کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نوكتەى هەڵبژاردنى مامۆستایان

Thursday, 02/12/2010, 12:00



دواى هەژدە ساڵ بۆ یەكەمین جار هەڵبژاردنى مامۆستایان بەڕێوەچوو كە تێیدا مامۆستایان لەسەرانسەرى كوردستان نوێنەرى خۆیان بۆ چوونە كۆنگرە هەڵبژارد هەرچەندە پرۆسەكە لەپێشوتر و لەكاتى بەڕێوەچوونیش زۆر ڕەخنەو قسەى لەسەر بوو لەوانە لە كۆمیتەو لقەكانەوە بانگى مامۆستایان كراوەو داواى دەنگیان لێكراوە، وە لە زۆرێك لە قوتابخانەكە ڕاپرسى حیزبى لەسەر دەنگدان بە مامۆستایان كراوە هەروەها لە زۆرێك لە فۆرمەكان ناوى لیستى مامۆستایانى سەربەخۆ نەهاتبوو بەلام بەگشتى بەڕێوەچوونى پڕۆسەكە دواى هەژدە ساڵ جێگەى دڵخۆشى بوو كە بەلاى هەندێك لە مامۆستایان وەكو جەژن وابوو.
ئەوەى منى تووشى پێكەنین شۆك كرد ڕوداوێك بوو كە نوكتەیەكى خۆشە ئەویش مامۆستایەكى مێینە دەچێتە ژوورى دەنگدان و دواتر دێتە دەر و دەچێتە لاى یەكێك لە كاندیدەكانى یەكێتى نیشتیمانى بەناوى (ئا) و پێدەڵێت دەنگم پێداویت، كاندیدەكەش لە وەڵامدا دەڵێت چۆن دەنگت دا، دەنگدەریش دەڵێت هێماى ڕاستم لەیەكم لیست دا، كاندیدەكەش دەڵێت چۆن؟!! لیستى یەكەم هى مامۆستایانى كۆمەڵى ئیسلامیە، دەنگدەریش كە دەزانێت یەكەم لیست هی كوردستانى نییە زۆرى لا ناخۆش دەبێت دەڵێت نا نا ڕەنگە هى ئێوە بووبێت، دەى خۆ من نیەتم وابوو.
بەداخەوە ئەو ڕووداوە ڕاستە ئەوەمان پێدەڵێت كە تاكو ئێستاش هەندێك لە مامۆستایان پلەى هۆشیاریان نەگەیشتۆتە ئەو ئاستەى بەداواداچوون بكەن و نرخى دەنگى خۆیان بزانن ئەگینا مامۆستایەك بچێتە دەنگدان چۆن نابێت ناوى لیستەكان بخوێنێتەوە پاشان دەنگ بدات، ئاخۆ چەندین مامۆستاى تریش بەوشێوە چووبێتە ژورەوەو دەنگى لەخۆوە دابێت بەهەر حاڵ ئەو نوكتە بەسەرێكەوە ناخۆشە بۆ مامۆستا بەڕێزەكان بەسەرێكى تریشەوە قازانجە بۆ لیستى مامۆستایانى كۆمەڵى ئیسلامى ڕنگە دەنگى بەهەڵەى لەو شێوەیان زۆر بۆ چووبێت.
لە كۆتاێدا دەمەوێت تیشك بخەمە سەر دوو خاڵى لاوازى ئەم هەڵبژاردنە:
1- هەڵبژاردنە دەبوایە بەجوانترین شێوە بەڕێوە بچێت و خروقاتى تێدا نەكرێت چونكە مامۆستایان پێشەنگى كۆمەڵن گەر ئەوان خەش بكەن ئەوا هەر نابێت ڕەخنە لە خەڵكى تر بگرێن، وەدەبێت مامۆستا زۆر جەریئانەو دڵسۆزانە و بە بڕواى خۆیان دەنگ بدەن چونكە پێویست بەوە ناكات ئەوان بترسن، بەلام بەداخەوە زۆر مامۆستا نەوێرا بڵێت دەنگ بەكى دەدەم، نایشارمەوە لە سنورى یەكێتى هەڵبژاردنەكە تاڕاددەیەكى زۆر پاك و خاوێن و دیموكراسیانە بەڕێوەچوو بەكەمى نەبێت خروقات نەكرا بەلام لە هەولێرو دەڤەرى پارتى خروقات زۆر كرا.
2- دەبوایە مامۆستا سەربەرزانە بچێتە دەنگدا بەڵام بەداخەوە لە هەولێر و دیانان بەپاێى عەسكەرى مامۆستا بۆ بنكەى دەنگدان بردراوە توخوا مامۆستا عەسكەرى چ پەیوەندییەكیان بەیەكەوە هەیە، نەدەبوو مامۆستا ڕێگەیان بەوەدابا كە سەر پاسى سەربازى و بكەون چونكە بەهەر جۆرێك بێت سەرباز سەر بە پارتى دەستەلاتە.
3- زۆرێك لە مامۆستیان لە ترسى هەرەشەى نەقڵ و مودیرەكان نەیانوێرا بەئاشكرا بانگەشە بۆ ئەو لایەنە بكەن كە خۆیان بەدڵیانە ئەوەش دەلالەت لەوە دەكات كە مامۆستا تا ئێستا ترسى هەیە كە بەداخەوە ئەو مامۆستایەى سەرى بۆ مووچە نەوى نەكرد نەدەبوو بۆ دەستەلات و ترسەكەشى نێوى بكات.

 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە