کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


وه‌ڵامێکی پێویست بۆ کاك حه‌مه‌ جوانڕۆ-ی مالپه‌رێکی پارستن

Tuesday, 12/05/2009, 12:00

1880 بینراوە


کاك حه‌مه‌ جوانڕۆ له‌ وه‌ڵامی کاك شۆڕش حاجی (که‌ یه‌کێکه‌ له‌و چوار کادره‌ی که‌ جاڕی ڕه‌گ-یان داوه‌)   باس له‌وه‌ ده‌کا که‌ چووه‌ته‌ باڵوێزخانه‌ی سوریا له‌ له‌نده‌ن و داوای کۆمه‌ك و یارمه‌تیی کردووه‌و قسه‌ی خراپی به‌ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کردووه‌ ...من نازانم ئه‌مه‌ ڕاسته‌ یان نا ؟ ئه‌وه‌ ئه‌رکی کاك شۆڕش-ه‌ داکۆکی له‌ خۆی بکا....به‌ڵام ئه‌وه‌ی لای من سه‌یره‌ کاکه‌ حه‌مه‌ وه‌کو ئه‌وه‌ی شتێکی زۆر گرنگ و سه‌یر و نوێ باس بکا.
ئه‌رێ کاکه‌ حه‌مه‌ هه‌ر ئه‌و سوریایه‌ نه‌بوو مام جه‌لال نامه‌ی بۆ عه‌بدولحه‌لیم خه‌ددام نووسی بوو، جگه‌ له‌ گله‌ییی که‌ چۆن وشه‌ی به‌ڕێز (السید) بۆ ئازاد مسته‌فای سه‌رۆکی پاسۆك به‌ کار ده‌هێنن که‌ ئه‌و سه‌رۆکی پارتێکی ڕه‌گه‌زپه‌رستی کورده‌و پاسۆك درێژه‌ پێدانی (کاژیك) ه‌و کاژیك-یش گه‌وره‌ترین دوژمنی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌به‌؟؟!!
ئه‌رێ کاکه‌ حه‌مه‌ ئه‌وه‌ مام جه‌لال نییه‌ وه‌کو لاولاو هه‌ر ڕۆژه‌ی خۆی به‌ لایه‌کدا هه‌ڵده‌واسێ و پێیشی عه‌یب نییه‌ ...له‌ تاران ده‌ڵێ: ئێمه‌ ئاری-ن و له‌گه‌ڵ فارس یه‌ك ڕه‌گه‌زمان هه‌یه‌ و ده‌چێته‌ سه‌رگۆڕی خومه‌ینیی و له‌ تورکیا باس له‌ برایه‌تیی مێژووییی کوردو تورك ده‌کا و تاجه‌ گوڵینه‌ ده‌خاته‌ سه‌ر گۆڕی ئه‌تاتورکی کوردکوژ.... له‌ به‌غدا بووه‌ته‌ ناوبژیکه‌ری سوننه‌و شیعه‌ وله‌ناو خۆی یه‌کێتیش نه‌ك کێشه‌کان چاره‌سه‌ر ناکا به‌ڵکو خۆی دروستکه‌ری کێشه‌کانه‌...له‌ سه‌رده‌می (سید الرئیس) دا ێه‌ددامی جه‌للادی به‌ (حه‌که‌م) ناو ده‌برد نه‌ك به‌ (خه‌سم = دوژمن).
خێره‌ جه‌نابتان نققه‌ ناکه‌ن؟
وه‌کو ده‌فه‌رمووی: کادرێکی کۆمه‌ڵه‌ بوویته‌و هه‌ر شتێك زیانی بۆ ی.ن.ك. هه‌بێ ڕووبه‌ڕووی ده‌بیته‌وه‌ ... من ده‌ست خۆشیت لێ ده‌که‌م بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ مه‌ردانه‌یه‌ و هیوادارم نموونه‌ت زۆربێ ، به‌ڵام دیاره‌ به‌ڕێزتان ئه‌م کارانه‌ی خواره‌وه‌ به‌ (زیان) نازانێ بۆ یه‌کێتیی:
1/ ئازاد کردنی فڕۆکه‌وانی تاوانبار به‌ که‌یسی هه‌ڵه‌بجه‌ (تارق محمد رمه‌زان).
2/ داکۆکی کردن له‌ تاوانبارێکی وه‌کو (نزار خزرجی) که‌ یه‌کێکه‌ له‌ تاوانبارانی ئه‌نفال.
3/ ڕێ گرتن له‌ ئیعدام کردنی تاوانباری ئه‌نفال (أبو أنفال) سوڵتان هاشم.
4/ پاش سه‌دان هه‌زار شه‌هید و بریندارو که‌مئه‌ندام و وێران بوونی کوردستان ئینجا ده‌وڵه‌تی کوردی به‌ (خه‌ونی شاعیرانه‌) له‌ قه‌ڵه‌م بده‌یت و ببیته‌ سه‌کۆی فاشیسته‌کانی تورکیا .
5/ ئه‌و یه‌کێتییه‌ی که‌ تۆو من و سه‌دان هه‌زاری تر شانازیمان پێوه‌ ده‌کرد و پێیه‌وه‌ ماندوو بووین بچووك و سووك بکرێ و ته‌سلیمی پارتی بکرێ.
6/ ی.ن.ك له‌ هێزێکی شۆڕشگێڕی مۆدێرن و پێشکه‌وتووخوازه‌وه‌ بکه‌یته‌ حزبێکی بنه‌ماڵه‌ییی .
7/ له‌ ده‌زگای شه‌هیدانی کوردستاندا ناوی مامه‌ڕیشه‌ و ته‌حسین شاوه‌یس ......ئه‌نوه‌ر حه‌سه‌ن و قاله‌ فه‌ره‌ج .....کاك ئارام و عاسیی ڕهئووف.....ئاسۆی ده‌لاك و ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن عه‌زیز پێکه‌وه‌ بنووسرێن .
8/ که‌رکوك و ناوچه‌کانی تری کوردستان هه‌ڕاج بکرێن و پاش 6 ساڵ له‌ ڕووخاندنی ڕژێم تازه‌ به‌ تازه‌ فرقه‌یه‌کی عه‌سکه‌ریی به‌عسیی/مالکیی هاتۆته‌ ناوچه‌که‌.
9/ پاراستنی خائین و خۆفرۆش و مسته‌شاره‌ ئه‌نفالچییه‌کان و داکۆکی کردن لێیان.
ئه‌مانه‌و ده‌یان هه‌ڵه‌و ناپاکیی دیکه‌ ، ئیتر کاکی خۆم تۆ کادری کۆمه‌ڵه‌ بوویته‌ و شانازیی پێوه‌ ده‌که‌یت ..بۆ ئه‌وه‌ خه‌باتت کرد که‌ مسته‌شاره‌کان سه‌رباری ئه‌و تاوانانه‌ی کردوویانه‌ ته‌کریم بکرێن و یارمه‌تیی و ده‌سه‌ڵاتیان له‌ هی که‌سوکاری قوربانییه‌کانیان زۆرتر بێ ؟؟؟!!!!، حه‌یف بۆ یه‌کێك خۆی به‌ کۆمه‌ڵه‌ بزانێ و داکۆکی له‌ ئازاد کردنی فڕۆکه‌وانێکی تاوانبار بکا ؟ ئه‌گه‌ر ئه‌و نموونه‌ که‌مانه‌ی که‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ نووسیومه‌ ڕاست نین تکایه‌ ڕاستییه‌کانمان بۆ بنووسه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئیمه‌یش ڕووبه‌ڕووی ئه‌و که‌سانه‌ بین که‌ به‌ ڕاستیی زیان به‌ یه‌کێتیی ده‌گه‌یێنن.
له‌گه‌ڵ ڕێزمدا.


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)