لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی دووه‌مین خه‌ڵاتی سۆرانی مامه‌حه‌مه رونكردنه‌وه‌یه‌ك بلاَوده‌كاته‌وه
Saturday, 24/04/2010, 12:00
لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی دووه‌مین خه‌ڵاتی سۆرانی مامه‌حه‌مه، رونكردنه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به پێدانی خه‌ڵاتێك بۆ به‌رپرسێكی حكومه‌ت بلاَوده‌كاته‌وه كه ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی دووه‌مین خه‌ڵاتی سۆرانی مامه حه‌مه بۆ ئازادیی ڕۆژنامه‌گه‌رییه‌وه
ڕێزلێنانی هه‌ر خاوه‌ن بیر‌و قه‌ڵه‌م‌و هه‌ڵوێست‌و خه‌م‌و خه‌یاڵ‌و خه‌ون‌و خه‌بات‌و هه‌نگاوو هه‌وڵێك بۆ زه‌مینه‌سازاندن‌و چه‌سپاندن‌و پاراستن‌و به‌رگریلێكردن‌و درێژه‌پێدانی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ریی، ڕێزنانه له ئازادیی مرۆڤ و به‌هادانانه بۆ ئازادیی بیر‌و ڕا، ئێمه وه‌ك لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی دووه‌مین خه‌ڵاتی سۆرانی مامه حه‌مه بۆ ئازادیی ڕۆژنامه‌گه‌ریی، كه له‌لایه‌ن ڕۆژنامه‌كانی هاوڵاتیی‌و ئاوێنه‌و گۆڤاری لڤینه‌وه به‌هاوكاریی ڕێكخراوی ئایرێكسی نێوده‌وڵه‌تیی ڕێكخراوه، خۆمان به خۆشحاڵ ده‌زانین، كه بۆ جارێكی تر توانیمان، له ڕۆژی ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردییدا، به‌رپرسانه كۆمه‌ڵێك ڕۆژنامه‌نووس‌و خه‌مخۆر‌و خه‌ڵكی دڵسۆز‌و كارا‌و پارێزه‌ری ڕۆژنامه‌گه‌ریی ئازاد له كوردستاندا، ڕێزلێبنێین، ئه‌مانه به‌شێكن له‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت یان ده‌خوازن بیانه‌وێت، ببنه چرای ڕووناكی ژووره تاریكه‌كان، ببنه ده‌نگی خه‌ڵكه كپكراوه‌كان، ببنه ڕه‌نگی خه‌ڵكه بێڕه‌نگه‌كان.
دیاریكردنی هه‌ر یه‌كێك له‌و به‌ڕێزانه، په‌یوه‌ندیی به دوو بنه‌مای سه‌ره‌كییه‌وه هه‌بووه، كه یه‌كه‌میان دیاریكراویی كه‌یس‌و بواره‌كان بوون له‌لایه‌ن ڕێكخراوی ئایرێكسه‌وه‌و دووه‌میان ده‌ستنیشانكردنی شیاوترین كه‌سێك بوون بۆ ئه‌و كه‌یس‌و بوارانه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه، ته‌نها له‌ماوه‌ی نێوان 22ی نیسانی پارو ئه‌مساڵدا، كه‌یسێك له كه‌یسه چه‌سپاوو دیاریكراوه‌كان (به‌رپرسێكی حكومییه)، ساڵی پار به‌خشرایه به‌ڕێز د. زریان وه‌زیری ته‌ندروستیی، ئه‌مساڵیش به‌خشرایه به‌ڕێز عیماد ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆك وه‌زیران.
وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت هه‌ندێك نووسه‌ری به‌ڕێز گله‌یی‌و ڕه‌خنه‌یان هه‌یه له‌وه‌ی كه نه‌ده‌بوو خه‌ڵاتی له‌م جۆره به به‌رپرسان ببه‌خشرێت، تا ئێره وه‌ك ڕای كه‌سیی ڕاكانیان شیاوی ڕێزلێگرتنه، به‌ڵام له ڕووه بابه‌تییه‌كه‌یه‌وه، جگه له‌وه‌ی ناكرێت له پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ئایرێكس لابده‌ین، ناشكرێت وه‌ك چۆن هه‌ندێك له به‌رپرسان زۆر خه‌ڵك‌و ڕۆژنامه‌نووس فڕێده‌ده‌نه ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی كۆمه‌ڵگاو كایه سیاسیییه‌كان، ئێمه‌ش هه‌مان هه‌ڵه‌ی ئه‌وان دووباره بكه‌ینه‌وه‌و ئه‌وه‌شی قسه‌یه‌كی خێری بۆ ڕۆژنامه‌گه‌ریی ئازاد‌و ئازادیی ڕۆژنامه‌گه‌ریی كردووه، هه‌روه‌ك ئه‌وانه هه‌ڵبسه‌نگێندرێن، كه به‌رده‌وام له دژایه‌تیكردن‌و سه‌ركوتكردنی بیروڕای ئازاددان، بۆیه وه‌ك هه‌ر هه‌نگاوو میتۆدێكی زانستیانه‌ی پرۆفێشناڵانه، به ئه‌ركی خۆمانمان زانیوه، كه پێوه‌رو بنه‌ماو هۆ بۆ هه‌ر خه‌ڵاتێك دیاریبكه‌ن‌و دواتر شیاوترین كه‌سانێك بۆ ئه‌و خه‌ڵاتانه به ڕای زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن، جێگیر بكه‌ین، ئه‌و چێوه په‌یڕه‌وبه‌ندانه‌یه‌ش كه به‌رپرسێكی حكومیی له‌سه‌ر دیاریكراوه بریتییه له به‌رپرسێك كه به‌رده‌وام هاوسه‌نگیی له نێوان ده‌بێت‌و نابێت، ده‌كرێت‌و ناكرێتدا پاراستبێت، خه‌می پاراستنی ئه‌زموونی ڕۆژنامه‌گه‌ریی ئازادی هه‌بووبێت‌و ده‌رگای ژوور‌و هێڵی په‌یوه‌ندیی هه‌میشه به ڕووی پرسیاری میدیا كراوه‌كاندا، واڵابووبێت.
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش به‌ڕای زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن، به‌ڕێز عیماد ئه‌حمه‌د دیاریكراوه.
له‌گه‌ڵ ڕێز‌و سوپاسدا
لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی
دووه‌مین خه‌ڵاتی سۆرانی مامه حه‌مه
بۆ ئازادیی ڕۆژنامه‌گه‌ریی
24/4/2010
سلێمانی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست