کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


باسێکە سەر پێیی لەسەر پرسی زمانی دایکی لە رۆژهەڵاتی وڵات

Thursday, 11/09/2014, 12:00


ژیان بە شێوەکی،، کۆمۆنی،،لە ناومرۆڤدا لە رابوردوو چوار قۆناغی گرینگی تێپەڕاندووە.هەر کام لەو قۆناغانە ئاوێتەی هەزاران پەڕاون بۆ لێکۆڵینەوە.ئەو کارە گرینگە سیستم ودامودەزگای پێشکەوتووی گەرەکە وشی کردنەوەی ئەو بابەتانە کارێکی قورسەو لە وتارە کورتەدا بۆ من شی ناکرێتەوە.
ئەو چوار قۆناغە چن؟:
یەکەم: ژیان لە بیابانەکاندا (بیابان نشینی) .
دوو: سەردەمی ژیان لە ئەشکەوتەکاندا.
سێ: سەردەمی ژیانی چادر نشینی. (ژیان لە ناو چادرەکاندا) .
چوار: سەردەمی هەرەگرینگی ژیان ودەستپێکی شارستانییەت، یانی ژیان لە قەراغ ئاوەکان، ژیانی کشتو کاڵی، ژیانی بەخێوکردنی ئاژەڵ وزمانی ئاخافتن.
لەو سەردەمەدا چەند بابەتی مێژوویی سەریان هەڵدا. مەزن بونەوەی گوندەکانی کەنارئاوەکان و مەزن بونەوەی کۆمۆنەکان دوو رووداوی گرینگ ژیانی مرۆوی گۆڕی.،،، یاسا و دەسەڵات و مامڵە کردن لەگەڵ یەکتری،،، لەو رەهەندەدا لە هەموان پڕبایخترپرسی زمانە. بەوواتایە زمانێک بە ناوی زمانی ،،، ئاماژە وزمانی وێنە،،، زمانی مامڵەش بەودوو زمانە ئەنجام دەدرا بەڵام بەشێوەی،، پایاپای،یانی، شت لە بەرابەر شت دا، (گەنم لە بەرابەر گۆشت). مێژۆپۆتامیا یەکێک لەو سەرزەمینانەیە کە لە دەستپێکی شارستانییەدا رۆڵی سەرەکی گێڕاوا. کوردیش یەک لەو نەتەوانەیە کە لەسەر ئەو خاکە بونی هەبووە مێژووی شارستانییەتە بۆ خۆی تۆمار کردووە زۆر نەتەوەی دی هەن کە دوای کورد هاتوونە سەر ئەو خاکە.
شارستانیەت چۆن مەزن بووە؟ زمان و رەنگی پێست چۆن ئاڵوگۆڕی بەسەر هاتووە؟ سنورەکان چۆن کێشراون؟ دەسەڵات، شەڕە مەزنەکان، تێکنۆلۆژیا وسەدان بابەتی دی چۆن گەیشتونە ئەو سەردەمە؟ ئازادی ودێمۆکڕاسی ومافی مرۆڤ چۆن بوونەتە مژاری سەرەکی ؟ تەواوی ئەوانە پرسی بێ جوابی دونیای سەردەمن کە ،،یاساودەسەڵات،، لەو سەردەمەدا جوابی بۆ نەدراوەتەوە.کوردیش یەک لەو نەتەوانەیە کە بۆ ئەوەی بتوانێ بە زمانی دایکی خۆی،،، پەروەردە،،، ببێ ساڵەهای تێکۆشان دەکا.لەو رێگوزەرەدا چەندە سەرکەوتوو بووە باشترین کار ئەوەیە کە سەرهەڵدانەکانی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان جواب بدەنەوە.
کێشەی ئەتۆمی دەسەڵات کۆماری ئیسلامی هەتا چەند ماوەی دی بەردەوام دەبێ دیار نییە.ئامریکاو رۆژئاوا چۆن لە گەڵ ئەو کێشەیە دەسازێن جارێ کاتی دەوێ.بێ گومان دەسەڵاتدارانی تاران باش دەزانن دوای چارەسەرکردنی کێشەی ئەتۆمی ولابردنی گەمارۆکانی ئابوری لەسەر خەڵکی ئێران گرینگترین پرس، پرسی مافی مرۆڤ ودێمۆکڕاسییە کە باسی لێوە دەکرێ.یەک لەو پرسە گرینگانە پرسی زمانی دایکییە. هەروەک دەزانین ئێران وەک تورکییە ئێڕاق وسوریە نییە کە دوو نەتەوەی سەرەکی کوردو عەڕەب بن. لە وڵاتێکی وەک ئێران، ١٠تا١٢ میلیون کورد، ٢٢ میلیون ئازەری، ٥ میلیون عەڕەب، ٤ میلیون بلوچ، ٢٠ میلیون زیاتر فارس دەژین. ئایین وکەمینەی دیش هەن.لە حاڵی حازردا زمان ، بۆ هەموان زمانی فارسییە. سیستم لە هەموو سەرزەمینی ئێران بە ئەدەبیاتی زمانی فارسی بەڕێوە دەچێ.
لەو کورتە وتارەدا گرینگی دەدەمە ،، خوێندی بە زمانی کوردی،، یا،، پەەەروەردە بە زمانی کوردی،،. ئەو دوو بابەتە زۆر لێک جیاوازن.بە تایبەت ئەزمونی تاڵی ٢٥ ساڵم لەو بوارەدا هەیە کە چۆن منداڵی بێ تاوانی کورد بە زمانێک دەرس دەخوێنی کە هیچ پەیوەندی بە رەگەز وپێناسەی ئەو منداڵە نییە.لەهەر دەق یا بابەتێکی زانستیدا ناوەرۆکی ئەو دەقە بڕیار لەسەر فکرو هزری ئەو کەسەدەدا کە دەیخوێنێتەوە.ئەو بابەتە سیاسی بێ یان ئایینی بێ یان کولتوری فەرق ناکا. لە وڵاتێکی فرە نەتەوەی وەک ئێران، کورد یا ئازەری (تورک) مەجبورە بە شێوەیەک مێشکی پەروەردەبێ کە مێژووی نەتەوەیەک فێر دەبێ کە تەواو جیاوازە لە گەڵ نەتەوەکەی خۆی.منداڵی کورد بە خواردنی بنەماڵەی خۆی گۆش دەبێ، بەزمانی دایکی خۆی دەئاخفێ، بە کوردی گۆرانی دەڵێ، بە کوردی هەڵسوکەوت دەکا، ولە کۆمەڵگای کوردیدا مەزن دەبێ و.......... کاتێک رۆژی یەکەم دەچێتە فێرگە، دەزانێ مامۆستاکانی (موعە لیم) کوردن! بەڵام بە زمانی فارسی گوێی لە وشەکان دەبێ. ناوەڕۆکی پەڕتووکەکان بە زمانێکە جودا لە زمانی دایکی خۆی دەدرێتە بەردەستی وپێی پەروەردە دەبێ. ئەو کارە ناڕەوایە تا کۆتایی زانکۆش هەر بەردەوامە. زۆرم کەسایەتی خوێندەواری کورد دیوە کە ناتوانێ بە زمانی دایکی خۆی دەقێکی ئەدەبێ یا سیاسی بنوسێ.زۆرم شاعیرو نوسەری کورد دیوە کە دەیان بەرهەمی بە پێزیان بە زمانی فارسی تۆمار کردووە، لەحاڵیکیدا یەک شاعیری فارس ناناسم کە یەک وشەی بە کوردی شێعرنوسێبێ! ناسین بە زمانی دیکە ئیراد نییە بەڵام،،،،،،،،.
قەراو وایە لە رۆژەکانی داهاتوودا کۆنفڕانسی زمان وزمانی نەتەوەکانی دیکەی ئێران جگە لە زمانی فارسی بگیرێ. لەو کۆنفڕانسەدا خەڵکی بیانیش وەک زمانەوان بەشدار دەبن یانی لە وڵاتانی دیکەش ڕا شارەزا دێن.ئەو کارە بە رواڵەت کارێکی ئەرێنییە بەو واتایە کە دەسەڵات دەخوازێ بە دونیا بڵێ، زمان و چاندو کولتوری جیاواز لە ئێران ئازادە وکەس گرفتی نییە.
ئەگەر ئەو کۆنفڕانسە کۆتایی پێ بێ پرسی هەرە گرینگ کە بێجواب دەمێنەتەوە ئەوەیە کە ئایا؟ ناوەرۆکی پەڕتوکەکان لە هەمووبوارێکەوە هەر وەک خۆی دەمێنێتەوە یانژی ئاڵوگۆڕیان بەسەردێ؟ پەڕتوکەکانی داهاتوو چی لە بابەتەکان دەگۆڕێ؟مێژوو، ئەدەبیات، جوغڕافیا، دین، زانست،کولتور، زمان، داب ونەریت، سروشتی ناوچە.......هەر هەمان بابەتن کە لە رابوردوودا نوسرابون؟ کە دەکرێنە،کوردی یا ئازەری یا عەڕەبی ئا بەلوچی.......یان، نا پرسی زمان دەدەرێتە دەست راستیەکانی مێژوو.بەو مانایە کە لە قەراغ زمانی فارسی دەتوانێ مێژووو....... خۆی بە زمانی دایکی بخوێنێ وپێی پەروەردە ببێ؟ ئەلێرەدایە کە خوێندن بە زمانی دایکی زۆر جیاوازە لە گەڵ ،،، پەروەردە،،، بە زمانی دایکی.
بێبەتی کورد لە رۆژهەڵاتی وڵات یەکو دوووهەزاران نییە. ئەو حیزب ورێکخراوانەی کە بۆ رزگاری کورد لەو بەشە لەوڵات تێدەکۆشن ئەوەندە رووتوقوتن کە بۆخۆیان نازانن داوای چبکەن. چەپوڕاست تەواوی خەباتەکەیان بۆتە ئەوە کە بڵێن، دەخوازین بە زمانی کوردی بخوێنین.سەرەڕێی ئەو هەمووە مێدیاو چاپەمەنی وراگەیاندنی ئازادو سمینارو کۆنفڕانس..... ناتوانن لەسەرخاڵێکی گرینگ ئاوا گرینگ کۆک بن. رەنگە لەو کۆنفڕانسەی کە دەگێرێ لە ناو خۆی وڵات کەسانی کوردیش بەشدار بن.ئەو کەسانە بێ گومان مرۆڤی شارەزایان تێدایە، بەڵام دەستێک بە تەنیا تەقەی نایە. ئەوان لەو کەشوو هەوایەدا بۆچونەکانیان بڕەوێکی ئەوتۆی نابێ.
لە هەندەران کە نوسین ئازادە نوسەرانی سایتەکان زۆربەی هەرە زۆری بابەتەکانیان پرسی سیاسی وبە تایبەت دەسەڵاتی گەندەڵی باشورە. ئەو کارە رەوایە کەس حاشای لێ ناکا، بەڵام پرسی گرینگتر دەقەومن کە چارەنوسی نەتەوەیەک دیاری دەکەن بە داخەوە کەس بە شێوەیەکی زانستی ومێژوویی زانیاری ناداتە ڕای گشتی. لەو قۆناغەشدا دەسەڵاتی تاران دەرباز دەبێ و سیاسەتی کورد وەپاش دەکەوێ. رێڕەوێک دەست پێدەکا کە مرۆڤ بڵێ:خۆزگەم بە ساڵی پار.
جەعفەر کەریمی
١١/٩/٢٠١٤

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە