هێرۆی براهیم ئەحمەد، سۆزانی خاڵە شەهاب لە مەڵبەندی ڕێکخستنی سلێمانی دەردەکات
Thursday, 11/07/2013, 12:00
1688 بینراوە
دوای ڕێکەوتنی گروپە چوارییەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەگەڵ بنەماڵەی بارزانی، لە ٣٠ ی حوزەیراندا تەواویی ستافە تەریک خراوەکە لە مەکتەبی سیاسی و بەشێک لە سەرکردایەتی ئەم حیزبە هێندە لێکترازاون هەریەکەیان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەڕلەمان، خەریکی بردنە پێشەوەی کاندیدی سەر بەخۆی خۆیانن.
هێرۆی براهیم ئەحمەدی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و بەرپرسی مەڵبەندی ڕێکخستنی سلێمانی یەکێتی لە هەوڵی بردنە پێشەوەی(سێڤی) ئەو کاندیدانەدا دەبێت کە سەر بە کوتلەکەی خۆیەتی تا لە هەڵبژاردنی داهاتوودا پێگەی خۆی قایم بکات، سۆزان شەهاب لەغیابی تاڵەبانیدا، ئیستا بێ کەس ماوەتەوە و لەهەوڵی ئەودایە یەکێتی نیشتمانی پاش کۆتایی تەمەنی پەڕلەمانتاری کارێکی تری بۆ مسۆگەر بکات، بۆ ئەو مەبەستە سۆزان لە چەند رۆژی رابردوودا سەردانی بارەگای مەڵبەندی ڕێکخستنی سلێمانی دەکات و داوا لە بەرپرسی نوسینگەکە دەکات تا چاوی بە هێرۆ بکەوێت، بەرپرسی نووسینگە دەچێتە ژوورەوەو داواکەی سۆزانی پێ دەگەێنێت، هێرۆ، دەڵێت کاتم نیە بیبینم، بڵێ کۆبوونەوەی هەیە ، کاتێک سۆزان لەدەمی بەرپرسی نووسینگەکەوە ئەم وەڵامە دەبیستێت دەیکات بە هاوار و قیژەو دەڵێت کاتێک من دژایەتی لیستی گۆرانم دەکرد وەک سەرۆکی لیستی هاوپەیمان لە پەڕلەمان، هێرۆ و مەلا بەختیارو دلێری سەید مەجید دەچوونە گردەگە و لە نەوشیروان مستەفا دەپاڕانەوە تا بە خێری خۆی ڕەحمێکیان پێ بکات و لە سنووری سلێمانیدا دژایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان نەکات ، لەو هاتووهاوارەدا هێرۆ دێتە دەرەوەو بەسۆزان دەڵێت: شکستی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەم شارەدا تۆ و نمونەی وەک تۆبوون ، کە بەقیژە و پەلاماردان و قسەی بێمانا لە پەڕلەماندا بوونە هۆکاری بێزاربوون و دەست لەکارکێشانەوەی هەزاران کادر و ڕێکخستنی یەکێتی، بۆ کوێ دەچی بڕۆ تۆ جارێکی تر لە هیچ دەزگایەکی یەکێتیدا بچووکترین بەرپرسیاریت پێ نادرێت.
پاش قسەکانی هێرۆی براهیم ئەحمەد، سۆزان شەهاب بەرەو ووڵاتی هۆڵەندا سەفەر دەکات بۆ شاردنەوەی ئەم رووداوە ئەوە دەڵێت: لەگەڵ مەلابەختیاردا سەفەر دەکەم بۆ ووڵاتی هۆڵەندا، مەلا بەختیار بۆ سازدانی سیمینارێک لە هۆڵەندا و منیش وەک کاری خێزانی بۆ ئامادەبوونم لە مەراسیمی دەستنیشانکردنی هاوسەر بۆ کوڕەکەم.
کوردستانپۆست: بۆ بەدواچوونی ئەم هەواڵە پەیامنێرمان ووتی: بەڵێ مەلا بەختیار ڕۆژی یەکشەمە ١٤-٧-٢٠١٣ کاتژمێر دووی پاش نیوەڕۆ لەشاری (ڕایزڤاکی) ووڵاتی هۆڵەندا سیمینارێکی هەیە و سۆزانیش لە شاری ئەنیشخەدەی ووڵاتی هۆڵەندایە.