کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ستانده‌ر: كورد له‌ به‌غدا دۆڕاندویه‌تی و تاڵه‌بانی ڕازییه‌ بارزانیش له‌گه‌شتێكی بێ مۆڵه‌ته‌

Monday, 16/11/2009, 12:00


دوای ماوه‌یه‌كی دور و درێژ (8) ماده‌ ده‌رچوو له‌ په‌رله‌مانی عێراق بۆ جێ به‌جێ كردنی هه‌ڵبژاردن، له‌ كۆتایدا د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆكی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستان زۆر به‌ گه‌رمی پیرۆزبایی له‌ كورد و خه‌ڵكی عێراق كرد به‌ بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتن، كه‌چی ئێستا ده‌بیندرێت پڕیه‌تی له‌ خه‌له‌لی ترسناك و تیایدا ته‌نها "38" كورسی بۆ هه‌رسێ پارێزگای هه‌رێم دیاری كراوه‌، له‌ كاتێكدا ته‌نها موسڵ (34) كورسی بۆ دانراوه‌، ئینجا (5) جار ناوی كه‌ركوك به‌ تایبه‌ت هاتووه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كه‌به‌شداری (مشكوك) ناوبراوه‌، ئه‌وه‌ له‌و كاته‌ بووه‌ كه‌ په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی هه‌رێمیش پێداگیریان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرد، نابێت باری تایبه‌ت بدرێته‌ كه‌ركوك،
ئه‌مڕۆ به‌رواری 15/11 تازه‌ هه‌ردوو ناوه‌ندی خۆراكی هه‌ولێر و سلێمانی ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن، ده‌ڵێن ناوه‌كان له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌وه‌ به‌ ناته‌واوی دراوه‌ته‌ كۆمسیۆن، بۆچی ئه‌و زانیاریانه‌ نه‌دراوه‌ته‌ په‌رله‌مانتارانی كورد له‌ به‌غداد، بۆچی په‌رله‌مانتارانی به‌غداد داوای ئه‌و زانیاریانه‌ی نه‌كردووه‌، دیاره‌ هیچ مه‌رجه‌عێك له‌ كوردستان نیه‌ سه‌رپه‌رشتی ئه‌و هه‌ماهه‌نگیانه‌ بكات، له‌گه‌ڵ زۆر لای تر له‌كه‌م و كۆڕی كوشنده‌ له‌و (8) ماده‌یه‌، كه‌چی كورد هه‌ر ده‌ڵێت سه‌ركه‌وتوین، له‌ موسڵ (18) كورسی دۆڕابوو كورد هه‌ر بانگه‌شه‌ی سه‌ركه‌وتنی ده‌كرد، مه‌ترسیه‌كی خه‌ست هه‌یه‌ كه‌ركوكیش به‌ده‌ردی موسڵا بچێت، جیگای سه‌رنجه‌ زیاتر له‌ (50) ئه‌ندام په‌رله‌مانی كورد له‌ به‌غداد هه‌ست به‌و كه‌م ته‌رخه‌میه‌ گه‌ورانه‌ ناكه‌ن، گوێ به‌وه‌ ناده‌ن كه‌ بۆچی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو كشاوه‌ته‌وه‌، به‌ڕوونی هه‌ست به‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ له‌و هه‌نگاوانه‌ زیاتر ڕه‌چاوی به‌رژوه‌ندی حزبی ده‌كرێت له‌سه‌ر حیسابی به‌رژوه‌ندیه‌ باڵاكانی كوردستان. ئه‌وه‌ی زیاتر جێگای مه‌ترسیه‌ ئه‌وه‌یه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی كوردستان هه‌ر ته‌زویرێك بكرێت معاره‌زه‌ و ده‌سه‌ڵات بكه‌ونه‌ به‌رامبه‌ر یه‌ك ئه‌وا ڕاسته‌وخۆ ده‌بێته‌ پاساوێكی چاك بۆ عه‌ره‌ب و هه‌ندێ توركمانی شۆڤێنی كه‌ركوك تانه‌ له‌سه‌ره‌نجام بده‌ن، په‌رله‌مانی كوردستان و فراكسیۆنه‌كانی معاره‌زه‌ داوا له‌ مام جه‌لال ده‌كه‌ن كه‌ ڤیتۆ به‌كاربهێنرێت.
به‌ڵام وا پێده‌چێت ئه‌ویش پێی قایل بێت و هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ بكرێت و.به‌یانیش به‌سه‌ردانێك ده‌ڕوات به‌و شێوه‌یه‌ له‌و كاته‌ ناسكه‌ هه‌ردوو سه‌ركرده‌ لێره‌ نین، سه‌رۆكی هه‌رێمیش به‌بێ مۆڵه‌ت و بێ‌ ئاگاداری په‌رله‌مان و حیزبه‌كان له‌ سه‌ردانێكی ده‌ره‌وه‌یه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە