کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئۆباما و سه‌ره‌تایه‌کی مه‌ترسیدار دژ به‌کورد ..

Friday, 13/03/2009, 12:00

1951 بینراوە


دواین هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌رۆکایه‌تی وڵات (باراک حسێن ئۆباما) ده‌رچوو ، به‌هۆی جیاوازی ڕه‌گه‌زی بنه‌چه‌ی خێزانی ، هه‌ڵایه‌کی گه‌وره‌ی راگه‌یاندنی جیهانی لێکه‌وته‌وه‌ ، که‌وه‌ک شۆڕشێک له‌ئه‌مه‌ریکا له‌قه‌له‌م ‌ده‌درا .
ئه‌گه‌رچی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ(باراک ئۆباما) گه‌لێ زوه‌ ، چونکه‌ تازه‌ چله‌که‌ی تێ په‌ڕیوه‌ ‌ ، به‌لام سه‌ر فه‌تاحه‌ سیاسیه‌کانی بۆ کورد گه‌لێک به‌ خراپ ده‌ستی پێکردوه‌ ،که‌لێره‌دا چه‌ند نمونه‌یه‌کی مه‌ترسیداری ئاماژه‌ پێده‌که‌ین .
له‌په‌یامی (نێچیرڤان بارزانی) بۆ ئه‌مه‌ریکا ،که‌ ‌کشانه‌وه‌ی سوپاکه‌ی له‌ عیراق ،ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ شه‌ری کورد وعه‌ره‌ب بێته‌ ئاراوه‌ ، گوته‌بێژه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا یه‌که‌م قوڕگ خاوێن کردنه‌وه‌ی به‌وه‌ ده‌ست پێکرد ، که‌ عێراقیه‌کان پێویسته‌ کێشه‌کان له‌نێوان خۆیان چاره‌سه‌ر بکه‌ن ؟.
هه‌فته‌یه‌ک دواتریش له‌بڕی ئه‌وه‌ی ئۆبامای ئازادیخواز !! تاوانی وڵاته‌که‌ی له‌ به‌ناساندنی PKK به‌ تیرۆر بسڕێته‌وه‌ و له‌بڕی به‌رژه‌وه‌ندیه‌ سیاسی وئابوریه‌کان، مه‌سه‌له‌ی ئازادیخوازی و مافی مڕۆڤ شوێن پێی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی بگرێته‌وه‌ ، که‌چی پژاکیشی خسته‌ ناو لیستی تیرۆره‌وه‌؟؟؟
ئه‌مه‌ریکاو ئیسرائیل ، که‌ به‌رژه‌وه‌ندی و هه‌ستکردنیان به‌ مه‌ترسی بۆسه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یان دێته‌ سه‌ر ، وڵاتان وێران ده‌که‌ن و به‌سه‌دان هه‌زار خه‌لک ده‌کوژن ‌ ، به‌لام گه‌لێک بۆ سه‌ربه‌خۆ بونی نه‌ته‌وه‌یی دواین ڕێگای په‌نا بۆ چه‌ک ببات به‌ تیرۆریستی له‌قه‌له‌م ده‌ده‌ن !؟.
چه‌ند ڕۆژێک له‌مه‌وبه‌ریش له‌ ‌ میدیاکان ئه‌وه‌ ڕاگه‌یه‌نرا، که‌ ئۆبامای داوای له‌مالیکی کردوه‌ (تاریق عه‌زیز) ئازاد بکات ، که‌ یه‌کێک له‌ جه‌لاده‌ تاوانباره‌کانی کورده‌ . ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌نیشان ده‌دات دیارده‌ی تاڵه‌بانی بون ، ‌له‌بڕی دادگا ، سه‌رۆکه‌کان بریاری ئازادکردنی تاوانباران ب‌ده‌ن بۆته‌ دیارده‌یه‌کی گلۆبالی . ئه‌گه‌رنا ئۆباما تۆ له‌ئه‌مه‌ریکاوه‌ بۆ له‌بڕی دادگا بریارده‌ده‌ی؟ دواتر سه‌رباری ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکای بۆده‌توانی له‌ترسی میدیا و هوشیاری گه‌لی ئه‌مه‌ریکا سه‌رکرده‌یه‌کی گه‌وره‌ی قاعیده‌ی تیرۆریست ئازاد بکه‌ی!!! چما ناتبه‌نه‌وه‌ لای بنه‌ماله‌که‌ت له‌کینیا . که‌چی وا به‌سانایی جه‌لادی نه‌ته‌وه‌یه‌ک ئازاد ده‌که‌یت !!؟. ئاخر ئه‌مانه بکوژی باوک وبراکانی ئێمه‌ن ،ئه‌گه‌ر خه‌زره‌جی ووه‌فیق سامه‌رائی و سولتان هاشم و که‌ریم سباتی وتاریق ره‌مه‌زان به‌چه‌ک کردیان ئه‌ویش به‌یاساو بریاڕ .
وه‌نوێترین چالاکی و ڕاگه‌یه‌نراوی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا (هیلاری کلینتۆن) ئه‌وه‌یه‌ که‌په‌یوه‌ندیه‌ کانیان له‌گه‌ل تورکیا باش ده‌که‌نه‌وه‌ ،بێ گومان باج دان و توندو تۆل کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌م 2 ولاته‌ش له‌سه‌ر مافه‌کانی کورد و گه‌لی ئه‌رمه‌ن ده‌بێت . ئه‌مه‌ باس له‌وه‌ ناکه‌ین بایدنی (جێگره‌که‌ی ئۆباما) که‌کورد هیوای به‌وه‌ بتوانێت پێشنیازه‌که‌ی بخاته‌وه‌ گه‌ر (دابه‌شکردنی عێراق بۆ 3 به‌ش) که‌چی هاته‌ که‌رکوک و له‌ خه‌تی36 نه‌پریه‌وه‌ !!؟
ئه‌گه‌ر به‌پێی ‌هه‌ڵا ‌کانی راگه‌یاندن بوایه‌ ، ئۆبامه‌ ده‌بوایه‌ له‌بڕی ناساندنی پژاک به‌تیرۆریست ، ناوی PKKبسرێته‌وه‌‌ ؟ له‌بڕی هه‌وڵدان بۆ ئازادکردنی تاریق عه‌زیز ، بۆ ئۆجه‌لانی بدایه‌ ؟ ، له‌بری ‌ توند وتۆڵکردنی په‌یوه‌ندیه‌کانی له‌گه‌ل ولاته‌ پڕ له‌ پێشێله‌کانی مافی مرۆڤ له‌نمونه‌ی (تورکیا) ، له‌گه‌ڵ گه‌لانی ژێرده‌سته‌ی بکردایه‌ته‌وه‌ ؟ له‌بڕی راگه‌یاندنی ئه‌و په‌یامه‌ به‌ ‌کوردی باشور ، له‌گه‌ڵ عیراق کێشه‌کانی چاره‌سه‌ر بکات ، به‌لایه‌نی که‌مه‌وه‌ ده‌بوایه‌ داوایان بکردایه‌ ، به‌پێی ده‌ستوری عیراق کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بێت .....
هیوادارین سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئۆباما ، ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تاکه‌ی ژه‌هر بارانی کورد بێت ، کۆتایه‌که‌ی هه‌نگوین به‌خشینمان بێت . زۆرسه‌یریشه‌ ئه‌وان ئه‌گه‌ر له‌ده‌سه‌لاتی کوردی بێزارن ، بۆج دژ به‌ مافه‌کانی کورد ده‌وه‌ستنه‌وه‌ !!! .
ماوه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌ش بلێێن مه‌رج نیه‌ ئه‌وه‌ی ژن بوو ، کلارا زیکتینه‌ ، ئه‌وه‌ی ره‌ش پێست بوو ، مارتن لۆسه‌ره‌ .




چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)