ده‌ستنیشانکردنی سنووری کوردستان،پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و گه‌ره‌نتی مانه‌وه‌ی کورده
Sunday, 03/02/2013, 12:00
کوردستانپۆست ئه‌م پرسیارانه‌ی خواره‌وه ئاڕاسته‌ی چه‌ند نووسه‌ر و که‌سایه‌تیی ناسراو کردووه، له‌سه‌ر ئه‌مه به‌رده‌وام ده‌بین و هه‌مان پرسیار بۆ که‌سانی تریش ده‌نێرینه‌وه، هیوادارین باس و بۆچوونه‌کان ده‌رگا بکاته‌وه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ناوچه وازلێهێنراوه‌کان و دیارییکردنی سنووری باشووری کوردستان، له دواجاریشدا ئه‌گه‌ر پێویستی کرد کوردستانپۆستیش له‌و باره‌یه‌وه قسه‌ی خۆی ده‌کات.
پ: وه‌ک ده‌زانن هه‌رێمی کوردستان ته‌نها پێک هاتووه له سێ شاری کوردستانی باشوور: سلێمانی، هه‌ولیر و دهۆک. راتان چییه ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی که سه‌رکرده‌ی پارته‌کان ئه‌مه‌یان قبوڵ کردووه؟
وه‌ڵام: له دیدی منه‌وه ئه‌و پرسیاره ئه‌شکالیه‌تی تێدایه، چونکه سه‌رکرده‌ی ئه‌و پارتانه ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌یان قبوڵ نه‌کردووه، به‌ڵکو خۆیان جارێکی تر بوونه‌ته‌وه به خوڵقێنه‌ری ئه‌و ڕاستیه تاڵه و بوونه‌ته ئامڕازێک بۆ جه‌ختکردنه‌وه و شه‌رعیه‌تدان به‌و بچووککردنه‌وه‌یه‌ی سنووری باشوری کوردستان.
بۆ ئه‌وه‌ی له‌م بچووک کردنه‌وه‌یه تێبگه‌ین و بزانین بۆچی ئه‌م ههلو مه‌رجه خوڵقاوه، پێویسته ئیستێک له سه‌ر مه‌سه‌له نه‌ته‌وایه‌تیه‌کان بکه‌ین.
کاتێک باس له مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی ده‌کرێت، دوو بابه‌ت یه‌کجار گرنگن، لێوه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌و هێزانه بکه‌ین، که خۆیان به هه‌ڵگری په‌یامی نه‌ته‌وه و ئه‌و دۆزه ده‌زانن، یه‌که‌میان مه‌سه‌له‌ی شوناسه و دووهه‌میان مه‌سه‌له‌ی مافی چاره‌ی خۆنووسینه، له په‌یوه‌ند به شوناسه‌وه، گرنگه ئه‌و خه‌سڵه‌ته هاوبه‌شانه دیاریبکرێن، که خه‌ڵکانێک له جوگرافیایه‌کی دیاریکراودا وه‌ک نه‌ته‌وه و له ڕێگایانه‌وه نه‌ته‌وه جه‌خت له بوونی خۆی ده‌کاته‌وه که له گرنگترین پێکهاته‌کانی بوونی کلتور، مێژوو و زمانی هاوبه‌شه.. له په‌یوه‌ند به ده‌سته‌ڵاتدارانی کوردییه‌وه له باشوری کوردستان ئه‌م ڕه‌هه‌نده واته شوناسی کورد بوون به شێوه‌یه‌کی گشتی نه‌ک فه‌رامۆشکراوه، به‌ڵکو به ئاگایانه یان نائاگایانه له ئاستێک له قه‌یراندایه له ئه‌زموونی خه‌باتی ڕزگاری نه‌ته‌وه‌ییدا له جیهاندا که‌م وێنه‌یه. له‌م هه‌رێمه‌دا که‌م نین ئه‌وانه‌ی له نه‌وه‌ی نوێ‌دا ئه‌گه‌ر ڕقیان له کورد بوون نه‌بێته‌وه، ئه‌وا بێباکانه وه‌ک قه‌ده‌رێکی نه‌خوازراو چاوی لێده‌که‌ن و هه‌میشه به دوای هه‌لدا ده‌گه‌ڕێن بۆ ده‌رباز بوون له‌و شوناسه جا له ڕێگای پاسیڤ بوونه‌وه بێت به‌رامبه‌ر کۆژانی نه‌ته‌وه، یان ته‌سلیم بوون بێت به ئیراده‌ی ئه‌وانه‌ی هه‌لومه‌رجی باویان خوڵقاندوه، یان له ڕێگای کۆچکرنهوه بێت، یان نامۆ بوون بێت به هه‌موو چوارده‌ور یان تووش بوون بێت به چه‌نده‌ها پشێوی جه‌سته‌یی و ده‌رونی و...هتد. له ڕاستیدا نمونه زۆرن بۆ خستنه ڕووی ئه‌م کێشه قوڵه که یه‌کێک له به‌رچاوترین نمونه‌کان سه‌رهه‌ڵدانی ئیسلامی سیاسیی له باشوری کوردستان و به‌هێزبوونی پێگه‌یان ئه‌م قه‌یرانی شوناسه‌یه که هه‌لومه‌رجێکی وای دروستکردوه که هێزه ئیسلامیه ئیخوانی و جیهادیه‌کان که هه‌ڵگری ئه‌جێندایه‌کی سیاسی ئاینین نه‌ک نه‌ته‌وه‌یی یان نیشتمانی بتوانن به ئاسانی جێگای خۆیان بکه‌نه‌وه و به به‌کارهێنانی هونه‌ری سایکۆ پۆلیتیکی
درێژه به پته‌و کردنی پێگه‌ی خۆیان بده‌ن و ببنه گه‌مه‌که‌رێکی به‌رچاوی سیاسی ئه‌م هه‌رێمه. له شوناسی نه‌ته‌وه‌ییدا ئاستی گه‌شه و یه‌کگرتووی زمان نیشانده‌رێکی (indicator) به‌هێزه بۆ هه‌لومه‌رجی نه‌ته‌وه، له‌م ڕووه‌وه پێویست ناکات باس له وێرانی ئه‌م هێزانه بکه‌ین له هه‌وڵی پارچه پارچه کردنی زمانی کوردی و فه‌رامۆشکردنی بونیاتنانی زمانێکی یه‌کگرتووی کوردی و له جیاتی ئه‌مه وه‌ک هه‌موو کایه‌کانی دیکه له ڕێگای په‌نابردنه به‌ر عه‌قڵیه‌تی پشکبازی له به‌کارهێنانی زمانی کوردییدا به گوێره‌ی ده‌سته‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی و حیزبی و خێڵه‌کی و ناوچه‌گه‌رێتی زمانی کوردی په‌رتکراوه. له په‌یوه‌ند به ئیتنیک یان کلتور و مێژووی هاوبه‌شی کورد بونه‌وه ڤایرۆسی پشکبازی ئه‌و بواره‌شی گرتۆته‌وه، ئه‌مڕۆ بۆ کوردێک هێنده‌ی شانازی به خێڵ و ناوچه و ئاینه‌وه ده‌کات هێنده شانازیی به کورد بوونیه‌وه ناکات وه‌ک نه‌ته‌وه، یان هێنده‌ی شانازیی به ئینتمای بۆ ئاینزایهکهوه ده‌کات هێنده کورد بوون بۆی شوێنی شانازی نییه. ئه‌وه‌تا له سایه‌ی مه‌سیحی بوون و یه‌زیدی بوون و ئینتمای خێڵه‌کی و ناوچه‌گه‌رێتی له پرۆسه‌ی سیاسیی‌دا ده‌سته‌ڵاتدارانی هه‌رێم سه‌رقاڵی سیاسه‌تی پشکبازین، که ئه‌مه یه‌کبوونی نه‌ته‌وه ده‌خاته به‌ر مه‌ترسی پارچه پارچه بوون و شفتی ئینتماکان له ئینتمایه‌کی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه بۆ ئینتمای زۆر بچوکتر که خۆی ئه‌مه بچووک کرنه‌وه‌ی دیدی نه‌ته‌وه دۆستییه که پێویسته له شوناسه بچوکه‌کان شوناسێکی گه‌وره دروست بکات نه‌ک به پێچه‌وانه‌وه.
له مه‌سه‌له‌ی مافی چاره‌ی خۆنووسیندا دیاریکردنی سنوور بنه‌مایه‌کی سه‌ره‌کییه بۆ نیشاندانی ئیراده و نیه‌تی نه‌ته‌وه‌ی ژێر ده‌ست بۆ خۆ به‌ڕێوه‌بردن self-governance و به هه‌مان شێوه‌ش جدی بوون له هه‌وڵی دیاریکردنی سنووری جوگرافیدا سه‌ره‌تای پرۆسه‌یه‌که بۆ گه‌یشتن به ئامانجی سه‌روه‌ر بوونی ماڵی خۆ، که ئه‌و ماڵه نیشتمانیی کوردانه. که‌واته دیاریکردنی سنوور په‌یوه‌ندیی به دونیابینی نه‌ته‌وه‌وه هه‌یه بۆ خۆبه‌ڕێوه‌بردن، غیابی ئه‌و دونیابینیه بۆ دیاریکردنی سنوور غیابی ئه‌و ئیراده‌یه‌یه بۆ سه‌ربه‌خۆ بوون. کاتێک بونیاتنانی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه له ئاسۆی بیرکردنه‌وه‌ی هێزێکی سیاسی‌دا بوونی نه‌بێت و وه‌ک "ناواقعی" و " خه‌ونی شاعیرانه" وێنا بکرێت، کاتێک ئیراده وکۆشش نه‌بێت بۆ دامه‌زراندنی ئه‌و فۆرمه له حوکمکردنی خۆ، ئه‌وا قسه‌کردن له سه‌ر دیاریکردنی سنووری جوگرافی مشتومڕێکی بێ‌ئامانج ده‌بێت، به واتایه‌کی دیکه جدی نه‌بوون و ئاماده‌یی سازشکردن له سه‌ر مافی چاره‌ی خۆنووسین ڕاسته‌وخۆ به دوای خۆیدا سازشکردن له سه‌ر دیاریکردنی سنووری جوگرافی نه‌ته‌وه‌یی به دوای خۆدا ده‌هێنێت، جا له باشوری کوردستان ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به ئاشکرا له دید و مامه‌ڵه‌ی هێزه سیاسیه‌کان ڕه‌نگیان داوه‌ته‌وه. هێنده‌ی په‌یوه‌ندی به یه‌کێتی و پارتی و حیزبه بچوکه پاشکۆکانه‌وه هه‌بێت ئه‌وان هێنده‌ی بۆیان گرنگه گیرفانیان گه‌رم بێت هێنده مافی چاره‌ی خۆنووسین بۆیان بابه‌ت نییه و سنووری جوگرافی له‌م به‌شه‌ی کوردستان تا ئه‌و شوێنه‌ی ده‌ستیان به سه‌روه‌ت و سامانی سه‌رزه‌وی و ژێرزه‌وی بگات تا به تاڵانی ببه‌ن ئه‌گه‌ر کوردستان بچوکیش بێته‌وه بۆ تاقه گوندێکیش کێشه‌یان نییه به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌و گونده ده‌وڵه‌مه‌ند بێت به نه‌وت، ئا لێره‌وه‌یه که پێویسته قسه له سه‌ر چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌ی پارته کوردیه‌کان له باشور له‌گه‌ڵ "ئه‌وانی دیکه‌دا" بکه‌ین و زۆر به دیاریکراوی له‌گه‌ڵ داگیرکه‌رانی خاکی کوردستان ده‌بینین هێنده‌ی مه‌به‌ستیانه دڵی دوژمنان ڕازی بکه‌ن و له‌و ڕێگه‌یه‌شه‌وه ده‌ستکه‌وتی مادی به ده‌ستبهێنن، هێنده هه‌وڵی سه‌قامگیرکردن و چه‌سپاندنی بوون و شوناسی خۆیان ناکه‌نه‌وه وه‌ک کورد و مه‌سه‌له‌ی مافی چاره‌ی خۆنووسین له نزمترین ئاستیدایه. سازشکردن له سه‌ر مه‌سه‌له جه‌وهه‌رییه‌کان له جۆری سنوور و زمان و به خاتری به‌ده‌ستهێنانی به‌رژه‌وه‌ندی ماددی-تایبه‌تی زیاتر شوناسی کوردبوونی خستۆته به‌ر مه‌ترسی به ئامڕازکردنی سه‌رجه‌م که‌ینونه و کۆژانی چه‌نده‌ها ده‌یه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورده‌وه. باشترین به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌م ڕاستیه ئه‌و په‌یمانه شهیتانییهیه که ئه‌م هێزانه له‌گه‌ڵ داگیرکه‌رانی کوردستان و له‌گه‌ڵ حکومه‌تی نێوه‌ند له عێراق به‌ستویانه که به‌رئه‌نجامه‌که‌ی هه‌موو ئه‌و شکسته یه‌ک له دوا یه‌کانه‌یه له گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه‌داگیرکراوه‌کان بۆ سه‌ر باشوری کوردستان ده‌بینرێن.
به تایبه‌تی پاش داگیرکردنی عێراق هه‌لی ئه‌وه بۆ ئه‌م پارتانه هاته پێشه‌وه که بۆ هه‌تاهه‌تایه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه یه‌ک لایی بکه‌نه‌وه له ڕێگای چوونه ناو سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه‌وه ده‌ستکردن به به‌هێز کردنه‌وه‌ی شوناسی کورد بوون و ڕاکێشانی سۆزی دانیشتوان و هاندانیان بۆ پشتیوانیکردنیان له هه‌وڵی ڕزگارکردنیان له ده‌ستی داگیرکه‌ران، به‌ڵام له جیاتی ئه‌مه که‌وتنه کردنه‌وه‌ی باره‌گا حیزبیه دزێوه‌کانیان و دابه‌شکردنی دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه به سه‌ر خۆیاندا. هه‌روه‌ها غیابی تاسه و دیدی سه‌روه‌ر بوون له سه‌ر خاکی خۆ نه‌بوونی ستراتیژ بۆ ڕزگاری نیشتمانی وای کرد باسی سنووری جوگرافی و کورد بوونی ئه‌و ناوچانه ته‌نها ئه‌و کاتانه بێنه کایه که خه‌ریکه به‌رژه‌وه‌ندیه ماددی و سیاسیه‌کانی حیزبی سه‌رکرده ده‌که‌وێته به‌رده‌م مه‌ترسیه‌وه.
ئه‌گه‌ر ئه‌م حیزبانه حیزبی نیشتمان پهروهربوونایه و غه‌می گیرفانیان پێش غه‌می نه‌ته‌وه نه‌که‌وتایه ده‌بوایه له 2003 دا به بێ دڵنیا بوون له پشتیوانی ئه‌مریکا و بریتانیا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه بۆ سه‌ر باشوری کوردستان په‌یمانی هیچ پشتگیریه‌کیان به‌و هێزانه نه‌دایه. کورد ئه‌گه‌ر سیاسی نیشتمانپه‌روه‌ر وهۆشیار و خوێنده‌واری هه‌بوایه ده‌یتوانی ئه‌و کاره بکات له سه‌ر ئاستی ناوخۆ به پشتبه‌ستن به کۆژانی نه‌ته‌وه و له سه‌ر ئاستی ناوچه‌ییش دوو مه‌سه‌له‌ی ههستیاربوونیان هه‌یه که ده‌کرا کورد له ڕێگای هه‌ڵوێست نیشاندان له به‌رامبه‌ریاندا پشتیوانی خۆرئاوای به‌ده‌ست بهێنایه، ئه‌ویش یه‌که‌میان کێشه‌ی نێوان هێزه شیعی و سونیه‌کان و بوونی هاوپه‌یمانی له نێو ئه‌و هێزانه‌و ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌که‌دا (ئێران و تورکیا و سوریا و میسر) که ده‌بوایه خۆی نه‌کردایه به به‌شێک له‌و هاوکێشه‌یه چونکه له دواجاردا که مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی دێته پێش سه‌رباری جیاوازیه مه‌زهه‌بیه‌کان ئه‌وانه هه‌ر عه‌ره‌بن و هه‌ر نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ستن و هه‌ر ئاماده‌ی فلیقاندنه‌وه‌ی کوردن. مه‌سه‌له‌ی دووهه‌م کێشه‌ی خۆرئاوا له‌گه‌ڵ ئێران‌دا و ئه‌نجامدانی ئه‌و هه‌موو بێڕێزیانه‌ی جمهوری ئیسلامی به‌رامبه‌ر کوردانی خۆرهه‌ڵات ئه‌نجامی ده‌دات ده‌کرا ببێته هه‌وێنی هه‌ڵوێستێکی دژ به‌و ڕژێمه له پێناو داکۆکی له دۆزی نه‌ته‌وه‌دا. له ڕاستیدا له عێراقدا به ده‌ستهێنانی ئه‌و به‌ڵینه زۆر ئاسان بوو چونکه ڕژێمی عێراقی ببوه مۆڵگه‌یه‌کی ترسناک بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆرئاوا و ده‌بوایه کۆتایی پێبهێنرایه، له لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌گه‌ر چی به‌شێک له عه‌ره‌به سونه و شیعه‌کانی عێراق له په‌یوه‌ندیه‌کی بازرگانی به‌هێزدا بوون له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا و به‌ڵێنی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌مریکایان به سه‌رانی کۆشکی سپی دابوو و به‌ڵام کورد ده‌یتوانی هه‌مان ئه‌و گه‌مه‌یه بکات له فۆرمێکی جیاوازتر و به دووربینیه‌کی زیاتره‌وه، به پێچه‌وانه‌ی عه‌ره‌بی سونه و شیعه کورد له عێراقدا به‌هۆی ڕه‌وایه‌تی دۆزه‌که‌یه‌وه له ده‌ره‌وه هاوسۆزی نێوده‌وڵه‌تی له ئاستێک‌دا بوونی هه‌بوو که ده‌کرا کاری سیستماتیکی له سه‌ر بکرێت و له ناوخۆشدا پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری هه‌بوو ده‌یتوانی گه‌مه‌یه‌کی براوه بکات به پێچه‌وانه‌ی سونه و شیعه‌وه که له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی داگیرکردنه‌که‌دا ده‌ستیان کرد به کاری ڕێکخستنی جه‌ماوه‌ری و هیچ یه‌ک له‌وانه‌ی دواتر بوونه بکه‌رانی نێو گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق ناسراو نه‌بوون و هیچ پێگه‌یه‌کی نه ناوخۆیی و نه نێو ده‌وڵه‌تیان نه‌بوو. کورد به لانی که‌مه‌وه ده‌یتوانی ئه‌و وه‌ره‌قانه به‌کاربهێنێت که له مه‌ودای دووردا به قازانجی کۆی نه‌ته‌وه‌ی کورد بکه‌وێته‌وه، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنی سیاسه‌تی برایه‌تی کورد و عه‌ره‌ب و سیاسه‌تی ته‌وافوقی-تایفه‌گه‌ری و پشکچێتی ده‌سته‌یه‌ک له بازرگانانی کورد چونه سه‌ر ئه‌و کورسی ده‌سته‌ڵاته‌ی که له مێژووی خۆیدا جگه له جه‌ور و سته‌م دژ به کورد هیچی پێنه‌بووه، که ئه‌م هه‌نگاوه شهرمئامێزانهیه شه‌رعیه‌تی کۆژان و دۆزی نهتهوهیمانی خسته به‌رده‌م پرسیارێکی گه‌وره.
بۆیه پێویسته هه‌موومان ئه‌و ڕاستیه بزانین، که له عێراقی پاش سه‌دام حسینه‌وه پشکی شێری لێپرسراوێتی سه‌رله نوێ ته‌عریبکردن وبه ئیزافه‌ی ته‌تریک کردنی ناوچه کوردیه‌کان و هێنانی شوناسی جۆراو جۆری ئیتنیکی و ئاینی و کردنیان به برا به‌شی دابه‌شکردنی خاکی باشوری کوردستان که سیاسه‌تێکی دژ به کورده ده‌که‌وێته سه‌ر شانی پارته سیاسیه‌کانی باشور و هێزێکی نیشتمان په‌روه‌ر و حه‌قخوازی کوردپه‌روه‌ری پێویسته که سنورێک بۆ ئه‌و وێرانکاریه‌ی خاکی کوردستان دابنێت و مامه‌ڵه‌یه‌کی ته‌ندروست له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆزه‌دا بکات.
پ2: پارته کوردییه‌کان وا پیشان ئه‌ده‌ن که مادده‌ی 140 ناوچه‌کانی تری کوردستانی باشووه که بریتییه له که‌رکوک و خانه‌قین و سنجار و هتد ده‌خاته‌وه سه‌ر حکومه‌تی هه‌رێم. ئایا ئێوه راتان چییه ده‌رباره‌ی ئه‌مه؟
وه‌ڵام: مه‌به‌ستتان له ناوچه جێناکۆکه‌کانه!؟ سه‌ره‌تا گرنگه ئاماژه به‌و ڕاستیه بده‌ین
که ڕازی بوونی ده‌سته‌ڵاتدارانی کورد به ناوهێنانی خاکی داگیرکراوی کوردستان به (که‌رکوک و جێگه ناکۆکه‌کان) به بێ دیاریکردنی سه‌رجه‌م شوێنه‌کان به ناو، ئاماژه‌یه به بێباکی ئه‌وان به‌رامبه‌ر یه‌کێتی خاکی کوردستان. له په‌یوه‌ند به ماده‌ی (140)ه‌وه، ئه‌و ماده‌یه له ده‌ستوری عێراقدا ته‌نها و ته‌نها بۆ خۆڵکردنه چاوی کورد بوو له لایه‌ن ئه‌مریکیه‌کانه‌وه به بێ ئه‌وه‌ی یه‌ک دۆکمێنتی نوسراو هه‌بێت له سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر ئه‌و ماده‌یه جێبه‌جێنه‌کرا چی ده‌کرێت، کورد ئه‌و کاته نه‌ده‌بوایه پێی ڕازی بوایه یان که له ساڵی یه‌که‌می پاش قبوڵکردنی ده‌ستوره‌وه پرۆسه‌ی ئاسایی کردنه‌وه وه‌ک پێویست نه‌چوه پێشه‌وه کورد ده‌بوایه ئه‌و کاته هه‌ڵوێستی جدی و حه‌دی هه‌بوایه و هه‌ڕه‌شه‌ی کشانه‌وه‌ی بکردایه له پرۆسه‌ی سیاسی نه‌ک سه‌رقاڵی درێژه‌دان بێت بهوسیاسهته له ڕێگای په‌رده پۆش کردن و پاساو هێنانه‌وه بۆ ئه‌و شکسته یه‌ک له دوای یه‌کانه، کۆی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراقدا له په‌یوه‌ند به دۆزی کورده‌وه په‌یوه‌ندی به‌و ڕاسته‌ی تاڵه‌وه هه‌بوو که یه‌ک دوو به ناو سه‌رکرده که ده‌یانویست بچنه ناو مێژوه‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌روازه تهسکهکهیان به‌کارهێنا که وه‌رگرتنی چه‌ند پۆستێکی سیادی بوو له جیاتی ده‌روازه گه‌وره‌که که به ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆیی و سه‌ره‌وه‌ری بوو بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد له باشوردا.
پ3: راتان چییه ده‌رباره‌ی ده‌ستنیشانکردنی سنوری کوردستانی باشوور؟ بۆچی نه پارته‌کان، نه ئۆپۆزیسیۆن به گۆاڕنیشهوه، هه‌روه‌ها نه نووسه‌ران، هیچیان باسی ئه‌وه ناکه‌ن، که پێویسته سنوری کوردستان دیاری بکرێت و حکومه‌تی کوردیی له کوردستاندا دابمه‌زرێت، نه‌ک ته‌نها له سێ شاردا؟
وه‌ڵام: غیابی دونیابینی و دیسکۆرسی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی دروستکردوه که کاری عه‌مه‌لی نه‌کرێت بۆ ده‌ستنیشانکردنی سنور له باشوری کوردستان. دیاره هه‌موان ده‌زانین له ڕووی مێژووی و له ڕووی پرنیسپهوه کوردستان سنووری دیاریکراوه و هیچ هێزێکی کوردی مافی سازشکردنی له سه‌ر ئه‌و سنوره نییه و شتێک بوونی نییه به ناوی ناوچه جێناکۆکه‌کان به‌ڵکو هه‌موو بستێکی خاکی کوردستان که له مێژووی به‌ر له دابه‌شکردنی ئه‌م نیشتمانه و لکاندی پارچه‌کانی به سه‌ر چوار وڵات‌دا خاکی کوردستان بووه و دانیشتوانی کورد بوون و خاوه‌نی مێژوویه‌کی هاوبه‌ش بوون و زمانی کوردی زمانی سه‌ره‌کی بووه کوردستانه، ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ده‌بێت هێزێکی کوردی له دایک ده‌بێت که جه‌خت له سه‌ر یه‌کێتی ئه‌و خاکه بکاته‌وه و سازش له سه‌ر یه‌ک بستی نه‌کات. ڕۆژێک دێت بست به بستی ئه‌م خاکه وه‌ک ئه‌مانه‌ت ده‌بێت ته‌سلیم به خاوه‌نه‌که‌ی بکرێته‌وه یان بسه‌ندرێته‌وه که خاوه‌نه‌که‌ی که‌س نیه جگه له کورد و ئه‌و که‌مایه‌تیه ئیتنیکی و ئاینیانه‌ی له مێژوودا له سه‌ر ئه‌و خاکه پێکه‌وه ژیاون.
قسه‌نه‌کردن یان سوور نه‌بوونی هه‌ر پارتێکی سیاسی له سه‌ر ده‌ستنیشانکردنی سنووری کوردستان په‌یوه‌سته به نه‌بوونی تاسه‌ی سه‌روه‌ر بوون له سه‌ر خاک و له نێو ماڵی خۆدا، په‌یوسته به نائاگایی سیاسی ئه‌و هێزانه به بوونی 'ماف'، مافی ژیانێکی شایسته به مرۆڤ له ئازادی موماره‌سه کردنی حومکمڕانێتی خۆ و به‌هره‌مه‌ند بوون له سه‌روه‌ت و سامانی نه‌ته‌وه، غیابی خه‌وبینینه به ئاینده‌یه‌کی باشتره‌وه بۆ نه‌وه‌کانی داهاتوو، بێده‌نگ بوونه له به‌رده‌م زوڵم و سته‌مێکدا که له فۆرمی جۆراو جۆردا به‌رامبه‌ر به کورد ئه‌نجام دراوه‌ن و ملکه‌چبوونه به ئیراده‌ی داگیرکه‌ران بۆ هێشتنه‌وه‌ی کورد له‌م بارودۆخه‌دا.
له په‌یوه‌ند به ڕۆشنبیرانه‌وه، ئه‌وان وان له ژێر کاریگه‌ری دیسکۆرسێکدا که خۆین ڕۆڵیان نه‌بووه و نیه له داڕشتنیدا. له نه‌وه‌ده‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوو به هۆی گلۆبهڵایزهیشنهوه گفتوگۆیه‌کی ئه‌کادیمی سه‌باره‌ت به ده‌وڵه‌تی-نه‌ته‌وه هاته پێش که به ئایرۆنیهکی زۆره‌وه ته‌نها ئه‌و نه‌ته‌وانه کڕییان که هه‌میشه کراونه‌ته قوربانی سیاسه‌ته نێوده‌وڵه‌تیه‌کان له پشتیوانیکردنی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست. گفتوگۆکه بریتیه له‌وه‌ی که چیتر ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه ڕۆڵی نامێنێت و له جێگایدا قه‌واره‌ی گه‌وره‌تر له دایک ده‌بێت و پێویسیتیه‌ک نامێنێت بۆ سنوور جیاکردنه‌وه و مافی چاره‌ی خۆنوسین له فۆرمی بونیات نانی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌دا. کڕینی ئه‌م دیسکۆرسه له لایه‌ن کورده‌وه هه‌لومه‌رجێکی دروستکردوه ڕۆشنبیری کورد پێی شه‌رم بێت باس له مافی کورد بکات له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌دا و ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش وه‌ک مۆدێرن بوون و ڕادیکاڵ بوون وقبوڵکردن و هه‌ڵکردن له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیکه به خه‌ڵک ده‌فرۆشێت و له به‌رامبه‌ردا ئه‌گه‌ر که‌سانێک باس له دیدی نه‌ته‌وه دۆستی بکه‌ن وه‌ک بیر ته‌سک و دواکه‌وتوو و شۆڤێنی له قه‌ڵه‌م ده‌درێن.
ئه‌مه له کاتێدا بۆ ئێمه‌ی کورد نه‌ته‌وه دۆستی مافێکی سروشتیه و به‌رگری کردنه له مانه‌وه‌مان وه‌ک نه‌ته‌وه و ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به که‌رامه‌تی مرۆڤ بوونمانه‌وه هه‌یه له سه‌ر زێدی باو‌و باپیرانمان، په‌یوه‌ندی به دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه هه‌یه له سه‌ر جوغرافیایه‌ک که به بێ ویست و ئیراده‌ی جڤاتیمان پارچه‌پارچه کراوه، له وڵاتگه‌لێکدا که ئێمه یان هاونیشتمانی نین (سوریا) یان هاونیشتمانی ژماره دووین (ئێران و تورکیا) یان له کۆششی ئه‌وه‌داین ببین به هاونیشتمانی (عیراق).
ئه‌زموونی تاڵی پڕ له ناعه‌داله‌تی تا ئاستی جینۆساید کردنی زیاد له نه‌وه‌د ساڵی ڕابردووی کورد له ناوچه‌که‌دا و فێر نه‌بوونی وانه‌ی پێکه‌و ژیان له لایه‌ن نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌کان له هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستان سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ڕاستیه‌یه که پاراستنی ئاشتی وئاسایشی کورد له چوارچێوه‌ی ئه‌م ده‌وڵه‌ته سته‌مکارانه‌دا کارێکی مه‌حاڵه. ئه‌م ده‌وڵه‌ته شمولی و سته‌مکارانه ناتوانن قبوڵی کورد بونمان بکه‌ن وه‌ک ئه‌وه‌ی که هه‌ین و ده‌مانه‌وێت ببین، به‌ڵکو ده‌یانه‌وێت ئه‌و نه‌ته‌وه ژێرده‌سته بین که ئه‌وان ده‌یانه‌وێت، له لایه‌کی دیکه‌وه حاکمانی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه بۆ به‌هێزکردنی پێگه‌ی خۆیان و درێژه دان به سیاسه‌تی سته‌مکاریان هه‌میشه پێویستیان به دوژمنێکی ناوخۆیی هه‌یه تا هاوڵاتیانیان له به‌رده‌م ئه‌و مه‌ترسیانه‌دا پێ بێده‌نگ بکه‌ن، کوردیش له هه‌ر چوار پارچه‌که بووه‌ته ئه‌م ئامڕازه و ئه‌م دوژمنه هه‌میشه‌ییه. من له‌و باوه‌ڕه‌دام له پێناو به‌رقه‌رار کردنی عه‌داله‌ت و گه‌ڕانه‌وه‌ی ماف بۆ کورد تاکه وه‌ڵام به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو جه‌ور و سته‌مه‌ی به‌رامبه‌ر کورد کراوه هیچ نیه جگه له خه‌باتی شێلگیرانه بۆ چه‌سپاندنی مافی نه‌ته‌وه‌ییمان و به‌رقه‌رارکردنی دادپه‌روه‌ری له ڕێگای بونیات نانی ده‌وڵه‌تی کوردییه‌وه له ههرفۆرمێکیدا که به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نه‌ته‌وه بخوازێت.
[1] هونه‌ری توانای زاڵبوون به سه‌ر بیرکردنه‌وه و وه‌فادارێتی و ملکه‌چبوونی تاکه‌کان له ڕێگای داگیرکردنی ده‌رونیانه‌وه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست