كۆمەڵەى قوربانیانى هەڵەبجە لە ڕۆژى مەراسیمەكەدا داواى فڕۆكەوانەكە دەكەن
Sunday, 15/03/2009, 12:00
986 بینراوە
كۆمەڵەى قوربانیانى هەڵەبجە داواى فڕۆكەوان تاریق ڕەمەزان دەكەن و لە ڕۆژى ڤیستڤاڵەكەدا پێداگرى لەسەر ئەم داواكاریە دەكەنەوە.
سەرچاوەیەك لە كۆمەڵەى قوربانیانى هەڵەبجەوە پێى ڕاگەیاندین كەوا لەو بەیانامەدا كە بەناوى تەواوى كەسوكارى شەهیدانەوە لە ڕۆژى 16-3 دەخوێنرێتەوە گرنگرترین داواكاری تیایدا ئەوەیە كە داواى دادگایكردنى ئەوانە دەكات كە دەستیان هەیە لە ئازادكردنى تاریق ڕەمەزانى فڕۆكەوان ,ئەو سەرچاوەیە ووتى ئێمەى نوێنەرانى قوربانیانى هەڵەبجە بەتوندى دەچینەوە بەگژى ئەو دەستەڵاتەى كە دێت بۆ هەڵڕشتنى فرمێسكى تیمساحى و لە هەمانگكاتدا بێباكە لە ئاست دیارنەمانى بكوژى كەسوكارەكەمان.
لە لێدوانێكدا بۆ ڕادیۆ نەوا سەرۆكى كۆمەڵەى قوربانیانى هەڵەبجە جەختى كردەوەلەسەر ئەوەى كە كۆمەڵەى قوربانیان سورە لەسەر ئەوەى دیارنەمانى تاریق ڕەمەزان بورژێنرێت و هەلوێستەى لەسەر بكرێت ,ئەو گووتىئێمە داواى دادگایكردنى هەموو ئەوانە دەكەین كە پەیوەندیان هەیە بە هەڵهاتنى تاریق ڕەمەزانى فڕۆكەوانەوە.
هەڵەبجەى شەهید
[email protected]