کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بنەمای هەڵبژاردن، عەقڵانییەتە

Thursday, 03/04/2014, 12:00

1429 بینراوە





دەنگدان،لە سەر بنەمای سۆزمەندی فرۆشتنی کەرامەتە.

کەرامەت،تاڵەمویەکی باریکە لەنێوان مرۆڤ و ئاژەڵدا.
دەنگی تۆ،کەرامەتی تۆیە،مەی فرۆشە

ئەگەر هەڵبژاردن بنەمای دیموکراسی بێت،ئەوابنەمای هەڵبژاردن عەقڵانییەتە.هەڵبژاردن بەبێ عەقڵانییەت ،ڕەوایەتی دانە بەدیکتاتۆرییەت.واتا بوونی هەڵبژاردن زامنی دیموکراسی ناکات،ئەگەر بنەمایەکی عەقڵانی نەبێت بۆ هەڵبژاردن.چونکە دەسەڵاتە دیکتاتۆرەکانیش هەڵبژاردن ئەنجام دەدەن ،بەڵام نەک وەک بنەمایەک بۆدیموکراسی بەڵکوتەنیا بۆئەوەیە ڕەوایی و مەشروعیەتی خۆیان نیشانی دنیای دەرەوە بدەن،کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستانیش نمونەی ئەوجۆرەدەسەڵاتەن ،کە تەنیا ئامانجیان ئەوەیە خەڵکی بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان .

دەکرێت،ئەوپرسێارە لەخۆمان بکەین ،بۆچی هەڵبژاردن ئەومیکانیزمە نەگۆڕە بەردەوامەیە ،کەتائێستا مرۆڤ پەنای بۆدەبات بۆدیاریکردنی بەڕێوەبەرانی وڵات و دامەزراوەکان ؟ لەکاتێکدا لەوڵاتانی هاوشێوەی کۆماری -ئێران و کوردستان و عیراق هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت،بەڵام دامەزراوەکان دامەزراوەی دیکتاتۆرین.کەواتە شەرت نییە لە هەر وڵاتێک هەڵبژاردن هەبوو،دامەزراوەی دیموکراسی هەبن ،دەشێ هەڵبژاردن ڕەوایی دان بێتت بەدیکتاتۆرییەت،لەوڵاتانی دواکەوتوو دا،یان لەکۆمەڵگا خێڵە کیەکان کە خەڵکی دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان هیچ پێوەریکیان نییە ،بۆ دەنگدان ،کەهاوشێوەی ئەو پێوەرانە بێت کەهاوڵێتی لە وڵاتانی دیموکرات ڕەچاوی دەکات.چونکە لەوڵاتانی دواکەوتوو،کۆمەڵگا خێڵەکییە کان هاوڵاتی بونی نییە،چونکە تاکی خێڵە کی انتیمای بۆ نەتە وە و نیشتیمان نییە ،سیفەتی هاوڵاتی لەمرۆڤی خێڵەکی دا بەدی ناکرێت .کەواتە هەڵبژاردنێکی دروست مەحاڵە ،کاتێک هەڵبژاردن بێگەردە کە هاوڵاتی هەبێت.ئەگەرنا لەم وڵاتە دواکەوتوانە خەڵک خۆیان دەبن بەئامرازی تەزویرو فڕو فێڵ .چونکە خەڵکی دەنگە کانیان دەفرۆشن،وە بەر لەوادەی هەڵبژاردن خۆیان یەکلایی کردۆتەوە بۆ ئەوەی دەنگ بەکام حزب دەدەن،نەک بۆیەکجار بەڵکوو بۆ هەتا هەتایە!بۆچی؟چونکە مرۆڤی خێڵە کی بڕوای بەگۆڕانکاری نییە،وە پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن بەڵێنەکانی کاندیدەکان درۆن درٶیی پەتی ،بۆیە قەیرانە کان جار دوای جار قوڵتر دەبن،کێشەکانی وەک هەژاری ،بێکاری نەبونی پێداویستییە سەرەتاییەکانی وەک،ئاو،کارەبا،بەردەوامن ،هەمیشە لەپڕوپاگەندەی هەڵبژاردن دا دووبارەن،ئامادەن .بەڵام کەوایە خەڵکی بۆچی دەچنە سەر سندوقی دەنگ دان مادام گۆڕانکاری ناکرێتم و دوای دەیان جار هەڵبژاردن خەڵک لە بازنەی وەهم دا دەسوڕێتەوەوبێ هودە بە تتەمای دوشەشن.

لە غیابی عەقڵانییەت دا ،هەڵبژاردنێکی دروست ئەنجام نادرێت.عەقڵانیەت زامنی هەڵبژاردنێکی دروست دەکات،لەکۆمەڵگایەکی خێڵگەراو ناعەقڵانی داهەڵبژاردن ڕوکەشانەیە،ڕەوایی دانە بەدەسەڵاتێک کە ئەو کۆمەڵگایانەی نوقمی گەندەڵی و نادادی کردووە.دەسەڵاتیش بۆڕەوایی دان بەستەمکاری میکانیزمی هەڵبژاردن بەکاردێنێت،تەنها بۆ شەرعیەت دان بەخۆی لەبەر چاوی دنیای دەرە وەدا،نەک بۆ چەسپاندنی دیموکراسی .لەم وڵاتەدا ئینسات تاسەرئێسقان بێ ڕێزو بێ ئەهمییەتت کراوە،کراوە بەئامرازی دەسەڵات بۆ تەزویرچونکە حەماسەت هەمیشە ئامادەیی هەیە،خەڵکی سۆزمەندییا بۆحزب یان سەرۆکە نەک نەتەوە و نیشتیمان.لەوڵاتانی دواکەوتوودا مرۆڤ قوڕمیش دەکرێت،بەئارەزووی دەسەڵات داران ئاڕاستە دەکرێت،نەک ئەوان دەسەڵات دیاری بکەن وتوانای گۆڕانکارییان هەبێت.

دەنگی تۆ،کەرامەتی تۆیە،شەڕەفە،اخڵاقە ویژدانە مەیفرۆشە ،دەنگدان لەسەر بنەمای سۆزمەندی بۆخێڵ و حزب و شەخسێک بێکەرامەتییە.پرسیار لەخۆت بکە جیاوازی مرۆڤو ڕۆبۆت چییە؟بێگومان بونی کەرامەت وعەقڵە،بۆیە لەسەر بنەمای عەقڵ دەنگ بدە ،نەک هەست و سۆز ووەهم ،بۆئەوەی کەرامەتت پارێزراو بێ .



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)