کام سه‌رکرده‌ی کورد ڕۆژی ڕه‌شی به‌رهه‌مێنا؟
Saturday, 07/03/2015, 12:00
له كاتێكدا يادي راپه‌رينه مه‌زنه‌كه‌ي گه‌لي كوردستاني باشور ده‌كه‌ينه‌وه و، بير له‌و خه‌و و خه‌ياڵانه ده‌كه‌ينه‌وه كه له مێشكي هه‌موماندا بوو له كاتي راپه‌ريندا، به‌ڵام ئێستا پاش تێرامان له چونێتي گه‌يشتنمان به‌م واقعه‌ي ئێستا به هه‌موو هه‌وراز و نشێويه‌كانيه‌وه، هه‌مومان بێ شكين له‌وه‌ي كه هه‌لَه و كه‌موكورتي و گه‌نده‌لَي و نه‌زاني و به‌رژه‌وه‌نديه هه‌مه‌جۆره‌كاني سه‌ركرده‌كانمان گه‌يانديانين به‌م رۆژه‌ي ئه‌مرۆ .به‌ڵام ئه‌وه‌ي زۆر گرنگه و مه‌به‌ستمانه لێره‌دا ده‌ريخه‌ين، هۆكاري تايبه‌تي و شه‌خسي سه‌ركرده‌كانمانه كه له كارواني شۆرش و خه‌باتماندا، كاريگه‌ري نه‌رێنيان هه‌بووه و هه‌ميشه شكستيان هێناوه و ئه‌وان هۆكاري نه‌گه‌يشتن بوون به ئامانجه سه‌ره‌كيه‌كاني گه‌لي كوردستان و، له ده‌رئه‌نجامدا رۆژێكي ره‌شيان بۆ گه‌له‌كه‌مان هێناوه‌ته ئاراوه .
به درێژاي مێژوو، كێن ئه‌و سه‌ركردانه‌ي شكستيان به شۆرشه‌كاني كوردستان هێنا و، مێژوو وه‌ك خۆيان باسي نه‌كردون و تا ئێستاش ورده‌كاري روانين و ره‌فتار و مامه‌لَه‌يان له‌گه‌لَ روداوه‌كاندا جێگه‌ي پرسيار بووه و، دواجار ده‌ركه‌وتوه كه جگه له نه‌زانين و شكست هيچيان به‌رهه‌م نه‌هێناوه، هه‌رچه‌ند زۆرێك له‌م سه‌ر كردانه به پێي خوێندنه‌وه‌ي راده‌ي رۆشنبيري و عه‌قلَيه‌تيان، به هۆي نه‌زانين و ساويلكه‌يي و كه‌م ئه‌زموني ره‌فتاريان كردووه و، له ناخدا مه‌به‌ستيان نه‌بووه زه‌ره‌ر له شۆرش و خه‌باتي گه‌لي كوردستان بده‌ن .
دياره زۆر جار يان به شێوه‌يه‌كي ره‌ها، ده‌توانين بلَێين بارودۆخي بابه‌تي هۆكاري سه‌ره‌كي روخان و دواكه‌وتن و شكستهێناني زۆرينه‌ي شۆرشه‌كاني كورد بووه، به‌ڵام ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌يه‌نێت كه بارودۆخي خودي و نه‌زانين و به‌رژه‌وه‌ندي تاكه كه‌سي و حزب و كوتله‌بازي هۆكاري دواكه‌وتن و شسكتهێنان نه‌بوبن . ئه‌گه‌ر زۆر نه‌گه‌رێينه‌وه بۆ سه‌ركرده دياره‌كاني مێژووي كۆني كوردي وه‌ك شێخ سه‌عيد و عوبه‌يدوڵاي نه‌هري و سمكۆي شكاك تاوه‌كو قازي موحه‌مه‌د، كه له‌و باوه‌ره‌دام شكسته‌كانيان تا راده‌يه‌كي باش ناكه‌وێته ئه‌ستۆ و، بۆ ده‌رخستني راستيه‌كان و حه‌قيقه‌ت و هۆكاري سه‌ره‌كي شكستهێنانيان، ورده‌كاري زۆري ده‌وێت، ئه‌وه‌ش لێره‌دا مه‌به‌ستمان نيه، به‌ڵام له شۆرشي ئه‌يلول به دواوه، زۆر به رووني و وه‌ك ئاوێنه هه‌موو رووداو و به‌سه‌رهاته‌كانمان لا ئاشكرايه و ته‌نانه‌ت بۆچوني ورد و ره‌فتاري هه‌مه‌چه‌شني سه‌ركرده دياره‌كانمان له‌به‌رچاوه له سه‌ركردايه‌تي و به‌رێوه‌بردني كارواني خه‌بات و رێره‌وي ململانێكان و ، ته‌نانه‌ت په‌يوه‌نديه ژێربه‌ژێره‌كانيشيان لاي خه‌لَك روونه .
ئه‌و سه‌ركرده ديارانه كه خۆيان له مه‌لا موسته‌فاي بارزان وبرايم ئه‌حمه‌د و جه‌لال تاله‌باني و ئيدريس بارزاني و عبدولره‌حمان قاسملۆ و عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان و نه‌وشيروان موسته‌فا ومه‌سعود بارزاني و مه‌لا به‌ختيار و زۆرێكي تر له سه‌ركردايه‌تي شۆرشي نوێ له خۆ ده‌گرێت، كه چوست و چالاك بوون و جموجولَي فراوانيان هه‌بووه و كاريگه‌ري راسته‌وخۆيان له‌سه‌ر ئاراسته‌ي شۆرش هه‌بووه له ماوه‌ي سه‌ركردايه‌تياندا، به تايبه‌تي له‌م چه‌ند ده‌يه‌ي دواييدا، هه‌رچه‌ند ده‌توانين بلَێين ته‌نها عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان به شێوه‌يه‌كي كه‌متر ئه‌و ره‌خنانه‌ي ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ . ده‌كرێت لاپه‌ره‌يه‌ك بۆ هه‌لَسه‌نگاندنيان بكه‌ينه‌وه، له‌وێشدا ئه‌وه‌شمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه هۆكاري سه‌ره‌كي شكسته‌كان له بۆچون و سه‌ركردايه‌تي و بريارو ره‌فتاره‌كاني ئه‌مانه‌دا خۆي ده‌نوێنێت،نه‌ك لاوازي كورد . بۆ ؟
يه‌كه‌م : ئه‌مان خه‌لَكي يه‌كلاكه‌ره‌وه‌ي بريار و ره‌فتاري لايه‌نه‌كاني خۆيان و شۆرش بوون و به بۆچون و هه‌لَوێستي ئه‌مانه ئاراسته‌ي شۆرشه‌كان دياري ده‌كران و كاروباري سياسي و عه‌سكه‌ري و په‌يوه‌نديه‌كاني چه‌ندين سالَه‌ي شۆرش رايي ده‌كرا .
دووه‌م : ئه‌مانه زۆر جار، هه‌ر يه‌كه و لاي خۆيه‌وه چ له نه‌زاني بێت يان له پێناو به‌رژه‌وه‌ندي شه‌خسي يان حزبي يان خۆ به‌ستنه‌وه به چه‌ند بۆچون و بيرێك كه له قازانجي كۆي گشتي شۆرشه‌كان نه‌بوون، هۆكاري سه‌ره‌كي جيابونه‌وه‌كان بوون و زه‌ره‌ري گه‌وره‌يان له شۆرشه‌كان دا .
سێيه‌م : ئه‌مانه داهێنه‌ري شه‌ري براكوژي بوون له شورشي كورد دا، هه‌ر ئه‌مانه‌ش يه‌كگرتوويي شورشي كورديان هه‌لَوه‌شانده‌وه و تواناي سياسي و عه‌سكه‌ري و خه‌باتي گه‌لي كورديان لاواز كرد نه‌ك دوژمنه‌كانمان .
چواره‌م : هه‌رچه‌ند زۆرينه‌يان ئيدعاي ديموكراسي ده‌كه‌ن، به‌ڵام له ناو حزبه‌كانيان و له نێو خودي شۆرشه‌كانيشدا به گشتي، كه‌شوهه‌وايه‌كي سياسي وايان دروست كردووه، كه موريدێكي زۆريان له‌ده‌وردا كۆبۆته‌وه و هيچ بريارێكيان رێگري له نه‌كراوه، ئه‌گه‌ر هه‌لَه‌ش بوبێت .
بۆيه ده‌كرێت له توێژينه‌وه‌يكي زانستي فراواني هه‌مه‌لايه‌ندا، زۆر به راشكاوي و بێ لايه‌ني له هه‌لَسه‌نگاندني رۆژ به رۆژي شۆرشي نوێ دا، بير و ره‌فتار و هه‌لَوێست و كرده‌وه‌ي ئه‌م سه‌ركردانه و كاريگه‌ري بۆچونه‌كانيان له‌سه‌ر كارواني شۆرشي گه‌لي كوردستان باس بكه‌ين، بۆ ئه‌وه‌ي نه‌وه‌ي نوێ په‌ندي لێ وه‌ربگرێت و بزانێت كێ بوو زه‌ره‌ي به دوارۆژي كوردستان گه‌ياند و كێ خۆي به‌خت كرد، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ي كه له نوسيني به‌رژه‌وه‌ندخوازانه‌ي زۆرێك له نوسه‌ر و توێژه‌ره حزبيه‌كاني ئه‌م چه‌ند سالَه‌ي دواييدا ده‌رده‌خرێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست