کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


كاندیدەكانی پارتی بۆ پەلەمان.

Friday, 06/09/2013, 12:00

1144 بینراوە


پارتی .. ئەمرۆ لە كوردستاندا بوەتە حیزبێكی گەورە نەك لە رووی جەماوەرییەوە بەڵكو لە بواری شكاندنی ژمارەی پێوانەییەوە لە ئاستی لە خۆگرتن و باوەش پێداكردنی گەندەڵ و دزو پیاو كوژ و جاش و خۆفرۆش و سیخورو دەست پیس و داوین پیسەوە، ئەمە جگە لەوەی ئەم حزبە بەداخەوە بە هۆی سیاسەتە هەڵەكانی بنەماڵەی بارزانی و سەركردەكانی ئەم حیزبە ، ئەمڕۆ پارتی بووەتە حیزبی نەخۆێنەدەوارو نەزان ، و پیاوی رۆشنبیرۆ خاوەن كەسایەتیش نەك هەر ئامادە نیە بێتە ریزی ئەم حیزبەوە ، بەڵكو پێشی شەرمە و بە عەیبەی ئەزانێ پێی بوترێ (پارتی) ، چونكە لە ئێستادا بەداخەوە پارتی بووەتە رەمزی نەزانی وستەم و دزی و خیانەت و گەندەڵی و بێ مۆرالی ، ئەم قسانەش وەنەبێ هەڵبەستراو هیی گیرفان بن ، بەڵكو ئەوا بە رۆژی رووناك هەموومان ئەم حیزبەو كادرەكانی دەبینیین و دونیاش كە رۆژ بوو پێویستی بە شاهێدی نییە، هەر بۆ نموونە لەم بارەوە (كە زۆرن) بەڵام لە ئێستادا ئەمەیان پەیوەستە بە تایتڵی وتارەكەمان ، پارتی لەم هەڵبژارنەدا ، یەكێك لە كاندیدەكانی كە (سالار عوسمان) ناوێكە، كەسێكە كە نموونەی بێ مۆرالی و مێ بازی و مامۆستای دەست بردنە بۆ شەرەف و نامۆسی ئافرەتی كورد، ئەم كەسە لە ساڵانی نەوەتەكان كە لە دەزگای بەدناوی گوڵان كاری دەكرد ، كاری ئەم كەسە شەوورۆژ هەوڵدان بوو بۆ لە خشتەبردن و دەستەمۆكردنی ئافرەتانی راگەیاندكاری ناو دەزگاكە ، هەر بۆیەش جارێكێان ئەم سالارە و كچێكی بێژەری تەلەفزیۆنی گوڵان بەناوی (ڤ) لە ژورێكی ئەم دەزگایەدا بە رووتی لە ژیر وێنەی هەڵواسراوی (مەلا مستەفادا) دەگێرێ و ئاشكرا دەبێ و سكنداڵێكی گەورەی لێكەوتەوە لەكاتی خۆیدا، هەر بۆیە كچەكە بە پەلە و بە قاچاخ وڵاتی بە جێ هێشت و ئاوارەی شاران بوو، سالاریش وەك بەرزەكی بانان بۆی دەرچوو ، چونكە ئابڕووی تكاوەو لێبوەتەوە ، هەر باكیشی بەو بێ رەوشتییە نەبوو ، كە لە دەزگایەكی حیزبی و لە كاتی دەوامی فەرمی و لە ژێر وێنەی پارتی وتەنی: (باوكی روحی كورد بارزانی نەمر)دا ئەم بێ رەوشتییەی ئەنجام دا كە ئەم رووداوە زۆربەی كادر و ئەندامانی پارتی و خەڵكی هەولێر دەیزانن وهەر بۆیە دەبا هەر ئەو كات بنەماڵەی بارزانی گەر لە بەر سومعەی سیمبولەكە و جەماوەری خۆشیان بوایە ئەم كەسە رەوشت نزم و ژن بازەیان بە پەرۆكێَكی پیس فرێدایە دەرەوەی پارتی ، بەڵام دیارە پارتیش سەری بۆ كەسانی ئاوا نەفس نزم و ناموس سز دێشێ ، تا وەكو كۆیلە بۆ مەرامەكانی خۆی بەكاری بێنێ ، هەروەها ئەم سالارە كەس نازانێ چۆن تەزویریان بۆی كرد و لە كۆلێژی ئەدەبیاتی ئێوارانی زانكۆی سەڵاحەدین وەریان گرت و پاشان بە وەرگرتنی تایبەت (قبول خاس) لەگەڵ كۆمەڵێك كادری تری پارتی لەوانە: (عەبدوسەلام بەرواری ئەندامى خولی پێشووی پەرلەمان و كاندیدی ئێستای پارتی بۆ پەرلەمان و ئاریان فەرەج بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی رۆشنبیری لاوان و ئازا حەسیب قەرەداغی كۆنە شیوعی و ئەندامی ئێستای مەكتەبی راگەیاندن و رۆشنبیری پارتی) بە بڕیاری نێچیرڤان بارزانی لە خوێندنی ماستەر وەرگیران ، ئەم راستیەش بە شاهێدی خودی  د. ئاراس قادر خۆشناو كە ئەو كات بەرپرسی ناوچەی زانكۆی پارتی بوو كە لە چەندین بۆنەو لای برادەرانی وتبووی : ئەم چوار كەسە بە فشار وەرگیراون و هیچ مستەواو توانای خۆیندنیان نییە، هەروەها ئەم سالارە كاتێك لە كۆلێژی ئەدەبیاتی ئێوارانی بەشی كۆمەڵناسی بوو ، هەموو كچەكانی ئەو كۆلێژە ، كاتێك سالار مەرحەبای لێدەكردن هەڵدەهاتن لەبەری، خوا خوایان بوو رزگاریان بێ ، چونكە باش ئەم كەسەیان دەناسی و دەیانزانی كە هەرگیز بێ مەبەستی گڵاوو دەست بۆ بردن سڵاویان لێناكات و بۆ خستنە داوو فێڵ و تەڵەكە خۆی شیرین دەكا، تا بە ئامانجی خۆی بگات . بۆیە لە كۆتاییدا دەڵێین هەزار جار پیرۆزت بێت پارتی و بارزانی بۆ خۆتان و كاندیدی خاوەن كەسایەتی و بە ئابڕووتان ، توخوا پارتییەكان و خەڵكی كوردستان پێم ناڵێن دەبێ سالار و هاوشێوەكانی چ خێرو سوودێكیان بۆ كۆمەڵگەی بە شەرەفی كوردستان هەبێ ؟!، جگە لەوەى زیاتر وڵاتەكەمان پڕ بێ لە گەندەڵى و بێ رەوشتی و تێركردنی حەزو ئارەزووەكانی كەسێكی ئاوا داماڵراو لە هەموو بەهایەكی كوردایەتی و خەڵكی بە ئەمەك و بە شەرەفی شاری هەولێری خۆشەویست .


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)