کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

مستەفای حەسەنە گەورە


دادوه‌رێکی گه‌رمیان مژده‌ی ئه‌ندام فه‌خری به‌ تاڵه‌بانی ڕاده‌گه‌یه‌نێت! ئای که‌ شه‌رمه‌..

Monday, 27/04/2009, 12:00

2037 بینراوە


جه‌نابی دادوه‌ری بارزرگانیکه‌ر به‌ دۆسیه‌ی ئه‌نفال سه‌یری ئه‌م چه‌ند دێره‌ی خواره‌وه‌ بکه‌:
هه‌ر بۆ وه‌بیر هێنانه‌وه‌ی به‌ڕێزتان و هیچی تر نا.
1. تاڵه‌بانیه‌که‌ی له‌مه‌ڕ جه‌نابتان ساڵی 2002 له‌کاتێکدا کۆمه‌ڵێ له‌ کوردستانیانی نیشته‌جێی وڵاتی دانیمارک، داوای یاساییان له‌سه‌ر نزار خه‌زره‌جی تۆمار کرد، ئه‌م تاڵه‌بانییه‌ به‌نامه‌یه‌کی فه‌رمی پاکانه‌ی بۆ مسته‌ر نزار کردبوو، که‌ ئه‌و زاته‌ هیچ په‌یوه‌ندی به‌ کیمیابارابکردنی هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ نییه، به‌ڵکو دۆستی کورده ‌و خه‌ت مایلی خۆیه‌تی، جگه‌ له‌و نامه‌ پڕ شه‌مه‌زارییه‌، جه‌نابی تاڵه‌بانی ئه‌وسا له ‌سه‌فه‌ری وڵاتی کوه‌یت بوو له‌چاو پێکه‌وتنێکی ڕادیۆییدا هه‌مان قاوانی لێدایه‌وه‌ و ووتی نزار خه‌زره‌جی که‌سێکی بێ تاوانه‌.
2. له‌مه‌ڕ نه‌سه‌پاندنی سزای سێداره‌ بۆ سوڵتان هاشمی، که‌ تاوانباری سه‌ره‌کی ئه‌نفاله‌ تاڵه‌بانی ڕێگری کرد، که‌چی ئیستا ئیستا ئێوه‌ بۆ جه‌نابی تاڵه‌بانی‌ کۆمه‌ڵه‌یه‌کی بۆ داده‌مه‌زرێنن و تاڵه‌بانی ده‌که‌نه‌ ئه‌ندام فه‌خری، ئه‌و تاڵه‌بانییه‌ی که‌ بۆ ساتێک چییه‌ جگه‌ له‌ سووکایه‌تیی ڕیزی له‌ خه‌باتی پێشمه‌رگه‌ و شۆڕش و کاره‌ساتی ئه‌نفاڵ و کیمیاباران نه‌بووه‌، یه‌کێکه‌ له‌ هه‌ره‌ قێزونترین سه‌رۆکه‌کانی ڕۆژگار.
3. تاڵه‌بانی بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر سووکایه‌تی به‌ کورد و به‌ مێژوو و به‌ سه‌به‌بکارانی ئه‌نفال بکات، هات وه‌فیق سامه‌ڕایی کرد به‌ ڕاوێژکاری سه‌ربازی خۆی، وه‌فیق سامه‌ڕایی به‌ ئه‌ندازیاری ئه‌نفال ناسراوه، به‌ داخه‌وه‌ له‌به‌ر ناوشیاریی ئێوه‌، ئیستاکه‌سوکاری ئه‌نفال کراوه‌کان به‌ پاشماوه‌ ناوده‌برێ، ئه‌مه‌ بێنرخترین و بێڕێزترین پێناسه‌یه‌ که‌ به‌ که‌سوکاری ئه‌نفالکراوه‌کان ده‌گووترێ. وه‌ک چۆن ڕاگه‌یاندنه‌ پڕ چه‌واشه‌ کاریه‌که‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ناو زه‌ندیان ده‌کات، به‌کار هێنانی ووشه‌ی پاشماوه‌ سوکایه‌تیه‌کی تره‌ به‌ که‌سووکاری ئه‌نفال کراوه‌کان.
4. ئازاد کردنی تارق ڕه‌مه‌زانی فڕۆکه‌وان، له‌لایه‌ن تاڵه‌بانیی، که‌ هێشتا مه‌رکه‌بی ئیمزای ئازاد کرندکه‌ی شه‌رمه‌زاری لێده‌تکێ.
5. داڵده‌دانی فه‌تاح به‌گی جاف، که ‌ته‌نیا له‌ 14ی 4ی 1988 دا 2200 له‌ خه‌ڵکی گه‌رمیان به‌ ئه‌نفالکردن دا.
جه‌نابی دادوه‌ر وه‌کو به‌ڕێزتان سه‌ردانی تاڵه‌بانیتان کرد و مژده‌ی ئه‌ندام فه‌خریه‌که‌تان به‌ تاڵه‌بانی ڕاگه‌یاند بۆ نه‌تان پرسی ئه‌رێ مووچه‌ خۆی و‌ پاسه‌وان و دیوه‌خانه‌که‌ی‌ چه‌نده‌؟
6. هیوادارم نه‌ک ئه‌ندامی فه‌خری به‌ڵکوو سکرتێرتان< سک تێر که‌رتان بێت!
چونکه‌ هێشتا ده‌یان و سه‌دان تاوانباری تری ئه‌نفالچی ماوون چاوه‌ڕیی لوتفی تاڵه‌بانین ئه‌گه‌ر ته‌مه‌ن مه‌ودای بدات.

ده‌قی هه‌واڵه‌که‌:
-----------------------------------------------------------------
بە پێی ئەو زانیارییانەی كە جێگری داواكاری گشتی لە دادگەی كەلار بە هەولێرـی ڕاگەیاندن، سەرۆككۆماری عێڕاقی فیدڕاڵ (جەلال تاڵەبانی)، بوو بە ئەندامی فەخریی كۆمەڵەی داكۆكیكردن لە ماف و قوربانیانی كەسوكاری ئەنفالكراوەكانی گەرمیان.

لە پێناو داكۆكیكردن لە مافی پاشماوەی ئەنفالەكانی گەرمیان، كۆمەڵەی داكۆكیكردن لە ماف و قوربانیانی كەسوكاری ئەنفالكراوەكان لە گەرمیان دامەزراوە و، دواكەسیش كە بوو بە ئەندامی فەخریی ئەو كۆمەڵەیەیە سەرۆككۆماری عێڕاق بوو
لە میانەی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا، جێگری داواكاری گشتی لە دادگەی كەلار و ئەندامی كۆمەڵەی داكۆكی لە ماف و قوربانیانی كەسوكاری ئەنفالكراوەكانی گەرمیان (فەرهاد حاتەم)، ڕایگەیاند كە سەرۆككۆماری عێڕاق پێشوازییەكی گەرمی لێ كردووین و بەڵێنی داوە كە سەرجەم داواكارییەكانمان جێبەجێ بكات. (فەرهاد حاتەم) گوتیشی كە جەنابی سەرۆككۆمار گوتوویەتی كە خۆیشم كارتان لەگەڵدا دەكەم و، ئێستایش سەرۆككۆمار ئەندامی فەخریی كۆمەڵەكەمانە.
---------------------------------------------------------------

http://www.hewleronline.com/article.php?id=8890


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)