدجار بە داخەوە کە داهاتی
ووڵاتەکەمان دەدرێت بە تورک بۆ ئەوەی ئەوان ئەزمونی خۆیانی پێ زیادبکەن . کەی دەبێت ئێمە خۆمان کاری خۆمان جێبەجیێ بکەین .. باشە بازرگانی ئازاد موزیکیشی گرتۆتەوە ..تکایە با هەووڵبدەین ئێمەیش بەرهەم هێنبین ..بێگومان بن لەوەی کە تەنها بە کارکردن دەتوانین پێشبکەوین کردنی موزیک (Import)نەک بە



سوپاس بۆ تان
گۆشەیەکی جیاواز لە موزیکی کوردی
23.05.2010

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە