خالیدی خوله سور گه‌ڕایه‌وه بۆ نێو باوه‌شی تاڵه‌بانی
Wednesday, 13/01/2010, 12:00
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی به‌ماڵپه‌ری کوردۆساید گه‌یشتووه ، خالیدی خوله سور ئه‌ندامی بزوتنه‌وه‌ی گۆران ، ئێستا بۆته ئه‌ندامی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان . ئه‌مه‌ش له‌ئه‌نجامی دیدارێک له نێوان تاله‌بانی و خالیدی خوله سوره‌وه هاتۆته ئاراوه ، که‌ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر له‌نێوانیان رویداوه
به‌پێی زانیاریه‌کان جگه‌له‌وه‌ی تاله‌بانی بودجه‌یه‌کی تایبه‌تی بۆ بڕیوه‌ته‌وه پاره‌یه‌کی باشی پێداوه هاوکات بۆ کوره‌که‌شی فه‌وجێکی سه‌ربازیان کردۆته‌وه .
شایه‌نی باسه خالیدی خوله سور ناوی له‌لیستی تاوانبارانی ئه‌نفاله و له دادگای عیراق بریاری ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رچووه. به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌تاوانه‌کانی ئه‌نفال به‌شداری کاریگه‌ری کردوه و ده‌ستی سوره به‌خوێنی ده‌یان پێشمه‌رگه‌ی کوردستان, پێشوتریش وه‌ک ئه‌ندامێکی سه‌ره‌تایی گۆران قسه‌ی ده‌کرد.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست