کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


سەنتەری كورد-ئەمریكا ناوەندە جیهانیەكان لەسەركوتی خۆپیشاندەرانی هەرێم ئاگادار دەكاتەوە

Friday, 03/01/2014, 12:00

1642 بینراوە


سەنتەری كورد-ئەمریكا بۆ ئازادی ڕادەربڕین (K.A.C.F.E) 
ڕۆژی (212014) كاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی بەمەبەستی كەمی خزمەتگوزاری و كەمتەرخەمی و بەدەنگەوە نەهاتنی بەرپرسانی شارۆچكەكە, لەلایەن چەند رۆژنامەنوسێك و چالاكوانێكی كۆمەڵی مەدەنی خۆپیشاندانێكی جەماوەری لە قەزای سەیدسادقی سەربەپارێزگای سلێمانی ئەنجامدرا, دواتر ئاراستەی خۆپیشاندانەكە بەتوندوتیژی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەكانی ئەوشارۆچكەیە شكایەوەو لە ئەنجامدا گەنجێكی تەمەن 27 ساڵ بەناوی (بڕیار حەسەن) بەگوللەی هێزە ئەمنیەكان گیانی لەدەستداو نزیكەی 60 هاولاتی دیكەش برینداربون.
بەپێی زانیاریەكانی سەنتەری كورد-ئەمریكا بۆئازادی ڕادەربڕین لەسەروبەندی گرژیەكانی نێوان خۆپیشاندەران و پۆلیسی چالاكە مەدەنیەكانی ئەو شارۆچكەیە, لەشاری سلێمانیەوە هێزێكی زۆری ئاسایش و پۆلیسی ئامادە رەوانەی شارۆچكەی سەید سادق دەكرێن و بەشێوەی هەرەمەكی تەقەلەهاولاتیان دەكرێت و بەزەبری هێز سەركوتی خۆپیشاندەرانی ئەوشارۆچكەیە دەكەن.
هەربەپێی ئەو زانیاری و دێكیۆمێنتانەی لەبەردەست سەنتەری كورد-ئەمریكادان بەڕونی ئەورووداوە دەردەكەوێت ئەو چەكدارانەی تەقە لەخۆپیشاندەران دەكەن, كەدواجار هاولاتیەك (بەفیشەك) دەكوژرێت و نزیكەی 60 هاولاتی دیكەش بریندار دەبن لەلایەن هێزێكی ئەمنی ترسناكەوە مامەڵە لەگەڵ خۆپیشاندەراندا كراوە, (ئەمەلەكاتێكدا لەدروستبونی هەرگرژیەك لەنێوان خۆپیشاندەرو دامودەزگاكانی دەولەتدا دەبێت پۆلیسی چالاكە مەدەنیەكان ئامادەبێت نەك هێزگەلێكی دیكە), هەربۆیە ئەم كارەی هێزە ئەمنیەكانی كوردستانی باشوور (ئیدارەی سلێمانی) بەهەموو پرەنسیپەكان پێچەوانەی یاسانێودەوڵەتیەكانی تایبەت بەمافەكانی خۆپیشاندانەو ئەو ڕووداوە بەتاوان لەقەڵەم دەدرێت و دەچێتە خانەی سەركوتكردنی داواكاری و خۆپیشاندانە مەدەنیەكانەوە.
لەلایەكی دیكەوە بەپێی ئەو زانیاری و بەدواداچونانەی لەماڵپەڕە كوردیەكانەوە بڵاوكراوەتەوە دوابەدوای سەركوتكردنی خۆپیشاندەران بەزەبری هێز, هێزێكی ئەمنی بەئۆتۆمبێل و جلوبەرگی مەدەنیوە كەوتونەتە دەستگیركردنی هەڵسوڕاوان و بەشێك لەبەشدارانی خۆپیشاندانەكەو نزیكەی 20 كەسیان دەستگیركردوەو ڕەوانەی دەزگاكانی ئاسایشی سلێمانی كراون.
پاڵپشت بەو ڕەوشە سیاسیەی كەدەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان لەماوەی 22 ساڵی ڕابردوودا پەیڕەویان كردوەو وەك پێویست بەتەنگ داواكاری و خزمەتگوزاری هاونیشتیمانیانی هەرێمەوە نەچون, هەرئەمەشە وایكردوە بەدرێژای ئەوهەموو ساڵە چەندین خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی لەتەواوی شاروشارۆچكەكانی هەرێمی كوردستاندا ئەنجام دراوە دژی نەبونی عەدالەتی سیاسی و كۆمەڵایەتی و دادپەروەری و ئەو گەندەڵیەی دامودوزگا حكومی و تەنانەت حیزبیەكانیشی گرتۆتەوە, دیارترین خۆپیشاندانیش ڕۆژانی (17ی شوباتی 2011)و ڕۆژانی دوایبوو, كەدواجار بە كوژرانی 10 هاولاتی و برینداربونی سەدان هاولاتی سڤیل و سەركوتكردنی خۆپیشاندانەكان بەزەبری هێزە ئەمنی و دەمامكدارەكان كۆتای هات, بەپێی بۆچونی زۆرێك لەچاودێرانی سیاسی و نوسەرو رۆشنبیرانی هەرێمی كوردستان هەتائەمرۆ ناڕەزای و داواكاریەكانی خەڵكی شەقام بەردەوامی هەیەو خۆپیشاندانەكەی (212014) شارۆچكەی سەیدسادقیش درێژكراوەی هەمان نارەزای و داواكاری جەماوەرو دواجار درێژكراوەی هەمان خۆپیشاندانەكانی سالانی ڕابردووە.
سەنتەری كورد-ئەمریكا بۆ ئازادی ڕادەربڕین جگەلەوەی ڕای گشتی هەرێمی كوردستان و هەرسێ‌ سەرۆكایەتیەكەی هەرێم و حكومەت و پەڕلەمانی كوردستان لەوە ئاگادار دەكاتەوە بەرپەرچدانەوەو سەركوتكردنی خۆپیشاندەرانی قەزای سەیدسادق بەزەبری هێزێكی نایاسای بەپێی پرەنسیپە نێودەوڵەتیەكانی یاسای خۆپیشاندان و هەروەها كوژران و برینداركردنی خۆپیشاندەران و دواجار دەستگیركردنی رۆژنامەنووسان و چالاكوانان و خۆپیشاندەرانی شارۆچكەكە, بەهەموو مانایەك دژبە یاساو ئیتیك و مۆراڵی كۆمەڵگایەكی مەدەنی و هاوكات ئەو دیموكراسی و ئازادی ڕادەربڕینەیە كەزەمەنێكە سەرۆك و بەرپرسانی هەرێم باسی لێوەدەكەن و شانازی پێوەدەكەن, هاوكان سەنتەری كورد-ئەمریكا تەواوی ناوەندو ڕێكخراوە نێودەوڵەتیەكان لەو سەركوتكردن و كوژران و برینداركردن و رەشبگیریەی هاولاتیان لەلایەن هێزە ئەمنیەكانی هەرێمی كوردستانەوە ئاگادار دەكاتەوە.
سەنتەری كورد - ئەمریكا بۆ ئازادی ڕادەربڕین (K.A.C.F.E), سەنتەرێكی سەربەخۆی قازانج نەویستە, لەلایەن نوسەران و ڕۆژنامەنوسان و چالاكوانانی كورد لە ویلایەتی ڤێرجینیای ئەمریكا دامەزراوە, ئامانج لەكارەكانی ئەم سەنتەرە بەرگریكردنە لە ئازادی رادەربڕین و ئازادی كاری رۆژنامەنوسی و گەیاندنی هەر پێشێلكاریەك دژ بە تاكی كورد لەو روەوە بە ناوەندە نێودەوڵەتیەكان , ئەم سەنتەرە لەلایەن چەند ناوەندو ڕێكخراوێكی ئەمریكی و نێودەوڵەتی پشتیوانی دەكرێت.
سەنتەری كورد-ئەمریكا بۆ ئازادی ڕادەربڕین (K.A.C.F.E)

ڤێرجینیا ئەمریكا
0312014

وێنەیەك بۆ:

- كۆشكی سپی (White House)
- وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا (U.S. Department of State)
- كۆنگرێسی ئەمریكا (U.S. House of Representatives)
- پەیمانگای ئەمریكا بۆ ئاشتی (USIP)
- ئۆفیسی گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان لە نیویۆڕك (UN)
- كۆمیسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ سەربەنەتەوەیەكگرتوەكان لە جنێف (HRUN)
- تیمی نێردراوی نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ عێراق لە بەغداد (UNAMI)
- خاچی سوری نێودەوڵەتی لە جنێف (ICRC)
- پەڕلەمانی ئەوروپا لە برۆكسل (European Parliament)
- ڕێكخراوی هیومان ڕایتس ۆچ لە نیویۆرك (HRW)
- ڕێكخراوی ئەمنیستی ئەنتەرناشناڵ لە لەندەن (AMNESTY)


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)