بەڵی كەناڵی KNN قەدەغە كراوە وڵامێك بۆ نەقیبەكەی پاسەوانی سنور
Saturday, 02/05/2009, 12:00
پاش ئەوەی هەواڵێكم لەبارەی قەدغەكردنی كەناڵی KNN لە لایەن بەرپرسانی پاسەوانی سنورەوە بڵاو كردەوە، كەسێك بە ناوی نەقیب هێرش شیرزادوە وڵامی ئەو هەواڵەی داومەتەوە كە گوایە ئەو هەواڵەی كەبڵاومانكردوەتەوە لە سایتی كوردستانپۆست دورە لە ڕاستیەوە، پێش ئەوەی وڵامی ئەو نەقیبە بدەمەوە ئەوەندەی پێدەڵێم كە كەس باسی تۆی نەكردووە تا تۆ وڵام بدەیتەوە، بۆیە ئەو وڵامەی تۆ غەیری ئەوە نەبێت مامە حمەیەی جەنابتان بۆ 10 ڕۆژ ئیجازە زیاتر هیچیتر نیە، چونكە كەس ناوی تۆی نەهێناوە تا خۆت هەڵبقورتێنیتە ناو ئەم هەواڵەوە.
سەبارەت بەوەی گوایە ئاخاكەی ئەو نقیبە كە ئەحمەد دزكەرەی خوێندەوارە و شەهادەی هەیە، ئەوە من دەڵێم نەخێر ئەو ئەحمەد دزكەرەیە كەسێكە لە ڕووی عقڵەوە نەخوێندەوارە، چونكە ئەگەر لە ڕوی عەقڵەوە نەخوێندەوار نەبێت چۆن لە سەردەمی پێشكەوتندا دێت كەناڵی KNN قەدەغە دەكات، بۆ ڕاستی و درووستی هەواڵكەش دوابەدوای هەواڵەكە چەندین پاسەوانی سنور پەیوەندی پێوە كردووم هەواڵەكەیان بۆ پشتڕاست كردینەوە، تەنانەت موقەدەم دڵخواز حمەی مینا مەسموح كراوە لەوەی سەرپرشتی هەموو پاسەوانی سنور بكات بۆ قەدەغەكردنی كردنەوەی ئەو كەناڵە.
دڵخواز حمەی مینا برای عەدنان حمەی مینایە كە لە حكومەتە دزەكەی نێچیر وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتیە، عەدنان حمەی مینا گوایە علوم سیاسەی تەواو كردووە ، بەڵام بەگوێرەی قسەی خوێندكارێكی زانكۆ كە لە گەڵ عەدنان حمەی مینا پێكەوە لە كولێژی زانستە سیاسیەكان زانكۆی سلێمانی ئیواران پێكەوە بوونە، پێی ڕاگەیاندم كە عەدنان بە درێژایی تەواوكردنی خوێندنی ئەو چوار ساڵە ئامادەی محازەرەكان نەبووە تەنها لە كاتی تاقیكردنەوەكاندا نەبێت هاتووە تاقیكردنەوەی ئەنجام داوەو، بۆ ڕاستی و درووستی هەواڵەكەش دەتوانن بچن لە خوێندكارانی هاوپۆلی عدنان و مامۆستاكانی ئەو كۆلێژە بپرسن بزانم وایە یان نا.
ئەحمەد دزكەرە ئەبێت بدرێتە دەست دادگای گەلەوە و دادگای بكرێت، چونكە ئەو كابرایە یەكەم بەرپرسە لە ئاودیوكردنی نەوتی كوردستان بە قاچاخ بۆ ئیران، ،تەواوی موچەی پاسەوانانی سنوریش لە لایەن حكومەتی عیراقەوە خەرجدەكرێت، بۆیە داوا لە كوردستانپۆست دەكەم بەزوترین كات نامیەك بەزمانی عەرەبی و ئینگلیزی بنێرێت بۆ هەریەك لە ئەمریكیەكان وحكومەتی عیراقی ئاگاداریان بكاتەوە لەوەی كە ئەو ئەوە ڕەفتاری بەرپرسانی پاسەوانی سنورەدا.
لەلایەكی ترەوە سەرچاویەك پێی ڕاگەیاندم كە ڕێنمای بۆ مەڵبەندەكانی یەكێتی هاتووە كە هیچ كەسێك ڕۆژنامەی ڕۆژنامە نەهێنێتە ناو مەڵبەندەكانەوە، ئەوەی ئەو كارە بكات خۆی بەرپرسیار دەبێت.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست