دەبوو خانمی یەکەمی هەرێم ڕێگە بگرێ لەسووکایەتی کردن بەئافرەتان
Wednesday, 09/03/2011, 12:00
تاڵەبانی و مسعود لەگەڵ دارودەستەکەیان چاوەڕوانی هەموو کارووکردەوەیەکی نائەخلاقی ونامرۆڤانەیان لێدەکرێ بۆ درێژەدان بەدەسەڵاتی هەردوو بنەماڵەیان،ئەمڕۆ ئەم دووپارتە میللەت بەچاوی حیزبی بەعسی سەددامی خراپتر لێیان ئەڕوانێ ، هێنانی ئافرەتانی لەشفرۆش بۆ بەردەم مەڵبەندەکەی هێرۆ بەپارەوپولی میللەت مایەی شەرمەزاریە بۆسەرۆکی هەرێم وخانمی یەکەمی هەرێم کەکەس نازانی لەکوێیە،ئافرەتەکان هەرچیەك بن مرۆڤن بەڵام یەك ڕاستی هەیە کەزۆر لەوپیاوانە شەریفترن کەبەپێوەو لەبەردەم تاڵەبانی ئاغایان ڕاوەستابوون ، هۆکاری پەنابردنی ئەو ئافرەتانە بۆ ئەوکارە هەرچیەك بێ کەزۆربەی زۆریان لەبەر بێدەرامەتی ناچاری ئەوکارە کراون بەڵام ئەبێ ئەوەش بزانین لەڕاوەستاوەکانی بەردەم تاڵەبانی تێیدایە .....پارە ئەدات وئەم کارەش ئەکا،بەم کارەی تاڵەبانی وخانمی یەکەمی عێراق لەسەرووبەندی ٨ی مارس ڕۆژی ئافرەتان گەورەترین بێڕێزی بەرامبەر هەمووئافرەتانی دونیا کرد
خانمی یەکەمی عێراق لەبری کردنەوەی خانەیەکی تایبەت بۆ ئەم جۆرە ئافرەتانە بۆ هێنانەوەیان بۆناوکۆمەڵگە بەشێوەیەکی تەندروست ودوور کەوتنەوە لەوکارە وئامۆژگاری کردنی داوێن پیسەکانی چواردەوری تاڵەبانی کەهەمیشە لەبۆسەدان بۆ لەڕێ لابردنی ئافرەتانی کورد بەپارەی خەڵکی ڕەشووڕوتی هەرێمەکەمان لەبەردەم گورگەکانی جلال نمایشیان پێ دەکات
مسعودی سەرۆکە تەزویرەکەشمان کەخۆی بەپارێزەری مافی ئافرەتانی هەرێمەکەمان ئەزانێ سەلماندی کەئەویش هەمان هەڵسووکەوتی داوێن پیسەکانی تاڵەبانی هەیە بگرە ئەم مامۆستاو ڕێ نیشاندەری ئەم جۆرەکارانەیانە کەمرۆڤ قێزی لێ دەکاتەوە ،بەڵام لەگەڵ ئەم کردارەی ئەم تاڵانچیانە پێویستەو دەبێ خانمی یەکەمی هەرێم لەئاست ئەم سووکایەتی کردنەی دەسەڵاتداران وخانمی یەکەمی عێراق وسەرۆکی هەرێم بەئافرەتان بێتە گۆو شەرمەزاریان بکات چونکە ئەویش یەکێکە لەئافرەتانی ئەم کوردستانە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست