کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


گۆڕان قوربانییه‌کان به‌ شه‌هیدانی چاکسازیی ناوده‌بات، قه‌ندیلیش نێچیره‌ڤان خه‌ڵات ده‌کات!

Tuesday, 05/07/2011, 12:00



مەلا بەختیار ڕاست دەکات، یان بەرپرسە باڵاکەی گۆڕان؟

من دەڵێم مەلا بەختیار ڕاستگۆتر و بوێرانە تر تەحەدای گۆڕان دەکات، هیچ نەبێت بەناوی خۆی و لە سەر شاشەی تی ڤی گەلی کوردستانەوە، دەڵێت، ئۆپۆزسیۆن وازیان لە داوای هەڵوەشاندنەوه‌ی حکومەت و پەرلەمان هێناوە. کاتی خۆی لەسەر بەیاننامە حەوت خاڵییەکەی گۆڕان شێخ جەعفەر لوللەی دەبابەی ئاڕاستەی گردەکەی گۆڕان کرد، کەچی ئەمرۆ شه‌رمنانه‌ دەیان خاڵی تر و دەیان کۆبوونەوەی تریان له‌گه‌ڵدا ئەنجام ده‌ده‌ن، ده‌ڵێن ئه‌مه‌ سیاسه‌ته‌، سووکایه‌تیی به‌ قوربانییه‌کانی شه‌قام ده‌که‌ن، پێیان ده‌ڵێن ئاژاوه‌گێڕ، که‌ شه‌هیدیش ده‌بن ده‌ڵێن ئه‌مانه‌ شه‌هیدی چاکسازیی خۆمانن، له‌ کاتێکدا چاکسازیی به‌ سکاڵانامه‌ و عه‌ریزه‌یه‌ک داواده‌کرێت، گۆڕانیش وه‌کو سه‌رده‌می شاخیان ئه‌و کاته‌ی یه‌کێتیی بوون، خه‌ڵکه‌یان به‌ کوشت دا، میلله‌تیان تووشی ماڵوێرانیی و قوڕبه‌سه‌ریی کرد، دوایی هاتنه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ گاڵته‌ به‌ چاره‌نووسی ئه‌و میلله‌ته‌ بکه‌ن، واز له‌ که‌رکوک و مه‌سڵ و خانه‌قین بهێنن ته‌نها به‌ پاره‌ و به‌ دۆلار رازی ببن و گیرفانی خۆیان پڕ بکه‌ن، ئه‌مانیش وه‌کو ده‌سه‌ڵات خه‌ڵکی کوردستانیان هێنده‌ لا بێنرخه‌، ته‌نانه‌ت به‌ هه‌رزان مامه‌ڵه‌ به‌ خوێنه‌که‌شیانه‌وه‌ ده‌که‌ن و ده‌ڵێن له‌ پێناوی چاکسازییدا ئه‌و خوێنه‌ رێژراوه‌،
ئه‌و ده‌ که‌سه‌ی شه‌هید بوون، نزیکه‌ی 450 که‌سه‌ش، که‌ بریندار کران، شه‌هیدی گۆڕان نیین، به‌ڵکو شه‌هیدن له‌ پێناوی نه‌مانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌، شه‌هیدی ئه‌و ده‌نگ و هاواره‌ بوون که‌ دیانگووت: (سه‌رۆک به‌ قوربانت بێ)، نه‌ک شه‌هیدی پاراستنی گیانی هه‌ڵسوڕاوانی گرده‌که‌، پیاوانی سه‌ر گرده‌که‌، ئه‌وه‌ نیین، بتوانن به‌ره‌و رووی مه‌لا به‌ختیار ببنه‌وه‌، نه‌خوازا بارزانیی و تاڵه‌بانیی‌، ئه‌وه‌تا ئەمجاره‌ش که‌سێکی ده‌مامک کراویان دێت، ناوی خۆی ئاشکرا ناکات و پاشەکشە لە داواکەیان ده‌که‌ن، هه‌واڵه‌که‌ وا راده‌گه‌یه‌نن، که‌ (بەرپرسێکی باڵای گۆڕان) مه‌لا به‌ختیار بر درۆ ده‌خاته‌وه‌.
گۆڕان به‌ که‌سانی ترسنۆک ناکرێت، که‌سێک نەوێرێ لەبەر مەلا بەختیار ناوی خۆی ئاشکرا بکات، بێت و چه‌مۆڵه‌ له‌ مه‌لا به‌ختیار بنێت، بڵێت وازمان لە داوا کاری هەڵوەشانەی حکومەت و پەرلەمان نەهێناوە،  ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت که‌ ئه‌مانیش ده‌یانه‌وێت فێڵ  له‌و خه‌ڵکه‌ بکه‌ن، دوایییش له‌ ژووره‌ تاریکه‌که‌کانیشدا گفتوگۆ و له‌گه‌ڵیاندا رێک بکه‌ون، هه‌ر بڕیارێکیشیان ده‌رکرد، له‌ خه‌ڵکی بشارنه‌وه‌.
نه‌وشیروان موسته‌فا، کاتێک باسی له‌ شه‌فافییه‌ت ده‌کرد، ده‌رکه‌وت ئه‌میش هه‌ر هه‌مان خووه‌که‌ی سه‌رده‌میی یه‌کێتییه‌که‌ی ترک نه‌کردووه‌، له‌ گۆڕانیشدا نه‌هاتووه‌ بگۆڕێت و له‌سه‌ری به‌رده‌وامه‌، ده‌نا هه‌موو ده‌زانیین، ئه‌م درۆیه‌ی گۆڕان و ئه‌و راستگۆییه‌ی مه‌لا به‌ختیار هێنده‌ی دیکه‌ متمانه‌ی گۆڕانی له‌ لای خه‌ڵکی که‌م ده‌کاته‌وه‌، ئه‌وه‌تا هەر دوو ڕۆژ دواتر سەرانی گۆران لە گەڵ کۆمەڵێک گۆڕانخواز تاوتوێی ئەویان کردووە، کە ئاخۆ بەشداری حکومەت بکەن یان نا!؟ کەواتە مەلا بەختیار ڕاست دەکات و بەرپرسە بێ ناوەکەی گۆڕانیش ڕاست نافه‌رموێت، تەنانەت ئەمڕۆش هەواڵی ئەوە بڵاکرایه‌وە کە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پارێزگاکان (کە خودا دەزانێت کەی و چۆن دەبێت؟) هەریەکە لە گۆڕان و یەکێتی و کاندینی خۆیان دەستنیشان کردووە..

ئه‌گه‌ر شەهیدانی ڕاپەڕین، شه‌هیدانی رێگای چاکسازیی بن، ئیتر گۆڕان که‌ گۆڕانی پێناکرێت با ناوی خۆی بگۆڕێ!
وه‌ک پێشتریش باسم له‌ شه‌هید و چاکسازیی کرد، لێره‌دا لایه‌نێکی تری ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ ده‌گرم، ده‌ڵێم 20 ساڵه‌ هەردوو بنەماڵەی تاڵەبانی و بارزانی کوڕی ئەم میللەتە دەدەن بەکوشت، دواتر بەناوی شەهیدانەوە بڕیک موچە بۆ کەسووکارەکەیان دەبڕنەوە، بەڵام ئەمجارە کەسووکاری ئەم 10 شەهیدە لە جیاتی شەهیدانەو قەرە بووی مادیی داوای دادگایی کردنی بکوژکانیان دەکەن، کە هەریەکە له‌ تەقەکەرانی لقی چواری پارتی، و هیزەکانی جەلالی. چه‌ته‌ پیاوکوژه‌کانی لقی چەمچەماڵی پارتی ... هتد، بدرێنه‌ دادگا، که‌چی لە بەرامبەردا سەرانی ئۆپۆزسیۆنیش وەک بارزگانیکردن بەخوێی ئەو لاوە توڕەو خوێن گەرمانە دەڵین، ئەو شەهیدانە شەهیدی چاکسازین، لە کاتێکدا خودی کەسو کارەکەیان دەڵین، شەهیدەکانمان ڕۆڵەکانمان شەهیدی نەمانی ئەم دەسەڵاتەن.
چاکسازی نە ڕاپەڕین و خۆ پێشێندان و نە خوێن ڕشتنی دەوێت، بەڵکو وه‌ک وتم لە ڕێگای عەرز و حاڵێکیشەوه‌ دەکرێت. بۆیه‌ من پێشنیاری ئه‌وه‌ ده‌که‌م، که‌ گۆڕان چیدی له‌وه‌ زیاتر فێڵمان لێنه‌که‌ن ئه‌و ناوه‌ له‌ خۆیان بکه‌نه‌وه‌ و  بڵێت جه‌ماعه‌ته‌ موچه‌ خۆر و ده‌مچه‌وره‌که‌ی چاکسازیی، چونکه‌ سه‌رانی گۆڕان هه‌موویان پاره‌وه‌رگری ده‌سه‌ڵاتن، زۆربه‌یان به‌ قادری حاجی عه‌لییشه‌وه‌ کۆمپانیای زل و زه‌به‌لاحیان هه‌یه‌، مووچه‌ی خانه‌نشینی وه‌رده‌گرن، گۆڕانیش به‌وانه‌ ناکرێت، که‌ له‌ رۆژی رووناکدا به‌ کۆڵێک گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ له‌ سه‌ر گردێک داده‌نیشن، به‌ شه‌ویش له‌گه‌ڵ هاوڕێکانیاندا به‌ ده‌مخواردنه‌وه‌ گاڵته‌ به‌ چاره‌نووسی ئه‌و  میلله‌ته‌ ده‌که‌ن.

لێدوانەکەی موراد قەرە لەیلان قەندیل دێنێتە ژێر پرسیارەوە!!
لەکاتی ئامادەکردنی ئەم گۆشەیە، ویستم ئەم لێدوانەی موراد بکەمە بڕگەیەک، بەڵام هاوڕی و هاوکارم کاک ئەزمڕ، ئەم ئەرکەی کێشێوە، فەرموون کلیکی ئەم لێدوان وهەڵوێستەی ئێمە بکەن، ئەگەر پەکەکە لەسەر ئەم لێدوانە ڕوونکردنەوە نەدات، ئەوا لە داهاتوودا دێین و ئێخه‌ی ئه‌مانیش ده‌گرین.

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=b9d39df4

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە