جیاوازی کۆنگرەی چواری حیزبی دێمۆکڕات و کۆنگرەی چواری ،، پژاک،، دەبێ لە چی دا بێ؟
Friday, 23/05/2014, 12:00
لە ٢٢ رێبەندانی ساڵی ١٣٥٧ (١٩٧٨) نزیکی نێوە ڕۆ بوو لە مهاباد بیستمان شۆڕشی گەلانی ئێران دەرکەوتووە هێزی سەرکوتی پادشایی ملی بۆ داخوازیەکان خەڵک شۆڕ لردۆتەوە وتاران بەدەست ی هێزی خەڵک بەڕێوە دەچێ.زۆری نەخایاند شایی ولۆغان بۆ ئەو خەبەرە سەراسەری وڵای داگرت وکوردیش لەسەرەی یەکەمدا لە خۆشی رووخانی ئەو دەسەڵاتە شایی دەگێڕا. داهاتوو چمان بەسەردێ ؟ دیار نەبوو! چارەنوسی کورد چی لێ بەسەر دێ دیار نەبوو!هێدی هێدی کوردی ئاشقە تفەنگ چەکو ڕەختی بەست وگەنجەکان کەسانی بەساڵاچووش هەڵگری چەک بون ! لەوانەش بترازێ حیزب وتاقمی خودموختاریخوازوێنەی هەنگی هەروژاو روویان لە پاتەختی کۆمار کردوو جێگیر دەبون.
تاقە دار خاوەنی مێژوویەکی تاڵو هەم شیرینە زۆر کەس بیرەوەریان لە تاقە دارە هەیە کە لە رۆژئاوای شارە خنجیلانەکەی مهاباد لە تەنیشت / ئاوبەندی/ ئەو شارەدا چاوی بڕیوەتە ئەو دیوی سارم بەگ و مێژووی خودای راستانمان بۆ دەکاتە حەیران ولاوک. پاشێن دەیداتە دەستی وشەی ،، نا،، بە نایە دەیژەنێو لەشەوانی مانگە شەوی چاردەی چوارچرادا لاوێن لاوێن ناڵە جودایی هێمنی فەیلەسوفمان بۆ دەهۆنێتەوە دەڵێ:من لاپەڕەی سپی مێژووتانم ها ئەو خامە، ئەوە کوردی گورد، ئەوە زەمان ، ئەو خودای راستان ، بمنوسنەوەو درۆم لەگەڵ مەکەن. نە بەدارم دادەن نە بەبەرد.
لە سەردەشتەوە بەرەو ماهاباد رێ هەیە کە نزیک بوویەوە لەشار دەبێ چاو لە دەستی چەپی خۆت بکەی سڵاوێک لەتاقە داری پێرە ئەزمون بکەیەو پاشان دەچیە نا وشار. لە ئاسۆی ئەو بڵیداییەدا پۆل پۆل بەر پرسانی حیزبی خزانە ناو دڵی شارو بنکەو بارەگایان مۆڵداو هێزو پتانسیەلی خەڵکیش بە پیی فیلان . دەتگوت لافاو هەستاوە! ئاخر نەتەوەی مەزنی کورد بە هازاران جار پتر لە حیزبەکان لە پێشترە. بە نان و دۆی خۆی منداڵ مەزن دەکاو دەیکاتە پێشمەرگە ودەیداتە دەستی حیزبەکان! بەبێ گومان رووخاندنی نیزامێکی ٢٥٠٠ ساڵەی شاهەنشایی لە جوغڕافیایەکی هەستیارو ستڕاتیژی وەکو ئێران بە هەڵکەوت نایەتەدی هۆیەکان زۆرو قورس وگرانن.کارم بە کۆماری ئیسلامی نییە چاکە ،خراپە، چی بۆ کورد کردوە، یانژی نایکا، کارم بەخۆمە، بە سەرکردەی کوردە، بەحیزبی کوردیە، چی پییە بۆ کێشەیەکی ئاوا گران و کێوئاسا .
کۆماری ئیسلامی هێستا جێگای رانەخستبوو، هێستا هە ڵوێستی بۆ فارس وئازەری وبلوچ وعەڕەب وتورکمەن و کورد وئایینەکانی دیار نەبوو کەچی سەرجەم حیزب وگرووپەکان ئاوریان لێ دەباری بە دەستی بەتاڵ درووشمی رووخاندنی ئەو سیستمەیان دەدا.!! بێ بەختی لەوە دابوو کە واماندەزانی دەسەڵای پادشایی خەڵکی ئێران رووخاندوویە!! لە خلوور بونەوەی بەر پرسانی حیزبەکان بۆ شار درووشمێک دەدرا لە لای من سرنج راکێش بوو بەر پرسێک دەیگوت : تەقەی خۆشی مەکەن شەڕمان لە پێشە نابێ ئەو فیشەکانە خەسار کەن!!هەر لە دەسپێکەوە تەپڵی شەڕی خۆدڕێن لێدرا.!(بەو واتایە نییە کە دەسەڵاتی تازە هەموو داخوازیەکانمان دەداتە دەست).
زۆری نەخایاند بەستنی کۆنگرەی چواری حیزبی دێمۆکڕات بە بەشداری ٣٠٠ تا ٣٥٠ کەس لە هەموو ناوچەکانی دی لە / سینەما ئۆمێدی/ شار گیرا. ئەو کۆنگرەیە بە گشتی بوو بە دوو بەشی سەرەکی (جگە لە ناوەرۆکی دی) ،زیندوو کردنەوەی کێشەی نزیک لە ٣٣ ساڵی رابووردوو هەتا ئاڵو گۆڕەکان لەئێران و دەستپێکی چەخماخە لێدانی شەڕی ناوخۆیی هەم لەناو ئەو حیزبەدا وهەمیش لەگەڵ کۆمەڵەدا. بەو واتایە هێدی هێدی دوژمن لە بیر چۆوەو پڕۆژەی چارەسەری بوو بە پڕۆژەی بەدەستەوە گرتنی دەسەڵات وخۆ بەزڵ زانی.
لەو کۆنگرەیەدا تێکۆشەری ناوداری کورد مەڕحومی بە ڕێز،، غەنی بلوریان ،، دەبێتە دەبیری یەکەمی ئەو حیزبە، بەڵام لەبەر هیندێک هۆی سیاسی دەنگەکانی خۆی دەداتە مەڕحومی قاسملوو(ئەو کارە راست بووە یا ناراست من نازانم)دوکتور قاسملوو لە هەندەران دەرسی خوێندبوو هەتا رادەیەک شێوەی دەروونناسی خەڵکی خۆمانی دەزانی. دەشی زانی لەدەوروبەری نزیکی خۆی کەسانێک هەن دەنگی بۆ کۆ دەکەنەوە. لە کاتی ئاخافتندا بۆ ژووری ساڵۆن زیز دەبێ دەڕواتە درێ ودەڵی من ،،نایکەم !،، هەر زۆر زوو مەلاعەوڵای حەسەنزادە (حەییاکی) دێتە سەر میکڕۆفۆن و لاحاڵیدا نزیکە بگری دەڵێ: بەبێ دوکتور قاسملوو چمان پێناکرێ ودەبێ بیگەڕێنینەوە !! (من ئەو شێوە سیاسەتەم پێ کارێکی شانۆییە نە لە پێناوی چارەسەریدا بۆ کورد) هەر چۆنێک بوو مەڕحومی قاسملوو بوو بە هەڵبژاردەی کۆنگرەی چواری ئەو حیزبە. (لەو کاتەوەدابوو کە شەهید سەید رەسوڵی بابی گەورە ناوی مەلا گرینۆکی بۆ مەلا عاوڵا دیاری کرد)
زۆری نەخایاند تاقمێکی ٧ کەسی بە ناوی پەیڕەوانی کۆنگرەێ چوار لەو حیزبە جودا بونەوەو سیاسەتەی خۆیان گۆڕی ،لەو رووداوەدا دەستی حیزبی توودە بڕشتی زۆر بوو کاری ئەو ٧ کەسە باش یا خراپ بووە چەند ساڵی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئیسپاتی کردووە. نە بۆ تاقمی ٧ کەسی خێری دایەوە ونە بۆ حیزبی دێمۆکڕاتی ئێران و بێ ئێران. نەکۆماری ئیسڵامیمان پێ رووخاو نە ئەو دەسەڵاتەش توانیویە کێشەی گەڵانی ئێران چارەسەر بکا.
شەڕ بۆ خودموختاری بوو بە شەڕە جنێوو قسەی ناشایست ئەوانەی کە ئەندامی حیزب وبون وپاشان لیی جودا بوونەوە ترۆری کەسایەتی وجەستەییان لەسەر کراو زۆر کەس ترۆرکران خەڵکی زۆر هەژارو بێ تاوان رفێندران ولە پشت ماڵان بە فیشەک لە ناو چاوانیان درا.هەر کەس رەخنەی لە سیاسەتی ئەوان گرتبایە دەبوو بە خایین وتوودوەیی وجاش!! (ئەو سیاسەیە چەپەڵە ئەورۆش لە ناو کەمپەکاندا بەردەوامە؟)
هەموومان دەزانین کە لەدوای شەڕی دووهەمی جیهانیدا کومونیزم چی بەسەر کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد (ژ،،ک،،) هێنا چۆن ژ،ک، یان لێ وەرگرتین وحیزبی دێمۆکڕاتیان بۆ دروست کردین وگوتیان بڕۆن وەدوای خودموختاری کەون !؟ لادانی شەهید قاسملوو لە چەپی ئوردوگای سوسیالیستی ئەوکات و لایەنگری لەبەهاری ،،پراگ،، دەستپێکی دژایەتی بوو لەگەڵ حیزبی توودەی سەربە سۆڤیەتی ئەو کات . ئەندامانی حیزبی توودە قەت دوکتور قاسملویان بە نوێنەری حیزبی دێمۆکڕات نەدەزانی دەیانگووت وەک تاکەکەس لەگەڵت دان وساندن دەکەین. هۆیەکەش دیار بوو.ئەو ناکۆکیە مێژوویانە لە رۆژهەڵاتی وڵات سەردەمی شۆڕش کەشو هەوایەکی خۆڵقاندبوو کە کوردایەتی یانی،، نەبون بە توودەیی،، دژایەتی لەگەڵ وان،، جنێودان بەوان!
لەسیاسەت دا ئەگەر حیزبێک یاسەرکردەیەک بۆ ئەوەی هەڵە سیاسیەکانی خۆی داپۆشێ ، هەڵەی لایەنەکەی دی مەزن کاتەوە قەت سەرناکەوێ.(لەباشور ئەو سیاسەتە قڕێژە دەبینین).هەر حیزبێک مافی خۆیەتی لە گرتنی کۆنگریەکدا پەیڕەوپڕۆگڕامی خۆی و شێوازی کاری خۆی چۆن دادەڕێژێ. بەڵام لەمەڕ پرسی نەتەوەی کورد مافی پێنادرێ کە لەچوارچێوەی بەرتەسکی حیزبی خۆی بسەپێنێ لەوەش بترازێ ئاڵوگۆڕەکانی دونیای دەرەوە دەبێ لەبەر چاو بگرێ. درووشمی رووخانی دەسەڵاتی ناوەندی بە چەکی کورد،، دروشمی شەڕی چەکداری ،، بە گوتن هاسانە ولە پڕاتیکدا هاسانە. من دەتوانم بڵێم لەرۆژهەڵاتی وڵات لە ٧٠ساڵی رابوردوودا خەساری شەڕی خۆدڕێنی حیزبەکان لە خەساری دژایەتیکردنی نەیار کەمتر نەبووە.
مێژوو یانی رابوردوو، حاڵ،، داهاتوو،،هەرکات ئەگەر ،،پژاک،، توانی ئەو سێ رێگایە بە درووستی لێک بداتەوە وهەڵە مێژووییەکانی حیزبەکانی پێشوو دوو پات نەکاتەوە دەتوانێ سەرکەوتوو بێ. بۆ یەکەم جارە حەڕەکە تێک لە بەرنامەی خۆیدا شەڕی چەکداری دەکوژێنێتەوە وپێی وایە رێبازێکی هەڵە بووە. ئەوە جێگای تێڕامانێکی مێژوویی بۆ گەنجەکانمان دەکاتەوە.
لەبیرمان نەچێ ئەو سیاسەتەش گەلێک قورس وگرانەە حەوجێی بە سازی ورێکخراوەی دوور ناس وژێهاتییە. هەرچەند بە پێی بڕیاری نەتەوەیەگگرتوەکان هەر نەتەوەیەک مێژووی لێ قەدەغەکرا دەتوانێ بۆ پاراستنی خۆی دەست بۆ چەک بەرێ(مەزنایەتی شەڕی رۆژئاوا لەوە دایە) بەڵام بۆ پاراستنی خۆی وئەرکی پیرۆزی نەتەوەیی. لایەنێکی دیکەی مێژوو وەک ئاوێنەیەک دەچێ کە خۆمانی تێدا دەبینین.هەر کەس بە بێ چاو لێکردن لە ئاوێنەی مێژوو لە تەنیشتی تێپەڕێ ئاوای بەسەر دێ کە بەسەر حیزبی ٦٨ ساڵەو خاوەنی کۆماردا هاتووە.!!هەر حەڕەکەتێکی رزگاری خوازی کورد خۆی پێ لە نەتەوەکەی بە گەورەتر بزانێ درنگ یان زوو بەرەو لاوازی دەڕوا.
لە کۆنگرەی چواری حیزبی دێمۆکڕاتی ئێران وبێ ئێران هەتا ئەوڕۆ ١١ کۆنگرەی دیش گیراوە. نەکۆماری ئیسلامیمان بۆ رووخا ونە حیزبەکانی زەمینگیرکراوی رۆژهەڵات خۆیان بۆ گۆڕا.جیاوازی ئەو دوو کۆنگرەیە لە دووسەردەمی جیاوازدا پێک هاتوون هەردووک ناوی کۆنگرەی چواریان لەسەرە. دەبێ جیاوازی ئەو دوو کۆنگرەیەی لەچی دابێ من نازانم؟؟ بۆ خۆتان لێکی دەنەوە.
جەعفەر کەریمی
٢٣/٥/٢٠١٤
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست