وەزیری ناوخۆی توركیا: ئامانجمان لە كۆبوونەوەكان پاكتاوكردنی پەكەكەو هەڵوەشانەوەی كامپی پەنابەرانی مەخمورە
Monday, 21/12/2009, 12:00
حكومەتی ئاكەپە لە بڕی ئەوەی كە پرسی كورد بە شێوەیەكی دیموكراتی چارەسەر بكات، پێداگری لە سەر سیاسەتی پاكتاوكردنی كوردان دەكات. پاش ئەوەی كە كۆمسیۆنی 3 قۆڵی، ئەمریكا، ئێراق و توركیا دوێنی كۆبوونەوە دەربارەی پاكتاوكردنی پەكەكە، لە ئێستاشدا لە ئێراق و باشوری كوردستانیش 2 كۆبونەوە ئەنجام دەدرێن. بەباتی سەرەكی گفتوگۆكانیش پاكتاوكردنی بزوتنەوەی ئازادی گەلی كوردو چوڵكردنی كامپی پەنابەرانی مەخمورە. بۆ ئەو مەبەستە ئەمڕۆ شاندێكی پایەبەرزی توركیا بە سەرۆكایەتی وەزیری ناوخۆی تورك بەشیر ئاتاڵای گەشتە ئێراق و پاشان چوونە هەرێمی كوردستان. لە رۆژی 7ی كانوندا سەرۆك وەزیرانی تورك ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە ئەمریكا كۆبونەوەیەكەی دەربارەی پاكتاوكردنی پەكەكەی ئەنجام دا.
هەفتەی رابردووش بە هەمان ئامانج 2 كۆبونەوەی دیكە لە ئەنقەرە و واشنتۆن ئەنجام دران. پاش ئەو كۆبونەوانەش، ئەمڕۆش بەرپرسانی تورك و ئێراق بۆ هەمان بابەت، كۆبونەوە، شاندەكەی تورك لە وەزیری ناوخۆ بەشیر ئاتاڵای و بەرپرسانی كاروباری دەرەوەو بەرپرسانی ئەرتەش پێك هاتووە گەێشتنە بەغدای پایتەختی ئێراق.
پاش ئەو كۆبونەوەیە شاندەكەی تورك بۆ بەشداری كردن لە كۆبونەوەی كۆردیناسیۆنی 3 قۆلی و هەرێمی كوردستان، ئەمرۆ گەێشتنە شاری هەولێری باشوری كوردستان.
ڕاگەیندرا، بەرپرسانی حكومەتی باشوری كوردستانیش بەشداری لە كۆبونەوەكاندا دەكەن. لە رۆژەڤی كۆبونەوەكەشدا بابەتەكانی پاكتاوكردنی پەكەكەو هەڵوەشاندنەوەی كەمپی پەنابەرانی مەخمور گفتوگۆیان لەسەر دەكرێت.
ئەمرۆ بەشیر ئاتالای پێش ئەوەی بچێتە ئێراق، رایگەیاند: كە ئامانجیان لە كۆبونەوەكان پاكتاوكردنی پەكەكەو چۆڵكردنی كەمپی پەنابەرانی مەخمورە. شایەنی باسە پێش دەستپێكردنی كۆبونەوەكانیش پەرلەمانتاری ئاكەپە دەنگیرمیرمەحەمەدفرات لەگەل سەرۆكی هەرێمی كوردستان مەسعود بارزانیدا چاوپیكەتنی ئەنجام دا. زانراوە كە پەرڵەمانتارەكەی ئاكەپە بە هۆی ئەوەكە كە بارزانی ئەشكەنجەی ئیمرالی و داخستنی دەتەپەی شەرمەزار نەكردووە، سوپاسی كردووە.
یەكیەتی خوێندكاران بانگیان لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد كە نەبنە بەشێكی پیلانی سیاسەتی پاكتاوكاری دەوڵەتی توركیا
دانیشتوانی كامپی پەنابەرانی مەخمور، ئەمرۆ هاوكات لەگەڵ سەردانی شاندی توركی بۆ ئێراق و باشوری كوردستان، لە دژی سیاسەتی پاكتاوكارانەی دەوڵەتی تورك و گوشارەكانی سەر كامپەكەیان، لەشاری هەولێر لیدوانێكی رۆژنامەوانیان بەرێوە برد.
لەو چوارچێوەیەدا یەكیەتی خوێندكارانی كامپی مەخمور، ئەمرۆ جاڕیكی دیكە لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا كە لە ئۆتێلی چوارچرای شاری هەولێر بەڕێوە چوو ڕایانگەیاند: ئەگەر پرسی كورد، دەریایەك بێت ئەوا كامپی مەخمور دڵۆپێك لەو دەریایەیە. هەتا پرسی كورد چارەسەر نەكرێت، ئەوان ناگەڕێنەوە توركیا.
بە ناوی خوێندكارانەوە، بەدران پەنابەر لێدوانەكەی خوێندەوەو تێیدا لە دژی هەڵوێستی بەشیر ئاتاڵای وەزیر ناوخۆی تورك بە توندی نارەزایەتی نیشانداو ڕاگەیندرا: ئاتاڵای بۆ پاكتاوكردنی مەخموریەكان سەردانی ئێراق و هەرێمی كوردستان دەكات و حكومەتی ئاكەپە دەست لە سیاسەتی نكۆلی و لەناوبردنی كوردان بەر نادات. لە لێدوانەكەدا هەروەها هاتووە: هەموان تەماشگەری بەرێوەبردنی تیرۆری دەوڵەتی توركن لە سەر كوردان و وەها پرسیارێك كراوە: كوردان هێشتاش كۆمەلكوژ دەكرێن، زمانەكەیان قەدەخە دەكرێت و پارتە سیاسیەكانیان دادەخرێن، ئایا لە دۆخێكی وادا، ئاتاڵای چون دەتوانێت داوای گەڕانەوە لە پەنابەران بكات؟ ئەمەو ڕاگەیێندرا، گەڕاندنەوەی پەنابەرانی مەخمور، گرێدراوی چارەسەری پرسی كوردە بە رێی ئاشتی و دیموكراسی، مەخمور بەشێكی بچوكی پرسی كوردە، هەتا پرسەكەش چارەسەر نەكرێت، ئەوا هیچ مەخموریەك ناگەڕێتەوە توركیا. لە كۆتایی لیدوانەكەدا، یەكیەتی خوێندكارانی كامپی مەخمور، داوایان لە سەرۆكی هەرێم كوردستان كرد، كە پشتیوانی لە سیاسەتی پاكتاوكارانەی دەوڵەتی تورك نەكات.
مخموریان لەدژی سیاسەتی پاكتاوكارانەی دەوڵەتی توركیا لە چالاكی دان
سیاسەتەكانی پاكتاو كردن لە دژی كەمپی پەنابەرانی مەخمور درێژەی هەیە. مانگرتن لە خواردنی پەنابەرانی كەمپی مەخمور لە دژی ئەشكەنجەی ئیمرالی و سیاسەتەكانی پاكتاو كردن، پێی نایە 11مین رۆژەوە. لە مەخمور پەنابەرانی كەمپەكە بە ئامانجی پروتیستۆ كردنی گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی كورد عەبدوڵڵائۆجەلان، ماوەی 11رۆژە دەستیان داوەتە مانگرتن لە خواردن. لە چالاكیەكەدا گرۆپی 5مینی لە ئێشكگریەكەدا جێگەیان گرت. لە ئیشگریەكەدا بەسەدان كەس كۆبوونەوە. لە وتەكاندا ستایشی سەرهەڵدانی گەلی كورد لە باكوری كوردستان كراو سەرنجیان دایە سەر گوشارەكانی سەر كەمپی مەخمور. پەنابەران بەرێوەبەرانی دەوڵەتی توركیان وشیار كردوە، كە هەتا داواكاریەكانی رێبەری گەلی كورد عەبدوڵڵائۆجەلان و دانیشتوانی كامپەكە، جێبەجێ نەكرێن ئەوا ناگەرێنەوە توركیا. مەراسیمەكە بە وەرگرتنی نەوبەتی ئێشكگری و وتنەوەی دروشمەكان كۆتایی هات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست