حاكمەكەى كفری و وەزارەتى تەندروستی كەمێ رێز لەخەڵك بگرن
Tuesday, 10/02/2009, 12:00
1852 بینراوە
بەهۆی ئەوەى سنورەكانی كوردستان هێندە بە نایاسایی و بێ پشكنین خەڵكی جۆراوجۆرو بیانی دێنە كوردستانەوە، واتێبی كراوەو دەركەوتووە كە ریژەى ئایدز داخڵی كوردستان بووە، بەم هۆیەوە كە ئەو نەخۆشییە بەربڵاو بووە وەزارەتى تەندروستی بڕیاری داوە كە هەر كەسێك ژیانی هاوسەرێتی پێكدەهێنێت پێویستە پشكنینی ئەو نەخۆشییەى بۆ بكرێت واتا نەخۆشی ئایدز، كە دەبێت لەهەموو گەرمیان و شوێنەكانی دیكەى سنورى سلێمانی و ئەو شوێنانەى ئەو پشكنینەى تێدا ناكرێت، تەواوى ئەو كەسانەى هاوسەرییان پێكەوە ناوە بەو مەبەستە بەو رێگایەى كە هێندەى ئەنفال خەڵكی كوشتووە (رێگەى گەرمیان-سلێمانی) بڕۆن ئەو پشكنینە ئەنجام بدەن، بەم مەبەستە پەیوەنیم كردە دكتۆر جەمیل لەوەزارەتى تەندروستی، لەوەڵامدا وتى بەڵێ ئەوە بڕیارى وەزارەتی تەندروستییە، لەپرسیارێكدا كە چۆن دەبێت بە هەزاران كەس لەگەرمیان و شوێنەكانی دیكە بڕۆن لەسلێمانی ئەو پشكنینە ئەنجام بدەن؟، بۆچی لەگەرمیان سەنتەرێكی ئەو جۆرە پشكنینە ناكەنەوە؟، وتى: ئەگەر لەفەرمانگەو بەڕێوەبەرایەتییەكانەوە داوا لەوەزارەت بكەن و بۆمان روونبكەنەوە كە تواناى ئەجامدانى ئەو پشكنینەیان هەیە ئەوا ئێمەش بۆیان دەكەینەوە، چونكە ئەمەش بۆ سەلامەتى خەڵكەكەیە.
بەڵام پرسیار ئەوەیە بۆ دەبێت هەمیشە وەكوو سواڵكردن تەكلیف و داوا بكرێت و لەوەزارەت بپاڕێیتەوە كە تاوەكوو كارێكت بۆ ئەنجام دەدات، كارمەندانی نەخۆشخانەى كفری دەڵێن ئەگەر وەزیر تواناى هەبوو دوو دكتۆر رەوانەى نەخۆشخانەكەمان بكات ئەوا دەشتوانێت سەنتەرێكی لەو شێوە بكاتەوە، بەڕاستی ئەمە بێڕێزییە بە ئێمەى دەكەن، بۆ دەبێت هەمیشە بمانچەوسێنەوەو هەرگیز خزمەتى شارو ناوچەكەمان بكەن؟، بەڕاستی ئەمە بێڕێزییە بەو خەڵكەى دەكەن كە بەو رێگە ترسناكەدا هاتوچۆیان پێ دەكەن و ئەو رێگە دوورەیان پێ دەبڕن، كە هۆكارەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ خەمساردى ئێوە لەدروازەى سنورەكاندا، كەچی ئەبێ ئێمەى میللەت باجەكەى بدەین، لەلایەكى تر جەنابی حاكمەكەى كفری رۆژی 4/2 لەپۆلیسێك توڕە بووەو پێی وتووە بڕۆن لێرە مارەى ژن نابڕم، پۆلیسەكە وتى زۆر بە هەڵسووكەوتێكی ناشایستە لێمان تۆڕە بووە.