کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کۆمه‌ڵێک له‌ که‌سانی سه‌ر به‌ ڕیفۆرم و کۆنه‌ ڕه‌گ به‌ دزییه‌وه‌ کۆبوونه‌وه‌یان له‌ له‌نده‌ن ئه‌نجامدا

Sunday, 20/12/2009, 12:00


ئه‌مڕۆ له‌ له‌نده‌ن 20 / 12 / 2009 ئه‌نجومه‌نی باڵای گۆڕان که‌ بریتییه له‌ چه‌ند ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پێشووی ڕه‌گ و ڕیفۆرمخوازه‌کان به‌ نهێنی کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان به‌ست، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاگاداری که‌سانی گۆڕانخوازانی تر بکه‌ن. ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ کراوه‌، که‌ که‌سانی ناحه‌زی خۆیان و ئۆپزیسیۆن دووربخه‌نه‌وه‌ له‌ به‌یه‌کدادان، به‌تایبه‌تیی له‌ به‌ریتانیا ئیستا که‌سانێکی زۆر په‌یدا بوون ده‌یانه‌وێت گۆڕان به‌ لایه‌کی تردا به‌رن، که‌ له‌سه‌ر بنه‌مای کۆپیکردنی یه‌کێتیی کار نه‌کات، ئه‌مانه‌ی که‌ کۆبوونه‌وه‌که‌یان کردووه‌، وه‌ک له‌ ده‌می که‌سێکی گۆڕانخوازی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مان ده‌ڵێت، ئه‌مانه‌ گۆڕان و گرده‌که‌ به‌ره‌وه‌ نه‌هامه‌تیی ده‌به‌ن و به‌ عه‌قڵی حیزبیانه‌ی یه‌کێتیی و ده‌سه‌ڵات کار ده‌که‌ن، سه‌رکه‌وتن به‌ ده‌ست ناهێنن، چۆنکه‌ ئێمه‌ زۆرینه‌ی گۆڕانخوازانی به‌ریتانیان، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت کۆنترۆڵی هه‌موو کورد بکه‌ن و له‌ پێناوای به‌رژه‌وه‌ندی تاکی خۆیان و عه‌قڵییه‌تی حیزبیی دروستبوونی خۆیان ڕابگه‌یه‌نن.
سه‌رچاوه‌که‌ ده‌ڵێت، کۆبوونه‌وه‌که‌ به‌ دزییه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی کۆیدنی خوارووی له‌نده‌ن گیراوه‌. پلانه‌کانیان ئه‌وه‌یه‌ که ته‌نها ‌ 3 که‌س دیاری بکرێت له‌ له‌نده‌ن، 3 که‌سی تریش له‌ مانچیسته‌ر و 3 که‌سی تریش له‌ پیرمه‌نگهام، 3 دانه‌ی تریش هه‌ڵپه‌ستراویشیان دانوه‌ بۆ سه‌رجه‌م ناوچه‌کانی تری به‌ریتانیا، ئه‌مه‌ش ئه‌مو مانایه‌ ده‌گه‌یه‌نێت که‌ ئه‌وان به‌ عه‌قڵی موخابه‌راتی کۆنترۆڵی و دوور له‌ شه‌فافییه‌ت دوور له‌ په‌یامه‌که‌ی نه‌وشیروان موسته‌فا کار ده‌که‌ن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە