لەناو كورد كێ بریارى هاوپەیمانى لەگەڵ عەرەب دەدات ؟
Wednesday, 17/03/2010, 12:00
دواى هەڵبژاردنى 7/3 بەتەواوى لەسەرتاسەرى عێراق گۆرانكارى بەسەرهاوكێشەكان داهات بەتایبەتى لەهەرێمى كوردستان كە هەندێك لیست پاشەكشەیان كردوو هەندێك لیستیش هاتنە پێشەوە ، ئەمجارەیان لیستى هاوپەیمانى هاوكێشەى رابردووى نەماوە بۆئەوەى تاك لایەنە بریارى هاوپەیمانێتى لەگەڵ لیستەعەرەبەكان بەسوننەوشیعەوە بدات ، ئەمجارەیان هەندێك لیستى تر لەكوردستان هاتونەتەپێشەوەو سەنگ و قورسایى تایبەتیان هەیە كەلەهاوكێشەى حكومەتى داهاتوو حسابیان بۆدەكرێت ، هەریەك لەلیستەكانى (گۆران و كۆمەڵى ئیسلامى و یەكگرتووى ئیسلامى كوردستان) بەپێى ئەوداتایانەى كەلەرێگەى نوێنەرەكانى خۆیان لەرۆژى 7/3 دەستیان كەوتووە كەرەنگە بەهەر سێ لیستەكەى دەرەوەى هاوپەیمانى كوردستان نزیكەى (25) كورسى پەرلەمانى عێراق بەدەست بهێنن كەئەمەش قورساییەكى تایبەتە هەم لەهاوكێشەى بەغدا هەم لەبریاردان لەسەر پرسە چارەنوس سازەكانى میللەتى كورد چونكە ئەم لیستانەش نوێنەرى بەشێكى زۆرى خەڵكى كوردستانن بۆیە دەبێت لیستەكانى دەرەوەى هاوپەیمانى كوردستانیش رۆڵى كاریگەریان هەبێت لەبریاردان لەسەرئەوەى كە كورد ئەمجارە هاوپەیمانى لەگەڵ كام لیستى عەرەبى دەكات ، بەڵام هەروەك دەبینین ئەمجارەشیان لیستى هاوپەیمانى كوردستان هەروەكو جاران خۆى بەبرا گەورە دادەنێت و بەبێ ئەوەى تائێستا لیستى هاوپەیمانى كوردستان لەگەڵ هیچ لیستێكى ترى كوردى ئەوانەى كەكورسیان بەدەستهێناوە لەكوردستان گفتوگۆبكات لەسەرئەوەى كەئایا ئەمجارە كورد لەگەڵ كێ هاوپەیمانى بكات لەگەڵ چەند سەركردەیەكى نێو لیستە براوەكانى عەرەب كەئێستا هاتونەتە كوردستان وەكو (تاریق هاشمى و ئەیادعەللاوى و عادل عەبدولمەهدى) لیستى هاوپەیمانى كوردستان گفتوگۆى هاوپەیمانێتیان لەگەڵ سازدەكەن ، ئێمە هیچ یەكێك وەكو تاكێكى ئەم كوردستانە دژى ئەوە نین كەكورد هاوپەیمانێتى لەگەڵ لیستەبراوەكانى عەرەب بكات بەڵام سەرەتا دەبێت لیستەبراوەكانى كوردستان لەنێوان خۆیان كۆبونەوەى چروپڕئەنجامبدەن و گفتوگۆ لەسەر هەموو مەسەلە چارەنوسسازەكانى گەلى كوردبكەن و هەمووان هاورابن لەسەرئەوەى كەئەمجارە كورد هاوپەیمانى لەگەڵكێ بكات و هاوپەیمانیەتەكە بەچ ئالیەتێك بێت و هاوپەیمانێتیەكە بە چ مەرجێكى پێش وەختە بێت و هاوپەیمانێتیەكە لەسەر بەڵێن وەرگرتن بێت لەسەر كام پۆستى سیادى بۆكورد ؟ بەداخەوە تائێستا لیستە كوردییەكان لەنێوان خۆیان كۆبونەوەیان بۆمەسەلەى هاوپەیمانێتى لەگەڵ كام لیستى براوەى عەرەب نەكردووە ، پێویستە ئەمجارەیان سەرجەم لیستەبراوەكانى كوردستان بەتایبەتى لیستى هاوپەیمانى كوردستان زۆر وریابێت لەمەسەلەى هاوپەیمانێتى لەگەڵ لیستەعەرەبەكان چونكە هەر لەئێستاوە كەهێشتا حكومەتى نوێ پێكنەهاتووە و سەرجەم لیستەعەرەبەكان پێویستیەكى سەرەكیان بەپشتیوانى لیستەكوردییەكان هەیە بۆپێكهێنانى حكومەتى نوێ بەڵام بەداخەوە هەندێك كەسى نامەسئولى نێولیستەعەرەبیەكان هوتافى شۆڤینیانە لێدەدەن دژى كوردو وەرگرتنى پۆستى سیادى بۆكورد ، ئەمە لەكاتێكدایە كەئەوانە هێشتا دەسەڵاتیان نەگرتۆتەدەست ئەوقسانە دەكەن ئەى ئەگەر دوو رۆژیتر بەپشتیوانى كورد دەسەڵاتیان گرتەدەست و حكومەت و پەرلەمانیان پێكهێنا دەبێت بەرامبەر كورد و پرسە سەرەكییەكانى كورد كەسازشیان لێناكرێت وەكو (بودجە و پێشمەرگە و ماددەى 140 و سنورى هەرێم و مافى دەرهێنانى نەوت لەكوردستان) هەڵوێست و قسەو كرداریان چۆن بێت ؟ بۆیە هەرلەئێستاوە پێویستە لیستەبراوەكانى كوردستان كەنوێنەرى میللەتى كوردن پێویستە دەست بەكۆبونەوەى چڕوپربكەن بۆبریاردان لەسەرمەسەلەى هاوپەیمانێتى و یەكخستنى گوتارى كورد لەبەغدا ، وە پێویستە كورد ئەمجارەیان لەبەرامبەر هەرهاوپەیمانێتیەك سەرجەم مەرجەسەرەكیەكانى خۆى بخاتە ڕوو و بەڵێنى جێبەجێكردنیان وەربگرێت بەڵام ئەمجارەیان بەڵێن وەرگرتنەكان تەنها بەقسەنەبێت بەڵكو بەنوسراوى فەرمى بێت كۆمەڵگەى نێودەوڵەتى لێى ئاگاداربێت و بەڵێنى ئەمجارە چوارچێوەیەكى نێودەوڵەتى هەبێت بۆئەوەى كە ئەگەر ئەمجارە بەلێنەكان بۆكورد جێبەجێنەكران كورد بۆجێبەجێكردنیان پەنا بباتە بەر دادگاى نێودەوڵەتى . بۆیە لەكۆتاییدا ئاماژە بەوە دەكەم كەپێویستە ئەمجارە سەرجەم لیستە براوەكانى كورد بریار لەسەر هاوپەیمانێتى لەگەڵ لیستە عەرەبیەكان بدەن نەك تەنها یەك كەس و یەك لیست چونكە ئەمە ئاكامى خراپى لێدەكەوێتەوە بەرامبەر بەدەستهێنانى مافەكانى كوردو یەك گوتارى سیاسى كورد لەعێراق .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست