کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چەند سەرەقەڵەمێك لە فەوزاكان

Thursday, 13/12/2012, 12:00




لەم هەرێمەى ئێمەدا هیچ مەحاڵ ونەگۆڕنیە هەرلە فكرووسیاسەت وگفتارووكردارەوە بۆ ئاخیر...چونكە هەندێكمان واڕاهێنراوین وهەندێكیش لەبنەڕەتەوە قوماشەكەى واچنراوە هەندێكیش كزەباى شەماڵ بەرەوبەرژەوەندى دەبات وكەمێكیش مەیلى لێیە ئیدى چى بكات فەقیرە حەزە ئیتر...........بەنمونەهەردووسەرۆك بەرژەوەندى خۆیان لەگەڵ مالكى دەبینى وكردیانە سەرۆك وەزیران وزۆریتریشیان بۆكردئێستەش لێمان بوەتە دێوەزمەو ڕۆڵەپێشمەرگە پشتگوێ خراوەكانى بۆدەخەنە ئینزاروونەیارەكانى دوێنێ كۆدەكەنەوەوهەوڵى لێسەندنەوەى متمانەى دەدەن....؟؟؟مالیكى سەرانى كوردى خۆشباوەڕى بەكارهێنابۆگرتنە دەستى دەسەڵات ئێستەش..(عبدل ئەمیرزەیدى)ئەنفالچى دەكاتە فەرماندەى دیجلە بۆئیفتیزازى كورد....مالیكى لەڕابوردوو زەویە (600مەتریەكەى وەرگرت بەنیەتى نیشتەجێ بونى لەگەڕەكى وەزیرانى هەولێربەڵام فرۆشتى بە(900هەزاردۆلار...........لە14شوباتى 2011بانگەوازى بڕوخێ حوكمى بنەماڵە ودەسەڵاتى پاوانخوازى وگەندەڵ وبەهەدەر بەرى سامانى گشتى لەبەرانبەرئەم حكومەتە ساوایەى هەرێم بڵندبویەوە بەڵام ئێستە هەروەك ئەوەى هیچ نەگوترابێت لەگەڵ بنەماڵە وپاوانخوازەكان كۆدەبنەوە.....ئەم حكومەتەى ئێمە زۆرلێزانە كەروێشك بەعەرەبانە دەگرێت وڕۆژنامەنوس وڕاوێژكارەكانیش بە پلەى بەرزى خانەنشینى بەنمونەى ڕۆژنامەنوسە زمان حاڵەكانى معارەزەو بەردەركى سەرا..........شەوى 11/12كەناڵێكى كوردى معارەزە پاكانەوپاڕانەوەوشینێكى بەكوڵى بۆمورسى ئیخوان دەكردوبەیەكەم سەرۆكى شەرعى ویاسای میسرى دەناساندوعلمانیەكانى میسرى بە نەیارووروژانى شەقام تۆمەت باردەكرد..چى بكەن فە قیرانە سەرۆكێكى خۆمان نیە شایستەى بێت وپیایى هەڵدەن خۆدڵیش شین دەگێڕێت ئیدى ... بەرەى گەل وبەرەى گەندەڵ كەوەك ئاماژەیەك بۆلایەنەكانى ناووحكومەت ومعارەزە لە14ى شوبات وڕواژانى دواى ڕاگەیەنراخواشوكرلە ناوچە دابڕاوەكان بەیەك لیست دادەبەزن بۆهەڵبژاردنى پارێزگاكان بەڵام ڕەفزى كۆبونەوەكانى ئەنجومەنى حزبە سیاسیەكان لەگەڵ سەرۆكى هەرێم دەكەن هەى هوووووبانێك وچەند هەوایە....دەسەڵاتدارانى هەرێم قەڵغانى ئاڵتونى عەیارە 24ى نیوكیلۆى دەبەخشنە (عادل ئیمام) بەڵام هونەرمەندوتێكۆشەرى ئەم هەرێمە پەراوێزدەخرێن وكەم ئەندامانى خۆمان لەبەركەمى موچە 23رۆژماندەگرن ئاوڕێكیان لێنادرێتەوە ...فەوزاكان هێندە زۆرن بەكۆتا نایەن.

[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە