کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پاراستن داوای له ‌لاوان و قوتابیانی پارتی كردووه ‌له‌ باره‌گاكان ئاماده‌بن

Monday, 25/06/2012, 12:00


كوردستاپۆست/ په‌یامنێری 2 سلیمانی
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ‌ئاڤان به‌رپرسی لاوانی پارتی ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه، ‌كه ‌ده‌زگای پاراستن به ‌بڕیاری مه‌سرۆر بارزانی داوای له ‌گشت لاوان و قوتابیانی پارتی له‌ سنوره‌كانی پارێزگای سلیمانی و گه‌رمیان كردووه ‌تا رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی داهاتوو به ‌زۆرترین ژماره ‌ئاماده‌بن له ‌باره‌گاكان بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌رووی خۆپیشانده‌ران و خه‌ڵكی شه‌قام بنه‌وه‌.
‌به‌پێی سه‌رچاوه‌كه وا بریاره ‌ئه‌مشه‌و هه‌موو باره‌گایه‌كی لاوان و قوتابیانی پارتی 5 كلاشینكۆڤ و 3 ده‌مانچه‌یان به‌سه‌ردا دابه‌ش بكرێت، به‌تایبه‌تی بۆ ئیواره‌ی رۆژی 5 شه‌مه‌ی داهاتوو بۆ هه‌ینی كه ‌بڕیاره‌ خۆپیشاندانی سه‌رتاسه‌ری ئه‌نجام بدرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك نزیك له ‌محمه‌دی شێخ حوسین كارگیری لقی 4 پارتی له‌ سلیمانیش ‌ئه‌وه‌ی باسكردووه‌، كه‌ بریاره ‌زۆربه‌ی لاوان و قوتابیان له‌ناو باره‌گای لقی 4 بۆ شه‌وه‌ی پێنجشه‌مه ‌له‌سه‌ر هه‌ینی و شه‌وانی دواتر به‌چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازییه‌وه‌ ئاماده‌ بكرێن ، چونكه‌ بریاری سه‌رۆك بارزانی وه‌ها هاتووه‌، ‌ده‌ست پارێزی له‌ خه‌ڵكی نه‌كه‌ن كه ‌ده‌یانه‌وێت په‌لاماری هه‌یبه‌ت و شكۆی ڕیبازی بارزانی بده‌ن، به‌هه‌ر نرخ و شێوه‌یه‌ك بێت ده‌بێت ته‌مبیان بكه‌ن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە