كە خوا غەزەبى لە مەسعود گرت گۆڕانى بۆ ئەنێرێ
Tuesday, 28/12/2010, 12:00
بزوتنەوەى گۆڕان خاوەنى هەشت كورسیە , ئەبوایە وەكو ئەو لایەنانەى تر و بگرە زیاتریش وەزارەتى وەربگرتایە ,كۆمەڵى ئیسلامى بەیەك كورسیەوە وەزارەتى وەرگرت , كەچى بزوتنەوەى گۆڕان بە هەشت كورسیەوە هیچ وەزارەتێكى وەرنەگرتوە , ئەمەش با باش بزانن بە هۆى خیانەتەكانى مەسعودەوە یە و بە ئاگادارى تاڵەبانى ئەمە كراوە ,ئەمانە لەو سەرۆكانەن هیچیان پێ عەیب نیە , ئەمان بۆیە نەیان هێشت گۆڕان وەزارەت وەربگرێ تەنها لەبەر ئەوەبوو , گۆڕان مەسعود بە مەرجەعى كورد نازانێ ,وە بە هیچ شێوەیەك مەسعود بە سەرۆك نازانن ,مەسعود ئەیویست گۆڕانیش وەكو هێزەكانى تر مل كەچ بكات ,نۆزدە خاڵەكەى لیستە كوردستانیەكانى فەشەل پێ هێنا , پەرلەمانى فەشەل پێ هێنا , بە ناوى موبادەرەوە بۆ ئەوەى هەموو گەلى عێراق بزانن مەسعود تاكە فریاد ڕەسە و ئەو نەبوایە عێراق لەو مەینەتە ڕزگارى نەدەبوو , ئەگەر نۆزدە خاڵەكە سەرى بگرتایە كەس باسى مەسعودى نەئەكرد , ئەگەر دامەزراندنى حكومەتى عێراق و پشكى كورد بگەڕایەتەوە بۆ پەرلەمانى كوردستان كەس باسى مەسعودى نەئەكرد , هات و موبادەرەیەكى ترى داهێنا , بەڵام بە هیمەتى گۆڕان خوازان ئەوەش زانرا كە سەرۆك موبادەرەكەى خۆى نەبوە و ئەم بەس خوێندنەوەى لە سەر بوە ,ئەوەتا عەرەب لێرەشدا فێڵیان كردوە , بەناوى موبادەرەكەى سەرۆكى هەرێمەوە كوردیان لە زۆر شت بێ بەش كرد , دەریش كەوت ئەو موبادەرەیە موبادەرەى برا عەرەبەكانمان بوە و تەنها بۆ ئەوەى كورد بە ئاقڵانە دابیشن و هارو هاجى نەكەن , هەموو موبادەرەكەى كە بە حساب هى سەرۆكە تەنها بە نیو دێڕى مالیكى كۆتایى پێ هات , ئەمانە قەیدى نیە , بەڵام ئەبێت بۆ سەرۆك وەزارەت نەدات بە بزوتنەوەى گۆڕان و نەهێڵێ عەرەبەكانیش وەزارەتى بدەنێ ,بە توڕەیش بە مالیكى بڵێ یان من یان گۆڕان ,بۆ گۆڕان وەزارەت گرنگ نیە , بەڵام ئەوەى بۆتە مایەى پرسیار بۆ هەمووان بۆ ئەو سەرۆكە خائین بە كوردە نیو ملیون كوردى بێ بەش كرد لە وەرگرتنى وەزارەت , ئەو بە حساب سەرۆكى هەرێمە بەڵام بۆ نیو ملیون دەنگدەرى هەرێمەكەى خۆى بێ بەش كرد ؟ ئەمە گرنگە نەك وەزارەت ,ئەڵێن خوا غەزەب لە مێروولە بگرێت باڵى لێ ئەڕوینێ , بەڵام كە خواش غەزەبى لە مەسعود گرت گۆڕانى بۆ دروست ئەكات , مەسعودیش خوا غەزەبى لێً گرتوە , مەسعود خیانەت ئەكات , دزى ئەكات , گزى و فزى ئەكات , ئەیەوێت كەس نەبێت قسەیەك بكات , ئێستا گۆڕانى لێ پەیدا بوە چۆن هارو شێت نابێت , گۆڕان ئەگەر هیچیشى نەكردبێت , ئەوەى فێر كردین ئیتر نابێت دەممان داخەین , نابێت لە ئاست دیكتاتۆرە گرگنەكاندا بێ دەنگ بین , نابێت دەست بە كڵاوەكەى خۆمانەوە بگرین با با نەیبات , گۆڕان فێرى كردین لە ئاست هەموو كارە قێزەونەكانى سەرانى مافیاى یەكێتى و پارتیدا بێ دەنگ نەبین , مەسعود تێ گەیشتوە ئەمە دیوەخانەكەى مەلا مستەفا نیە هەرچى ئەوان ووتیان ئێمەش سەریان بۆ بلە قێنین , ئەوە نیە ڕۆژانە هەزاران كەس ئەڕژێنە سەر شەقامەكان دژى ئیمزایەكى بەناو سەرۆك ,جاران پارتى و یەكێتى بە ئارەزووى دڵى خۆیان دزیان ئەكرد كەسی نەبوو بڵێ وا مەكەن , ئێستا ئەوە گوزەشت لە سەر یەك دینار خەڵك ئەڕژێنە سەر شەقامەكان , فێر بوین و بێ ترس ئەڵێین , ئەم هەرێمە جەنگەڵستان نیە , دیوەخان نیە , ئەمەووڵاتە و بە خوێنى خەڵك ڕزگارى بوە , خەڵك قوربانى بۆداوە , كەچى ئێوە بەرو بومەكەى ئەخۆن , ئەوەى خوێنى بۆ ڕشتوە ئێستا داماوە , ئەوەشى خیانەتى كردوە ئێستا سەروەرە , كوڕى شەهیدیك كە باوكى شەهید بوە بۆ كورد بێ ئیش و كارە , بێ دۆلارو دینارە , بەڵام كوڕەكانى ئێوە , شوێنى ناخۆشیان كوردستانە ,ئێستا ئیتر ئەوان ژێر بەڕەیان نەماوە , خوا سڕى هەڵماڵین ,بۆیە مەسعود لە ئاست ئەو هەموو ڕیسوا بونەیدا بەمە ئەیەوێت تۆڵەى خۆى بكاتەوە ...وەزارەت بۆ تۆو مامە , ڕیسوایش هەر بۆ تۆو مامە , سەربەرزیش بۆ میللەت و ئەوانەى پشتیوانى میللەتن.........
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست