فەرماندەى گشتى موچەى خانەنشینى شیوعیەكان دەبڕێت
Wednesday, 12/08/2009, 12:00
لەدواى پرۆسەى هەڵبژاردنەكانى 25 ى تەموزى ڕابردو لە درێژەى دەركردن و نانبڕینى ئەو كەسانەى كە دەنگیان بەلیستى كوردستانى نەداوەو كاریان بۆلیستى گۆڕان كردوە , جگە لە یەكێتیەكان , فەرماندەى گشتى موچەى خانەنشینى ئەو كەسانەدەبڕێت كەدەنگیان بەلیستى گۆڕان داوە و لەبەروارى 11/8/2009 پێشمەرگەى دێرنى حیزبى شیوعى و خانەنەشینكراو لەسەر لیستى حیزبى شیوعى كوردستان (ساڵح حسێن كەریم) براى شەهیدى شیوعى ( ڕەفیق حاجى حسێن كەریم) ە كە لەناوەڕاستى هەشتاكاندا شەهید بوە , ئاگادار دەكرێتەوە كە موچەى بڕدراوە , سەرچاوەیك لەوەئاگادارى كردم كە حیزبى شیوعى بڕواى بە بڕینى موچەى هیچ كەسێك نییە و پێشتریش فەرمانەدى گشتى داوایان لەحیزبى شیوعى كردوە كە هەڵوێست وەربگرێت و ئەو شیوعیانەى دەنگیان داوە بە لیستى گۆڕان و كارى بۆكردون ناوەكانى ئاشكرابكات تا موچەكانیان ببڕێت .
.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست