شیعرى شێتان
Tuesday, 23/03/2010, 12:00
ئێمەى پیس ، ئێوەى خاوێن
لێ گەڕێن بەرد مەهاوێن
لەسەد لا سەرمان شكا
هەرچى نیاز بێت نەمان ما
****
گەل پارچە پارچە، كراوە
ماڵى بێ پرس براوە
زامى كۆنى هەر ماوە
كەركوكیش بە شوو دراوە
****
مافى كورد بوو بە را پرسى
لە ئێمەى شێتتان نەپرسى
مادەى سەدوو چلتان نووسى
ژمارەى كورسیتان بوو بە سى
****
پێناسى كەركوكتان شێوان
دوورتان خستەوە لە باوان
قودسى بوو بە قاسەى پڕتان
دڵى پڕبوو لە كینەو ژان
****
دەست هەڵگرن لێمان بەسە
با نەوەڕین پێتان وەك سە
گەر خاوەن سەگ پیاوى باشە
ئەى بۆ ماڵمان وا بەلاشە ؟
****
چەند دەرپێى ژنمان بزر بوو
كە چى دەركەوت عەرەب دز بوو
دواجار لە پاش ئەمە هەموو
(مامە) دەیانكات خەڵات زوو
****
دوو براى چاو ڕەشى نەجەف
هەردوو هاتووە ناویان بە ئەلف
شەرم لە مێژوویان ناكەن
وا خەریكە ئەتكمان ئەكەن
****
كاكەش وورتەى لێوە نایە
هەر ئەڵێى باش دڵنیایە
بۆیە دەلێم تاماف مایە
دووربن لە پۆست و لە پایە
****
هەستن بكەونە خۆتان
تابوار ماوە لۆتان
مێژوو نایە لە دووتان
تا ماچ كات خاڵى ڕوتان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست