بژی گه‌لی میسری زیندوو، به‌ڵێ بۆ ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ریی له کوردستان
Friday, 11/02/2011, 12:00
ئەم ئێوارەیە کۆتایی بە دەسەڵاتیی گەورەترین و درێژترین دیکتاتۆ ر"حوسنی موباره‌ک" ی سه‌رۆکی داسه‌پاوی میسر هات، لێرەوە پیرۆزبایی خۆمان له گه‌لی میسر ڕاده‌گه‌یه‌نین، ئومێده‌وارین ڕوخاندنی ئەمە سەرەتایەک بێت بۆ نەمان و رووخاندنی هەموو پهیکهرە داتاشراوەکانی سیستەمی چەوسانەوە و دیکتاتۆریه‌ت، لە دوای نەمانی حوسنی موبارەک گه‌لی میسر به‌و په‌ڕی ئاگاییه‌وه بتوانێت ده‌سه‌ڵاتێکی دیموکرات و ئازاد دابمەزرێنێت،که کۆمه‌ڵگاو ژیانی مرۆڤه‌کانی ناوی جوان بکات و ڕێگا نه‌ده‌ن دیکتاتۆرێکی نوێ بێته سه‌ر ده‌سه‌ڵات و ده‌یان ساڵی تر کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و دواوه‌و به‌ره‌و زوڵم و ئیستبداد و ناهه‌قی به‌رێت.
به دیهاتنی دنیاکی ئازاد‌و کۆمه‌ڵگایه‌کی مرۆڤانه ،به‌رهه‌می ئه‌قڵی خۆتانە،بەرهەمی توانا و وشیاریی لاوەکانێتی. ئه‌وه خۆتانن ده‌توانن بڕیاربده‌ن چ جۆره ژیانێک هه‌ڵده‌بژێرن وچه‌نده ده‌توانن کۆمه‌ڵگای میسر به‌ره‌و کرانه‌وه‌و دیموکراسیه‌ت و کۆمه‌ڵگایه‌کی عه‌داله‌تخوازی به‌رن، باجی زۆرتان داوه‌و پێویسته نرخی ئازادی بزانن و نه‌چنه‌وه ژێر ڕکێفی هیچ دیکتاتۆرێک.
هه‌ڵته‌کاندی قه‌ڵای زوڵـمی دیکتاتۆریه‌ت،له هه‌ر گۆشهوکهنارێکی ئه‌م دنیادابێت،بۆ ئازادیخوازان جێگای شانازی و ئه‌وپه‌ڕی خۆشحاڵییه و ئومید به‌خشینه به گه‌لی زوڵـم دیده‌ی ئێمه‌ش له کوردستان، که به ده‌ست زوڵـی دوو بنه‌ماڵه‌ی دیکتاتۆره‌وه وێران بووین و ده‌یان ساڵه ده‌ناڵێنین.
ئێمه‌ش وه‌ک ئێوه ده‌یان ساڵ به ده‌ست دیکتاتۆریه‌تی حیزبی به‌عسه‌وه ناڵاندمان، خوێنی زۆرمان دا‌و هه‌رچی ئازار‌و مه‌ینه‌تی هه‌یه له سه‌ر لاشه‌ی ئێمه‌و ژیانی ئێمه تاقیکرایه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی له ڕاپه‌ڕینێکی بێوێنهداو خۆتان ئاسا،قه‌ڵای ئه‌و دیکتاتۆرهمان ڕوخاند، ده‌سه‌ڵاتێکی بهناوخۆماڵی که گورگ بوون له پێست مه‌ڕدا له کوردستان دروست بوو، وه‌ک گه‌لێکی بنده‌ست وامان ده‌زانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته کوردییه، ده‌توانێت برینه‌کانمان ساڕ‌ێژ بکات و ڕۆحی شه‌هیدانمان شاد بکات و ژیانمان باشتر بکات و ئازادیمان بۆ بهێنێت،به‌ڵام به‌داخه‌وه پاش ده‌ریا خوێن وئاسمانێ هاوارو پڕگۆی زه‌ویش قوربانی، هه‌مو خه‌ونه ڕهنگاڵهییهکانمان له گۆڕ نرا، بۆ جارێکی تر هه‌وری دیکتاتۆریه‌تی دوو بنه‌ماڵه به‌ری هه‌تاوی لێتهنین و هه‌ناسه له گهروماندا تاساند، نه‌ک هه‌ر هیچ گۆڕانێک نه‌کرا،به‌ڵكو ئه‌وه بیست ساڵه به‌ده‌ستی دوو بنه‌ماڵه‌ی ماڤیاو چه‌قۆ کێشی بارزانی و تاڵه‌بانییه‌وه به گیرهاتوین ، ئازادیمان زه‌وت کراوه، سه‌روه‌ت و سامانی نه‌ته‌وه‌یه‌ک له گیرفانی هه‌ردو بنهماڵهدایهو به گوله وه‌ڵامی هه‌ر داواکاریه‌کمان ده‌ده‌نه‌وه،رۆژنامهنوسانمان گوله باران ده‌که‌ن،هه‌موو وڵات به مرۆڤهکانیشیهوه به موڵكی خۆیان ده‌زانن، بێدادی کۆمه‌ڵایه‌تی ژیانی لێسه‌ندوین، بازاڕ قۆرخی خۆیان و بنه‌ماڵه‌کانیانه، خاوه‌نی چه‌ندین زیندانی نهێنین،له ناو زیندانه‌کاندا تونترین سزای زیندانیان ده‌ده‌ن و به بێ بوونی دادگا کۆمهڵگایاکیان له خوێن هه‌ڵکێشاوه، ڕفاندنی ڕۆڵه‌کانمان به‌ده‌ستی ماڤیاکانی ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه،یاساکانی هیتله‌رمان بیر ده‌هێنێته‌وه.
هیوادارین گه‌لی ئێمه‌ش له کوردستان بتوانێت، وانەیەک لە ئێوە فێر بووبێت و لە مانای ئازادیی و خۆڕاگریی تێگەیشتبێت، ئەو دەسەڵاتە پۆخڵەی کە بنەماڵەی بارزانیی و تاڵەبانی کەرامەتی تاکەکانی کۆمەڵگای تێکشکاندووە بتوانێت وەربگرێتەوە، لەوە تێبگاتات کە ئێوە بە برسێتیی خاوەنی کەرامەت بوون، نخی ئازادییتان بەلاوە گرنگ بوو، نەک گیرفانی پڕ لە دۆلاری بێکەرامەت بوون، هیواداریین ئەوەی لە شەقام و جادەکانی میسر رووی دا، شه‌قامه‌کانی کوردسیانیش بتەنێتەوە ڕێگا نه‌ده‌ین دوو بنه‌ماڵه‌ی دیکتاتۆر درێژه به مردنمان بده‌ن و بۆ ده‌یان ساڵی تر دوای خۆیشیان نه‌وه‌کانیان بکه‌ن به که‌ڵه‌گا به سه‌رمانه‌وه.
به‌م بۆنه‌یه‌وه،به ده‌ر لهپیرۆزبای و دڵخۆشیمان بۆ له ناو چونی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌شی دیکتاتۆریه‌ت له میسر‌و توونس،ئێمەی گه‌لی کوردیش له کوردستان خوازیارین بۆ جارێکی تر مێژوو بە جوانی بنووسینەوە وەک میللەتێکی تینوو بۆ ئازادیی کۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی پیسی دیکتاتۆریه‌تی دوو بنه‌ماڵه بهێنێن، هیوادارین که ئه‌م باهۆزه ته‌واوی ده‌وڵه‌ته سته‌مکاره‌کان بگرێته‌وه،ئێمه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نین که.
1- مه‌سعود بارزانی دیکتاتۆر،ده‌ست له‌کار بکێشێته‌وه.
2- سیسته‌می سه‌رۆکایه‌تی، که به‌رهه‌می خۆ سه‌پاندنی بنه‌ماڵه‌ی بارزانییه به ته‌واویی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌و، خه‌ڵكی کوردستان سیسته‌مێکی په‌ڕله‌مانی و دیموکراسی واقعی ده‌وێت،نه‌ک زه‌مینه خۆشکردنی بنه‌ماڵه بۆ ده‌سه‌ڵاتێکی هه‌تا هه‌تایی خۆی و نه‌وه‌کانی.
3- ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی " به‌رهه‌م ساڵح" که گوێ له‌مستی حیزبێکی دیکتاتۆره‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌ناو حکومه‌ته‌که‌ی،که حکومه‌تی دوو پارت"یه‌کێتی نیشتیمانی و پارتی به‌ناو دیموکراتی کوردستانه".
4- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌ڕله‌مان که هه‌ڵبژێراوی خه‌ڵكی کوردستان نییه‌وه، بەڵکو دیوەخانی بنەماڵە و حیزبە، هیچ شه‌رعیه‌تێکی نییه به‌و ده‌لیله‌ی به زۆری چه‌ک وپاره به‌خشینه‌وه‌و ته‌زویر دانراوه.
5-دامه‌زراندی حکومه‌تێکی کاتی دور له ده‌سه‌ڵاتی گروپه‌که‌ی جه‌لال ومهسعودو زه‌مینه خۆشکردن بۆ زه‌مینه‌ی هه‌ڵبژاردنێکی بێگه‌رد دوور له ده‌ست تێوه‌ردانی حیزب و گزی وفزی.
6- خەڵکی کوردستان رۆڵی خۆی ببینێت لە دیارییکردن و هەڵبژاردنی کاندیدەکانی خۆی بۆ ناو پەرلەمان، نەک حیزب و رێکخراو، ئەو کاندیدانەش لەسەر بنەمای بڕوابوون بە ئاسۆیەکی پرشنگدار بۆ دوا رۆژیی نەوەکانمان کار بکەن، کە لە سەرو هەموویانەوە خۆ ئامادەکردن و بانگەشە بێت بۆ دەوڵەتی سەربەخۆ و لە رێگای ریفراندۆمێکی سەرتاسەریی
به‌ڵێ بۆ ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری له کوردستان
بژی گه‌لی میسر
کۆتای بێت ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌کان و دیکتاتۆره‌کان.
ژوری کوردستان ده‌نگی ئۆپۆزسیۆن له سه‌ر تۆڕی ئینترنێت/ پاڵتاڵک.
کلیکی ئەو لینکەی خوارەوە بکە بۆ گوێگرتن لە دەنگی ئۆپۆزیسیۆن
رادیۆی دەنگی ئۆپۆزیسیۆن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست