کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


جا چیمان نەکوشت!!

Thursday, 01/03/2012, 12:00



 
 

چیرۆکی کوشتنی حاجی لەق لەق و پەڕەسێلکەو کۆتر و کەوو دەیان  باڵندەی تر بۆ ئێمە تازە نین، دوا چیرۆکی تاوانی کوشتن و خۆ کوشتن .کوژرانی ئەو مامۆستا ئەمریکیە بوو کە ئەمڕۆ هەموومانی لە ناخەوە  بە توندی داچڵەکاند..بەڵام دەکرێت بڵێن کوشتنی ئەو مامۆستایە لە تیرۆرکردنی سەردەشت و کوشتنی گەرمیان و شێرزاد و ئەوانی تر زیاتر نەبوو! تەنیا ئەوە نەبێت کە بە کوشتنی ئەو مامۆستایە  نرخی هاوڵاتی بوونمان فێر دەکات.. سەرنج بدەن لە پەساپۆرتی هەر هاوڵاتیەکی ئەمریکی نوسراوە(لەهەر شوێنێکی ژێر ئاسماندا بیت، دڵنیابە دەوڵەتەکەت بەهانەتەوە دێت) کەچی ڕێک بە پێچەوانەوە لە سەر پەساپۆرتی عێراقی کە داخەکەم تاکو ئێستاش هەر عیراقیین وەک کورد،  نوسراوە(وریابە لەکاتی وون کردنی پەساپۆرتەکەت توشی لێپرسینەوەی یاسایی و سزا دەبیت).
 دوای کوشتنی ئەو مامۆستایە بە چەند خولەکێک دەستەیەک بەپەلە لە کۆنسوڵخانەی ئەمریکی بەرەو سلێمانی ڕیکەوتن بۆ لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوە، بەڵام ڕۆژی سەدان عیراقی لە شوینە جیا جیاکانەوە لەوەتای ئەمریکا عیراقی داگیر کردوە دەکوژرین بە بێ ئەوەی ئەمریکا نەک هەر هەڵوێستیک بنوێنێت، یاخود دڵیان بۆ ئەو هەموو خوێنە ڕژاوە لێبدات..
 با کوشتنی (جێرمی سمال) ببێتە عیبرەتێک کە  بەهای مرۆڤ بوونی ئێمە لەلای دەسەڵات و ئەمریکاو خۆشمان تێبگەین  چەند نزمە؟؟
 سەرنج بدەن جولەکەکان بۆ هێنانەوەی تەرمی سەربازێکی کوژراویان  بەڕیکەوتن لەگەل حیزبوڵای لوبنانی سەدان دیلی ئەو حیزبەیان ئاڵو گۆڕ پێکرد بەتەرمی سەربازێک. کەچی تائێستاش دەیان هەزار ئیسک و پروسکی کوردی ئەنفالکراو لە بیابانەکانی عەرەبستان چاوەڕێی گەڕانەوەن بۆ خاکی زێدی باب و باپیرەیان..
 کەواتە بائێمەی کورد فێربین،  کە خۆمان لە خەڵکانی تر خۆشتر بوێت
 تاوانی کوشتن هەر هەمان تاوانە سەر بەهەر نەتەوە و ڕەگەزێک بێت!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە