کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شێركۆ مەعاریفى ئیعدام ناكرێ زیاتر دژى ئاخوندەكان ڕابوەستن واخەریكە هەوڵەكانتان بەسەركەوتن دەگات

Sunday, 15/11/2009, 12:00


كاربەدەستانى گروتوخانەى ئیرانى لەشارى سەقز حوكمى لەسێدارەدانى چالاكوانى سیاسى و مەدەنى كوردى (شێركۆ مەعاریفى) یان ڕاگرت , دواى ئەوەى پارێزەرى ناوبراو (خەلیل باهەرمیان) توانى لەهەوڵەكانى سەركەوتبێت بۆ تەمیزكردنەوەى بڕیار كۆتاى حوكمى (شێركۆ مەعاریفى) .
ئەوەى جیگەى سەرنج بێت لەدواى لەسێدارەدانى شەهیدى گەنجى جوامێرى كورد (ئیحسانى فەتاحیان) ئاخوندە باڵادەستەكانى ئێران لەلایەن كۆمەڵگاى نێو دەوڵەتى و تەواوى ئازادى خوازانەوە ڕوبەڕوى ڕەخنەگرتنێكى توند بویەوە لەناوخۆى ئێران یشدا چەندین خۆپیشاندان و چالاكى جۆربەجۆر دژ بە بیرۆكەى قڕكردنى كوردان لەلایەن ئەو ڕژێمەوە ئەنجام دران .
ڕاگرتنى جێ بەجێ كردنى حوكمى لەداردانى شێركۆ مەعاریفى لەلایەن ڕژێمى ئاخوندەكانى ئێرانەوە ئەگەر بەدیوێكدا پەیوەندى بەگوشارە دەرەكییەكانەوە هەبێت ,ئەوا بەدیوێكى تردا پەیوەندى بە تێك چون و ناجیگیرى ڕەوشى سیاسى و ئابورى ئیرانەوە هەیە و هەربۆیە لەسەر تەواوى دڵسۆزانى كورد و تەواوى كوردان ئەوەیە كە زیاتر هەوڵەكانیان یەكبخەن بۆ هەڵوەشاندنەوەى حوكمى مردنى تەواوى ئەو كوردانەى كە تائێستا لەگرتوخانەكانى ڕژێمى مۆرڤ كوژى ئێران دان .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە