کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جەنابى وەزیر .... سوپاس كە وەزارەتەكەت دكتۆرى تەزویرمان بۆ دەنێرێ ..!!

Monday, 21/12/2009, 12:00


شارۆچكەى تەقتەق یەكێكە لەو دەڤەرانە كە كەم تا زۆر لە بوارى تەندروستى شتى بۆ كراوە و لە هەمان كاتدا كەموكرى زۆریش هەن كە یەكێك لە وانە نەبوونى پزیشكى ئافرەتان ۆ سۆنەرە كە خەڵكى تەقتەق كاتى پێویست سەردانى كۆیە دەكەن و زۆرتر یش دەچنە عەیادەى دكتۆرەكان ئەگەرچى بەشێكى زۆرى ئەو خەڵكە هەژار و دەست كورتن, تا ئێرە تەنیا پێشەكیەك بوو و رونكردنەوەیەكى بچووك .
بەڵام كارسات لێرەوە دەست پێدەكا كە چەند كەس لە نەخۆشەكان لە كاتى پشكنین بە هۆى دكتۆرێكەوە كە تازە هاتۆوە بۆ كۆیە هەستیان كردووە كە ئەو دكتۆرە شارەزاى ئیشەكە نیە و دواتر كە لە هەولێر و شوێنى تر سۆنەریان كردووە دەركەوت كە ئەوانەى دكتۆرە نوییەَكە راست نین بۆیە ئێمە وەك هەستكردن بە بەرپرسیارەتى پەیوەندیمانكرد بە سەرچاوەیەك لە نەخۆشخانەى كۆیە و ئەویش وتى كە ئەو پزیشكە خوێندنى لە ئختساسەكەى خۆى تەواو نەكردووە و لە لایەن بەرێوەبەرى نەخۆشخانەو بەرێوەبەرى تەندروستى كۆیە هێندراوە و نە لە لە نەخۆشخانە و نە لە عیادەش بۆى نیە ئیش بكات و نەخۆش ببینێ تا خویًندن تەواو نەكات و لە ئیمتەحان دەرنەچێت و دواى بە دواداچونى زیاتر دەركەوت كە ئەو بەرێزە هێشتا لە هەولێر موقیمە و لە لایەن وەزارەتەكەى جەنابتەوە نێردراوە بۆ كۆیە تا خۆى لە سەر ئێمە فێر بكات و بەركیشى پر بكات...
جەنابى وەزیر ....ئەوەى كە باسكرا نە چیرۆكەو نە درۆ و بوختان ..تەنیا ئەوە دەڵێین كە ئێمە چاوەروان بووین كە لە كابینەى نوێدا ئیشى زۆرترمان بۆ بكەى نەك دكتۆرى تەزویر بنێرى بەركمان ببرێ...وە هەر وەها جەنابیشت ئاگادار دەكەینەوە كە : 
بە زوترین كات لێژنەیەك پیكَبێ بۆ سزادانى بەرێوەبەرى نەخۆشخانە و بەرێوەبەرى تەندروستى كۆیە و پزیشكە تەزویرەكە.و بە پێچەوانەوە دێینە سەر شەقام و لە پەرلەمانى كوردستان و دادگا شكایەت دەكەین.
كۆمەلێك هاوڵاتى تەقتەق

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە