کۆمه‌ڵێک کادری ناسراوی یه‌کێتی له هولند ده‌ست له‌کار ده‌کێشنه‌وه
Tuesday, 20/09/2011, 12:00
کۆمه‌ڵێک له کادرانی پله‌داری یه‌کێتی له ناو کۆمیته‌ی هولند به‌م زوانه وازهێنانی خۆیان له‌و حیزبه راده‌گه‌یه‌نن ،یه‌کی له‌و کادێرانه که ناوی له لیسته‌که‌دایه که‌سێکی دیار‌و به‌رچاوه‌و ده‌یان ساڵه له‌ناو ئه‌و حیزبه‌دا خه‌بات ده‌کات پێی راگه‌یاندین ماوه‌یه‌که کێشه یه‌کی گه‌وره له‌ناو کۆمیته‌که‌ماندا سه‌ری هه‌ڵداوه ،هۆکاره‌که‌شی گێرایه‌وه بۆ بونی نا عه‌داله‌تی و پیاو پیاوێن و ته‌که‌تول له‌ناو ئۆرگانه‌کانی سه‌ره‌وه‌دا به‌جۆرێک ئه‌وه‌ی نه‌بێته پیاوی یه‌کێ له سه‌رکردایه‌تی و مه‌کته‌ب سیاسیه‌کان له‌ناو یه‌کێتیدا جێگای نابێته‌وه ،هه‌ربۆیه‌ش ئێمه ئه‌م کۆمه‌ڵه کادره که له‌پله جیاوازه‌کانداین له‌ناو یه‌کێتی ده‌وری دیارمان هه‌بوه به‌ڵام له‌به‌ر نه‌بونمان به پیاوی که‌س و کارکردنمان ته‌نیا وه‌کو یه‌کێتی، به‌رده‌وام کێشه‌مان بۆ دروستکراوه له‌لایه‌ن هه‌ندێک له‌سه‌رکردایه‌تیه‌کانه‌وه سوکایه‌تیمان پێکراوه .
ئه‌و کادێره که جاری نه‌یویست ناوی ئاشکرابکرێت تا ئه‌وکاته‌ی هه‌مویان پێکه‌و نامه‌ی وازهێنانه‌که‌یان بڵاو ده‌که‌نه‌وه وتی ده‌یان سکاڵا‌و ناره‌زایمان بۆ سه‌ره‌وه به‌رز کردۆته‌وه به‌ڵام هیچ وه‌ڵامیان نه‌داوینه‌وه له درێژه‌ی قسه‌کانیدا وتی دواجار بریارماندا به‌م زوانه به‌ره‌سمی نامه‌ی وازهێنانه‌که‌مان بڵاو بکه‌ینه‌وه ،هه‌روه‌ها وتی له داهاتودا هه‌مو ئه‌و ناعه‌داله‌تیانه ئاشکرا ده‌که‌ن که‌له ناو یه‌کێتیدا له ده‌ره‌وه رویانداوه .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست