کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌رپرسێكی باڵای پاراستن هیرش ده‌كاته‌ سه‌ر مه‌سرور بارزانی

Saturday, 29/09/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 5 هه‌ولێر
ئه‌مرۆ سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌رێگه‌ی مۆبایله‌وه‌ له‌وڵاتی نه‌مسا ‌ئه‌وه‌ی پێ ڕاگه‌یاندین، كه ‌محمه‌د ئه‌مین بارزانی، که‌ ‌جیگری هه‌واڵگری گشتی پارتی یه‌ و ئه‌ندامیكی باڵای پاراستن، به‌ناوی نه‌خوشی و خراپی ته‌ندروستییه‌وه‌ ئیستا له‌ وڵاتی نه‌مسایه‌، بۆ ه‌ند که‌سێکی نزیکی خۆی گله‌یی له‌ مه‌سرۆر بارزانی کردووه‌، که‌ ته‌نها بۆ توركیا ئاماده‌بووه‌ هاوكاری بكات ، ئه‌ویش ره‌تی كردۆته‌وه‌ ‌به‌ده‌نگی به‌رز و به‌ئاشكرا له‌سه‌ری ره‌ش به‌ مه‌سرۆر بارزانی گووتووه‌: ئه‌ی بۆچی رۆژانه ‌بۆ ده‌یان ئافره‌تی ناپاك و سۆزانی و كه‌سانی هه‌لپه‌رست ده‌یان ده‌فته‌ر دۆلار خه‌رج ده‌كه‌ن، به‌لام بۆ ئیمه‌ی بارزانییه‌كان ده‌ستان داخراوه‌.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ‌ئه‌وه‌ی باسكردووه، ‌كه ‌ئاستی ناعه‌داله‌تی بنه‌ماله‌ی بارزانی بارزانی یه‌كانیشی گرتۆته‌وه‌.
شایانی باسه‌ محمه‌د ئه‌مین بارزانی ئه‌مه‌ دووه‌مین جاره‌ به‌ناوی نه‌خۆشیه‌وه‌ ده‌چێته‌ وڵاتی نه‌مسا و چه‌ند ولاتیكی ئه‌وروپی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە