جەنابی کاك عەدەد درۆی سەرۆکی پەڕلەمان ئەو موچە زیادکردنەتان لێ پیرۆزنەبێت.
Wednesday, 08/04/2009, 12:00
1761 بینراوە
جەنابی کاك عەدەد درۆو ئەندامانی هەمیشە خەوتو باویشکدەری کوردستان. کە هەرچەندە چەند کەسێکتان تیایە دەیانەوێت داکۆکی لە مافی ڕەوای خەڵکی ڕەشو ڕوتی کوردستان و ئەو خەڵکە بکەن کە خاوەنی قوربانیەو هەر لە ئەنجامی تێكۆشان و قوربانیدانی ئەو خەڵکەوە ئەم ڕۆژە هاتۆتە ئاراوە بکەن بەڵام ئەوانیش بەپەنجەی دەست دەژمێردرێن. بۆیە دەمەوێ بڵێم ئەو موچە زیاد کردنەتان بە قوزەڵلقورت بێت . چونکە ئێوەش وادیارە بە پارەی حەڵاڵ گۆشت ناگرن . بۆیە نازانم بە چ ؟ چاوو ڕویەکەوە لە ناکاوێكا موچەی خۆتان گەیاندە 7.500.000 دینار لەم لاشەوە پێشمەرگە کە هەمیشە بەشانو باڵیدا هەڵدەڵێن و کردوتانە بەسونبولی کوردستان موچەکەی 240 هەزارەو ژیانێکی مەمرە مەژی ئەژی و هەمیشە لەترسی خاوەن قەرز خۆی ئەشارێتەوە و بڕوانەکام لە هەمو تەمەنیدا بوبێتە خاوەنی ئەو پارەیە کە ئێوە لە یەك مانگدا وەری ئەگرن یان موچەی کەمئەندامێك 30 هەزار دینارە و جەنابیشتان بە فشەو فیشاڵەکانتان بێت هێچتان نەهێشتۆتەوە ئەوەندەی بە کەمئەندامان هەڵ بڵێن. یان گەنجانی ئەمڕۆ لەتاو نەبونی و بێئیشی ڕۆژانە خۆیان ئەکوژن. یان بریندارانی چەکی کیمیایی بێچارەسەر ئیستاش بە ئازارەوە ئەناڵێنن . ئاوارەکانی کە بنەماڵەی جەلال و مەسعود بۆ مغامەرەی هێنانی دەنگی زۆر، بە زۆرە ملێ ناردیاننەوە بۆ کەرکوك و خستویاننەتە ناو چارە نوسێکی نادیارەوە لەو شارە پڕ لە کێشەو ئاشوبە ئیستاش زۆربەیان لەژێر خێمەدا ئەژین. لە کاتێکدا لەم کوردستانە لە قوتابخانەکاندا لەبەر بێ قوتابخانەیی سێ دەوام لە قوتابخانەیەکدا ئەخوێنن . لەکاتێکدا هەزاران خەڵکی زەحمەتکێش و قوربانی دەری ئەم کوردستانە کەوتونەتە بەر ڕەحمەتی بازرگانە چاو چنۆکەکانی بازاڕی بەناو ئازادو دادو بێدادیانە لەدەست گرانی کاڵاکان و خواردەمەنیەکان کە نیوەی ئەوخواردەمەنیانەش خەڵکی کوردستانی توشی دەیان نەخۆشی ترسناك کردوە . کە لای خەڵکی کوردستانیش ڕون و ئاشکرایە بازرگانەکان جگە لە بەرپرسان خزمەکانیان کەسی تر نیە. بۆیە تائیستا لیپرسینەوە لە یەکێك لەو بازرگانە چاو چنۆکو دزانە نەکراوەو نەتان وێراوە پێیان بڵێن پشتی چاوتان برۆی پێوەیە . ئەگەر ئێوەی ئەندام پەڕلەمان ویژدانتان هەبوایە و مرۆڤ بونایە وکەڕو کوێر نەبونایە نەفس نزم نەبونایەو نۆکەری ئەم دو بنەماڵەیە نەبونایە بە و شێوە ڕەفتارتان نەدەکرد ڕۆژێك دەچونە ناو جەماوەری بەشمەینەتی ئەم کوردستانە گوێتان لە گیرو گرفتو ناڕەزایەتیەکانیان دەگرت ئەوسا ئەگەر ویژدانتان هەبوایە بۆتان دەرئەکەوت لە 60% 100خەڵکی کوردستان لەژێر هێڵی هەژاریەوە ئەژین بەسکێك تێرو بە دوسك برسین. ئەگەر ئەو بڕە خۆراکەی بایعیەکە نەبێت کە ئەویش هەمیشە کۆن و ئیکسپایەرەو خەڵکی لەناچاری دەیخوات. بڕوابکەن زۆربەی خەڵکی ئەم کوردستانە دەکەوتە سواڵکردن، ئەوەش لە کاتێکدا کە سەرانی ئەم دو بنەماڵەیە بەبەر چاوی جەنابتانەوە هەرچی سەروەتو سامانی ئەم وڵاتەیە بەتاڵانی ئەبەن و لە بانقەکانی ئەوروپای دەئاخنن
جار جارەش بە یاسایەك کە هەر یاسا نیە ئەم دەسەڵاتە شوقەو زەوی و مۆنیکاتان پێشکەش دەکات و بڕی موچەتان بۆ زیاد ئەکات و لەگەڵ نەسریەو چی و چیتر. بەڵام ئێوەش چونکە تەماح چاوی کوێر کردون خەڵکی کوردستانتان پشت گوێ خستوەو بونەتە کۆیلەی ئەم دو دەسەڵاتە دزەو دەبنە شەریکەبەش لەو دزیەدا. ئاشکراشە ئەو موچە زیاد کردنە بۆئێوە. مانای ئەوەیە بە دەردی هەولێریان دەڵێن دەسەڵات پێتان دەڵێ بابی بام دانیشە بەدەردی خۆتەوەو بەوڕسقەی خۆت ڕازی بە و لۆخۆت کڕبە چیت . لە ڕەش و ڕوت و بێنان و ئاوان داوە خوا بۆی ناردون بۆ لە خۆتانی تێك دەدەن.. ئەوەش مانای بونە بە کۆیلەی دەسەڵاتی دزو داوێن پیس و هەڵبەت جەماوەری کوردستان بە چ چاوێك سەیری ئەو دو بنەماڵە دزە دەکات هەر بە هەمان چاو سەیری ئێوەش دەکات . ئەگینا کە ئێمە ئێوەمان هەڵبژارد بە نوێنەری خۆمان بۆیەمان هەڵنەبژاردون تا لە ئاست ئەو هەمو دزیەی ئەم دو بنەماڵەیە لە خەڵکی کوردستانی دەکەن چاو بنوقێنن و تەنها و تەنها هەر خەمی خۆتان بێت و زەڕەیەك وجودی ئەم هەمو خەڵکە تێکۆشەرو قوربانیدەرو زەحمەتکێشە نەزانن و لە ئاست داواکاریەکانیان بێدەنگ بن و وەڵامتان بۆیان نەبێت . بۆیە دەڵێم ئێوەی ئەندام پەڕلەمان بە پلەی یەکەم بەرپرسیارن لە ئاست ئەو هەمو نەهامەتیەی بەسەر ئەم خەڵکی کوردستانەدا هاتوەو دێت ئێوە بونەتە وەسیلەی مانەوەی ئەم دوبنەماڵە دزە بۆیە دەبێت خەڵکی کوردستان پێش ئەوەی ئەم دو بنەماڵە مافیاو دزە بە نەفرەت بکات ئێوە بەنەفرەت بکات و سوکو ڕیسواتان بکات ئەگینا ئێوە بۆ چەند سەعاتێك خەوتن و باویشکدان و چا خواردەنەوە بەڵێ بەڵێ و دەست بەرز کردنەوە بۆ ئەو بڕیارانەی دەسەلاتی دزان ئەیدات و ئێوەش دەست لەسەر سینگ پەسەندی ئەکەن . 7.500.000 دینارتان بۆچیە؟؟ دەك یاڕەبی خوای ئەو هەمو خەڵکە فەقیرو هەژارە خوای ئەو هەمو پێشمەرگە برسی و تینوانە و ئاهو نەزولەی مناڵانی باوك کوژراوو دایکانی جگەر سوتاوی ئەم کوردستانە بتان گرێ و توشی دەیان نەخۆشی بێ چارەسەربن و هەمو ئەو پارەیە بدەن بەدەرزیو دەرمان قڕتان تێبکەوێت، چونکە ئێوە ئیسپاتتان کرد کە نوێنەری خەڵک نین بەڵکو دوژمنی خەڵکی کوردستانن..