لەدەربەندیخان خۆپیشاندان دەكرێَت
Monday, 09/07/2012, 12:00
گەنجان و ڕێكخراوەكانى كۆمەڵگاى مەدەنى لەئامادەسازیدان بۆ ئەوەى خۆپیشاندانێكى جەماوەرى فراوان سازبكەن لەسەر رووداوەكانى هاتوچۆ وسوتاندنى تونێلى دەربەندیخان و دووسایدكردنى رێگاى نێوان دەربەندیخان سلێمانى و گواستنەوەى رێگاى تەنكەرەكان كە رۆژانە نەوت دەگوازنەوە بۆ ئێران .
لەدواى ئەوەى تونێلى دەربەندیخان بەهۆى تەقینەوەى تەنكەرێكى نەوتەوە سووتا زەرەو زیانێكى زۆرى بەدواى خۆیدا هێنا كە كارەباى ناوچەكانى شارەزوور وگوندەكانى برى كە زیانەكەى بەپێ لێدوانێكى بەرێوبەرى كارەباى دەربەندیخان بە (80) هەزار دۆلارە جكە لە زیانى تونێلەكە كە مەترسى رووخان ولەناوچوونى هەیە , بۆیە بریارە رۆژى چوار شەممە كاتژمێر 9:30 ى بەیانى لەبەردەم قائیمقامێتى شارەكەدا خۆپیشاندان بكرێت و داخوازیەكانیان لە (7) خاڵ كۆبكەنەوە , كە بووجەیەكى تایبەت بۆ نۆژەن كردنەوە بەدەر لەبووجەى شار و پەلەكردن لە دووسایدى نێوان دەربەندیخان وسلێمانى وگواستنەوەى رێگاى تەنكەرەكان , بەپێ زانیاریەكان ئامادەكاریەكان بەردەوامە بۆ خۆپیشاندانەكە وە گەنجەكان بەردەوام لەهەوڵى پشیتوانى چینەكانى ناوشارن .
شایەنى باسە لە 5-7 تونێلەكە سووتا دواتر شۆفێرەكەش گیانى لەدەستدا كە خەڵكى شارى كەركوك بوو بۆ ماوەى 4 رۆژ تونێلەكە داخرا و رێگاى تونێلى سەر بەنداوەكە كرایەوە بە رووى شۆفێرانى ئۆتۆمبیلى بچووك بەڵام بەهۆى بوونى تەزووى كارەبا هەر زوو رێگاكە داخرا تونێلى دەربەندیخان لەساڵى 1954 دروستكراوە كە تونێلى یەكەم لەناو خەڵكدا بە تونێلى خوارەوە ناسراوە تیرەكەى (9)م و درێژیەكەى (400)م . لەلایەن كۆمپانیایەكى ئەمریكیەوە بەناوى (d.k.c) دروستكراوە و لە شوباتى ساڵى 1959 تەواو بووە .
تونێلى دووەم بە تونێلى سەرەوە ناسراوە لەلایەن كۆمپانیایەكى فەرەنسى دروستكراوە لەشێوەى نیو بازنەدایە و تیرەكەى (9) مەترەو درێژیەكى (720) مەترە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست