پیسبوونی ژینگه له عێراق دا
Monday, 27/09/2010, 12:00
دوای تێپه‌ربوونی چه‌ند ساڵێك به‌سه‌ر دواهه‌مین هێرش بۆ سه‌ر عێراق، تا ئێشتاش ووڵات به‌ده‌ست بارودوخێکی ناله‌باری ئاووهه‌واوه ده‌ناڵێنێت، له ئه‌نجامی کاول بوونی ژینگه. مردنی خه‌ڵك به‌رده‌وامه، شله‌ی ژه‌هراوی به‌رده‌وامه له ڕژان، وه به‌هۆی بڕینی دارستانه‌کان ته‌نها زه‌وی ڕوته‌ڵ ماوه‌ته‌وه. ئه‌مه ته‌نها وه‌سفێکی گشتیه دوای شه‌ڕ بۆ عێراق، که پێشتر به دایکی کشتوکاڵ ناسرابوو، وه نمونه‌ی به‌رووبوومه‌کانی به‌جیهاندا بڵاوده‌کرانه‌وه. هه‌ر ئه‌م ووڵاته‌یه که ێستا به‌چۆکدا که‌وتووه. که ئه‌مه‌ش هۆکاره‌که‌ی که‌مته‌رخه‌می یاخود لاوازی توانای خه‌ڵک نییه له‌و مه‌سه‌لانه‌ی که په‌یوه‌ستن به ژینگه‌وه به‌ڵکو به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕانه‌وه‌یه که به‌رۆکی هاوڵاتیانی گرتووه به‌هۆی سه‌رکرده سته‌مکاره‌کانه‌وه. ووڵات له ئێستادا ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسیه‌کی جدی بۆته‌وه و ژیانی هه‌زاران له مه‌ترسیدایه ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری گونجاو نه‌گرێته‌به‌ر. ئه‌م لێکولینهوهیه به‌شێوه‌یه‌کی وورد چاوده‌خشێنێت به جۆره جیاوه‌زه‌کانی پیسبوون که له‌ێستادا عێراق ڕووبه‌ڕووی کێشه‌ی سه‌رکی ده‌که‌نه‌وه ئه‌ویش پیسبوونی ژینگه‌ی ووڵاته.
پیسبوونی ژینگه
پیسبوونی ژینگه بووه‌ته به‌ڵا بۆ عێرق له ده‌ستپێکی شه‌ڕی ئێران و کوه‌یته‌وه. له بیست ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه، ووڵات له‌شه‌ڕێکه‌وه ڕووبه‌ڕووی شه‌ڕیکی تر ده‌بیته‌وه، ئه‌م شهڕهرانه یان ئه‌وه‌تا هۆکاره‌که‌ی خودی حکومه‌ت بووه، یاخود دیژی وولاتانی تربووه وه‌کو شه‌ڕی که‌نداو. تێکچوونی ژینگه له عێراق دا له ئه‌نجامی تێوه‌گلانی فراوانی بووه له شه‌ڕه‌کاندا، که کاریگه‌ری ویرانکهریان هه‌بووه له سه‌ر ژینگه. حکومه‌تی ئیستا هه‌نگاوی به‌رچاوی ناوه له دووباره دامه‌زراندنه‌وه ژینگه‌یه‌کی ساغ. شه‌ڕه‌کان به‌ته‌نها مرۆڤ له‌ناونابه‌ن به‌ڵکو ژینگه‌ش ووێران ده‌که‌ن،شه‌ڕه‌کان شیرازه‌ی کۆمهڵهڵایهتی، ئابووری وه ژینگه تێك ده‌دن، که سه‌ده‌یه‌ک ده‌خایه‌نێت تاوه‌کو بگه‌ڕێنرێنه‌وه باری پێشویان."
مه‌ودای تێکچوونی ژینگه‌که ئه‌وه‌نده فراوانه که هه‌موو لایه‌نه‌کای گرتۆته‌وه له ووڵات دا. وێرانکاریه‌که ئه‌م لایه‌نانه ده‌گرێته‌وه: تێکچونی زه‌وی، پیسبوونی ئاو وه پیسبونی هه‌وا، له‌کوتایدا نه‌مانی دارستانه‌کان که پێکهاته‌یه‌کی سه‌رکی ژینگه‌ن.
له ئێستادا، ڕووباره‌کان پیسبوون وه %60 سه‌رچاوه ئاوییه‌کان خاوێن نین. زه‌وییه ووشکه‌کان نزیکه‌ی 25 ملێۆن مینینا تێدایه، بێجگه له زه‌ویه‌کان 105 ناوچه‌ی مه‌ترسی دار ده‌ستنیشان کراون، لایه‌نێکی تری مه‌ترسیدار ملێۆمان پارچه ته‌قه‌مه‌نین که سه‌رانسه‌ری ووڵاتیان گرتۆته‌وه، ده‌وترێت که ئه‌م ته‌قه‌مه‌نیانه یۆرانێۆمینا هه‌ڵگرتووه که مه‌ترسی بۆسه‌ر مۆرڤایه‌تی دروست ده‌که‌ن.
ئه‌م لێکۆلینه‌وه‌یه به‌شێوه‌یه‌کی گشتی له کاریگه‌ریه‌کانی شه‌ڕ ده‌کۆڵێته‌وه، دواتر تیشک ده‌خاته‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌کی جیاوازی دیاری کراو که ڕووبه‌ڕوی پێسبوون بوونه‌ته‌وه.
دوو هۆکاره‌کان :
شه‌ڕی که‌نداو
ئه‌مه یه‌كێکه له‌وشه‌ڕانه‌ی که عێراق تێیوهگلاوه له ماوه‌ی 1990 ، که سه‌دام حسین هه‌ڵی گیرسان به‌مه‌به‌ستی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی کوه‌یت، له ئه‌نجام دا له لایه‌ن هێزهسهرکیهکانی جیهانه‌وه به‌رپه‌رچ درایه‌وه. وه‌هه‌روه‌ها هێرشه‌که له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه سه‌رکۆنه‌کرا چونکه سه‌روه‌ری ووڵاتێکی تری پێشێل کرد.هێزه‌کانی عێراق لهکوهیت کرانه‌ده‌ره‌وه، که جه‌نگه‌که به‌مه کۆتایی نه‌هات به‌ڵکو پێوویستی به شه‌ڕکردن هه‌بوو بۆ وه‌ده‌رنانی هێزه‌کانی عێراق. هێرشه‌کان بۆسه‌ر خاکی عێراق به‌ته‌نها کاریان نه‌کرده سه‌رژیانی هاوڵاتیان به ڵکو بوون به هۆی کالوکاری له ژینگه‌دا.
کاوکاریهکان بۆسهرژینگه به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی به‌هۆی ئهوبۆمبایانهوهبوون که کۆمه‌لگاکانی نزیک ناوچه‌ی شه‌ڕیان کردبووه ئامانج. ئه‌م چه‌کانه کاریگه‌رییه‌کی گه‌وره‌یان کرده سهرژینگه، وه هه‌ره‌ها گازه مه‌ترسی داره‌کان کاریان له خه‌ڵك کرد به‌ڕوبه‌ری په‌نجا کیلۆمه‌تر. ئه‌مه ته‌نها یه‌كێك بوو له کاریگه‌ریه‌کانی شه‌ڕی که‌نداو به‌ڵام زۆر گرنگ بوو. کاریگه‌رییه‌کی تر لهسهرژینگه بریتی بوو له نقووم کردنی که‌شتیه نه‌وت هه‌ڵگره‌کانی عێراق له لایه‌ن وولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاوه له‌به‌رامبه‌ر گه‌مارۆی ئابووری ،که ئه‌مه‌ش کاریگه‌ری هه‌مه‌جۆری هه‌بوو له سه‌ر که‌ناره ئاویه‌کان وه ئه‌وناوچانه‌ی ده‌که‌ونه ئهوکهنارانه. جگه له‌مانه ڕاسته‌وخۆ له لایه‌ن سه‌دامه‌وه ئهمردهکرا به ڕشتنی نه‌وتی خاو بۆناو ڕووباره‌کان وه‌کو به‌رهه‌ڵستییه‌کی دژی به‌شداری ئه‌مریکا وه چه‌ند وڵاتێکی تر له پاراستنی کوه‌یتدا. ئه‌م ڕووداوه نزیکه‌ی 700$ ملیۆن خه‌رجی خاوێنکردنه‌وه‌ی ناوچه‌که‌بوو،جگه‌له‌مه زیانی گه‌یاندبه ژیانی ئاوی ده‌وروبه‌ره‌که‌ی که پێکهاته‌ی سه‌ره‌کی ژینگه‌ن.
لهسهرکارلادنی سه‌دام
ئه‌مه دوایین شه‌ڕبوو بۆسه‌ر عێراق که به‌سه‌رکردایه‌تی وولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به‌مه‌به‌ستی له‌کارلادانی سه‌دام حسینی دیکتاتۆر، ئه‌وکه‌سه‌ی که بۆماوه‌یه‌کی دورودرێژ ڕێگربوو له‌به‌رده‌م گه‌شه‌کردنی دیموکراسی له‌عێراق دا. جگه له هۆکاری فه‌رمانڕه‌وایی، ده‌وترا که سه‌دام خۆی ئاماده‌ده‌کات بۆ شه‌ڕی ئه‌تۆمی که چه‌که نه‌وه‌ویه‌کانی له کارگه نهێنیه‌کاندا به‌رهه‌م هێناوه. ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی جدی بووبۆسهر ئاشتی جیهان له‌به‌رئه‌مه بڕیاردرا به له‌ناوبردنی ئه‌وکارگانه‌ی که گومانده‌کرا جێگه‌یه‌ک بن بۆ به‌رهه‌م هێنانی چه‌کی ئه‌تۆمی. ئه‌مجامی ئه‌مه کاره‌ساتێکی گه‌وره‌بوو بۆسه‌ر ژینگه به‌هۆی ڕژاوه‌کانی ئهوکارگانهوه، وه کێشه‌ی هه‌ناسه‌دانی بۆخه‌ڵك و ئاژه‌ڵه‌کانی ده‌وروبه‌ری دروستکرد.
ئه‌نجامێکی تری هێرشه‌کان بریتی بوو له تێکدانی سیسته‌می ئاوه‌ڕۆ، که مووشه‌که‌کان بوونه‌هۆی ئاواڵاکردنی ئاوه‌ڕۆکان، ده‌رئه‌نجامی ئه‌مه‌ش نه‌خۆشی مه‌ترسیداربوو. گرنگه تێبینی ئه‌وه بکه‌ین که هه‌ندێك له‌و ئاوگوێزهرهوانه پاشماوهکیمیایهکانیان ده‌گواسته‌وه که پێکهاته‌یه‌ی ژه‌هراوی بوون و له هه‌ندێک کاتدا هه‌ڵگری مادده‌ی تیشکدهربوون.
کاریگه‌رییه‌کی تر شه‌ڕ پاشماوه ته‌قه‌مه‌نیه‌کان بوون. شه‌ڕه‌که له هه‌ردوو شێوازی زه‌مینی و ئاسمانی پێکهاتبوو که پێوویستی به‌کارهێنانی موشه‌ک و چه‌کی ده‌ستی ده‌کرد. هه‌زاران پشماوه‌ی ئه‌م چه‌کانه به‌جێمان که ته‌نها ژینگه‌یان پیس نه‌کرد به‌ڵکو بوون به هۆکارێکی به‌رده‌وامی تێکدانی ئاو‌و هه‌وا. جگه له پاشماوه توێکڵیه‌کانی چه‌که‌کان، ته‌قه‌مه‌نیه‌کان مادده‌ی یۆرانێومینا هه‌ڵگرتبوو که مه‌ترسییه‌کی جدییه بۆسه‌ر ژینگه به‌هۆ سروشتی تیشکدهرییهوه.
هۆکارێکی تری پیسکردنی ژینگه بریتی بوو له تانکه جه‌نگیه‌کان، که بوونه هۆی پیسکردنی سه‌رچاوه ئاویه‌کان، چونکه ڕباره سهرکیهکانیان به‌کارده‌هێنا بۆ هاتنه‌ناوه‌وه‌ی ووڵات.ئه‌مانه ته‌نها کورته‌یه‌کی کاریگه‌ریه‌کانی جه‌نگی ئه‌مریکا بوون بۆ سهرژینگهی عێراق.
هه‌ندی کاریگه‌ری ژینگه‌ی تر هه‌بوو که به‌هۆی ئه‌م جه‌نگانه‌وه نه‌بوون دژی ڕژیمی سه‌دام، به‌ڵکو له لایه‌ن خودی ڕژێمه‌وه ئه‌مجامدراون که‌کاریان کردۆته‌سه‌ر دووناوچه ئه‌وانیش دارستانه‌کان و ڕوباره‌کانن.
زۆربه‌ی دارستانه‌کان له‌ناوبران له‌سه‌رده‌می سه‌دام دا، چونکه ئه‌و پێیوابوو یاخی بووه‌کان خۆیانیان تێدا حه‌شارده‌ده‌ن، وه هه‌روه‌ها به‌نداوی له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی دیجله‌و فورات دروست کرد.
ئه‌م گفتوگۆیه‌ی سه‌ره‌وه په‌یوه‌ندی به نغرۆکردنی ژینگهههیه له گه‌ڵ جه‌نگه‌کان؛ ئه‌وجه‌نگانه‌ی که له‌ئه‌نجامی جیاوازی بۆچوونی سیایسیه‌وه دروست بوون.ئه‌مه پێوویستی به هه‌وڵدانێکی زۆر هه‌یه له‌لایه‌ن حکومه‌تی تازه‌وه بۆ چاره‌سه‌رکردنی ووێرانکاریهکانی ژینگه که له‌ماوه‌ی سی سه‌ده‌ی ڕابردوودا ڕوویانداوه.
سێ توخمه‌کان:
ئاو
ئاو به‌شێکی سه‌ره‌کی وه دانه‌بڕاوه له ژینگه که ژیان به‌بێ ئاو به‌رده‌وام نابێت. سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی ئاو له عێراق دا بریتیه له دوو ڕووباری دیجله‌و فوڕات. هه‌رچه‌نده، ئه‌مانه وه‌کو بکه‌رێک بوون بۆپیسکردن چونکه ڕژێمی به‌عس هه‌وڵیدا ئاراسته‌که‌یان بگۆڕێت به دروستکردنی به‌ربه‌ست بۆ بنیاتنانی به‌نداو له ناوچه به‌رزه‌کاندا. ئه‌م به‌نداوانه سودیان به‌خه‌ڵک نه‌گه‌یاند چونکه مه‌به‌سته‌که ته‌کنیکی شه‌ڕ بوو به‌مه‌به‌ستی چاودێریکردن وه پاراستنی هه‌رێمه‌که له ده‌ستی کوه‌یتی هاوسێ. ئه‌نجامی ئه‌مه ووشک بوونی دارستانه‌کانی مانگرۆڤ(جۆره دره‌ختێکه)و ناوچه زۆنگاوه‌کانی خوارو ڕووباره‌کان بوون، وه هه‌روه‌ها کۆچکردنی ئاژه‌ڵه‌کێویه‌کان وه‌کو گامێشی ئاوی، ئه‌مه داڕمانی سه‌ره‌کی بوو له ژینگه‌ی زینده‌وه‌راندا.
وه ئاوه‌کان ژه‌هراوی بوون به هۆی ڕژانی نه‌وته‌وه له جه‌نگی که‌نداودا. ڕشتنی نه‌وت به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌کی سه‌ره‌کی بوو وه‌کو تاکتیک که هێزه‌کانی سه‌دام به‌کاریانده‌هێنا، ئه‌مه له ئۆقیانوسدا ئه‌نجامده‌درا که ملیۆنان لیتر ده‌ڕژێنرا.ئه‌مه مه‌ترسی جددی بوو بۆ سه‌رژیانی زینده‌وه‌ران له ئه‌نجامدا ژیانی ملیۆنان ماسی که‌وته ژێر مه‌ترسی وهکاریگهریهکهی تاساڵانێکی زۆر به‌رده‌وام بوو.
زه‌وی
زه‌وی ئامانجی سه‌ره‌کی هێرشه‌کانی شه‌ڕبوو وه زۆربه‌ی پاشماوه جنگیهکان فڕێده‌درانه سه‌رزه‌وی، که به‌هۆی پارچه چه‌که‌کانه‌وه کارلهزهوی ده‌کرا. چه‌ند هۆکارێکی تری پیسبوون مینه چێنراوهکانن که له‌لایه‌ن هه‌ردوولای به‌شدار له شه‌ڕدا چنراون به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی هێز.ئه‌مانه ئاماژه‌یه‌کی مه‌ترسیدارن بۆسهرمۆرڤهکان وه زینده‌وه‌ره‌کانی تری سه‌رزه‌وی،چونکه هه‌ڵگری مادده‌ی تیشکدهرن، کاتێك ده‌ته‌قنه‌وه ده‌بنه‌هۆی تێکدانی زه‌وی وه ژینگه.
له‌ناوبردنی دارستانه‌کان وه‌هه‌روه‌ها هۆکارێکی ووێرانکهربووه بۆسه‌ر زه‌وی. سه‌رکرده سیاسیه‌کان دارستانهکانینان هه‌ڵکه‌ند بهنیانووی ئه‌وه‌ی جێگه‌ی خۆ حه‌شاردانی یاخیهکانن.له ڕاستیدا ئه‌م سه‌رکردانه بونه هۆی دروستکردنی به‌ره‌نگارییه‌کی فراوان وه ژینگه‌یان تێکدا.هه‌ڵته‌کاندنێکی تری ژینگه بۆ زه‌وی بریتی یه له مادده کیمیاویه‌کانی ته‌قه‌مه‌نیه‌کان وه ئاوه‌ڕۆکان. نقوم بوونی ئه‌م ماددانه وهمژینیان له‌لایه‌ن دره‌خته‌کانه‌وه بوون به‌کێشه بۆ ئه‌وکه‌سانه‌ی که بژێوی ژیانیان له‌سه‌ر به‌ری ئه‌م دره‌ختانه‌یه.
هه‌وا
هه‌وا به‌شێکی تری ژینگه‌یه که به‌شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان کاری تێکراوه. هه‌وا له‌لایه‌ن چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌که‌وه پیس بووه وه‌کو دهرچووهناوهکیهکان که ده‌کرانه ناو چینی به‌رگه‌هه‌وا(ئه‌تمۆسفیر)و بوون به‌مه‌ترسی بۆسه‌ر ژیانی زینده‌وه‌ران. ئه‌م دهرچووهناوهکیانه هه‌ڕه‌شه‌ن بۆسه‌ر بوونه‌وه‌ره زیندووه‌کان وه شێوازی ژینگه تێک ده‌ده‌ن.
کاریگه‌رییه‌کی تربۆسهر ژینگه دوکه‌ڵ وه گازه خنکێنهرهکانن که به‌زۆری له کارگه ووێرانهکانهوه ده‌رده‌چن.ئه‌مانه کاریگه‌رییه‌که‌یان لهسهرژینگه که‌متر نییه له ده‌رچووه ناوه‌کیه‌کان که چینی به‌رگه‌هه‌وا ژه‌هراوی ده‌که‌ن.
هه‌وا وه‌هه‌روه‌ها کاری تێکراوه به‌هۆی ئه‌وچالاکیانه‌ی کاریان له‌دارستانه‌کان کردووه که ئاڵوگۆڕی گازه‌کان که‌م ده‌که‌نه‌وه که له‌نێوان مرۆڤ و ئاژه‌ڵه‌کان دا ڕووده‌دات، له‌ئه‌نجامدا ئاستی ئۆکسجین که‌م ده‌بێته‌وه بۆ ئاژه‌ڵه‌کان و زینده‌وه‌رانی تر.
سێ کاریگه‌ری وه چاره‌سه‌ر
کاریگه‌ریه‌کان له‌سه‌ر ژیان
ئه‌م هه‌ڕه‌شه ژینگه‌ییانه کاریان له‌ژیانی عێراقیه‌کان کردووه له ڕێگه‌یه‌کی زۆر مه‌ترسیداره‌وه؛ وه‌کو مردن، شه‌له‌ل بوون یاخود تێکچونی جه‌سته‌ی له زۆربه‌ی ناوچه‌کاندا.
بوونی پاشماوه تیشکده‌ره‌کان یاخود ته‌قه‌مه‌نیه‌کان بووه‌ته‌هۆی کێشه‌یه‌کی فراوان له شێرپه‌نجه‌ی خوێندا، که‌به‌رده‌وام ئه‌مجامه‌که‌ی مردنی کۆمه‌ڵێک خه‌ڵك بووه.ئه‌ونه‌خۆشیانه‌ی په‌یوه‌ندیان به هه‌ناسه‌دانه‌وه هیه فراوانتر بوون به‌هۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی هه‌وکردنی سیه‌کان له‌و ناوچانه‌دا که ژینگه‌که‌یان کاری تێکراوه.
که‌موکوڕیه جه‌سته‌ییه‌کان هۆکاره‌که‌ی پارچه ته‌قه‌مه‌نیه‌کان وه چهندماددهیهکی ترن که له‌ژێرزه‌وی عێراق جێ ماون.
هۆکارێکی تری مردن بریتی یه له به‌کارهێنانی ئاوی پیس وه مادده‌ی تر له‌لایه‌ن ئه‌وکه‌سانه‌ی که شاره‌زاییان نیه.
چاره‌سه‌ر
پێوویسته حکومه‌ت هه‌وڵکانی بخاته گه‌ڕ به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری به‌په‌له بۆ کێشه‌ی (ڕژاوه‌کان)، که هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌ترسی دارن بۆسه‌ر ژیانی هاووڵاتیان. ئه‌مه کارێکی ئاسان نیه به‌ڵام به‌هاکاری یارمه‌تی ده‌ری وه‌کو جاپان که به‌شێوه‌یه‌کی نه‌گۆر ئیشیکردوه بۆ پارستن وه گێرانه‌وه‌ی عێراق بۆ باری پێشووی پرۆسه‌که ئاسانده‌کات. ناوچه‌ی تر که پێویستی به‌چاره‌سه‌ری خێرا هه‌یه ناوچه ئاویهکانن، کهچانسی تووشبوون به نه‌خۆشییه ئاویه‌کان که‌م ده‌کاته‌وه چونکه ئه‌مانه ئهڕهشهن بۆسه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ. هه‌رچه‌نده دارستانه‌کان مه‌ترسی خێرایان نیه بۆسه‌ر مرۆڤه‌کان، به‌ڵام پێویسته سود له‌کات وه‌ربگیرێت بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ش.
حکومه‌تی ئێستا له‌ڕیگه‌ی وه‌زیره دیاری کراوه‌کانی بۆ ژینگه پێشکه‌وتووه له باشتر کردنه‌وه‌ی ژینگه‌ی عێرق. بۆیه ئه‌مه له‌وانه‌یه کاتێکی زۆر بخایه‌نێت بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌نجامی کاریگه‌ر، که له ئێستادا حکومه‌ت دره‌ختی چاندووه، وه %50 زۆنگاوه‌کانی گێراندۆتهوه له ناوچه‌ی میزۆپۆتامیادا.
ئه‌نجام
گه‌ڕاندنه‌وه‌ی عێراق بۆ باری پێشووی پێوویسته، هه‌رچه‌نده هاوکاری نێوده‌وه‌ڵه‌تی ده‌وێت. لێره‌دا پاراستنی ژینگه زه‌روره چونکه کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له سه‌ر ژیان هه‌یه.بۆیه، بۆ دڵنیاکردنه‌وه‌ی ژیان له عێراق دا، پێوویست ده‌کات لێکۆلینه‌وه‌یه‌کی گونجاو وه به‌په‌له له سه‌ر ژینگه بکرێت.
هێرش عەبدولڕەحمان: چاودێرێكى سیاسییەو جێگرى تایبەتى پێشوى نوێنەرى حكومەتى هەرێمى كوردستان بوە لە ئەمەریكا، ئێستا لە واشنتۆن دەژى و دامەزرێنەرو بەڕێوەبەرى دەزگاى كوردى ئەمەریكییە (American Kurdish Foundation).
**لە گۆڤاری سیڤیل بلاوكراوەتەوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست