خوێندنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌که‌ی گۆڕان وه‌ک ئاخاوتن - به‌شی چواره‌م
Tuesday, 07/02/2012, 12:00
دوو جۆره بابه‌تی بوون هه‌یه له لیكۆڵینه‌وه‌ی تێکستێکدا:
1. بابه‌تیبوونی ده‌ره‌وه‌یی
2 بابه‌تی بوونی ناوه‌وه‌یی یان بابه‌تیبوونی خۆیی مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه ، بۆ نموونه، که تۆ خۆت ده‌بی به بابه‌ت بۆ که‌سانی دی، ده‌قه‌که‌ش ده‌بێته خاوه‌نی بوونێکی سه‌ربه‌خۆ ، ده‌بێته بابه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ به نیسبه‌ت ده‌ره‌وه‌ی خۆیه‌وه یان به نیسبه‌ت خوێنه‌ره‌وه.
لێره‌وه وه‌ک پێشتر ئاماژه‌م کرد، ده‌شێ تێکسته‌که وه‌ک زمان و رێزمان و دارشتن و سیستمی واتاناسی واته وه‌ک ئاخاوتن (دیسکۆرس) بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ فاکته‌ره ده‌ره‌کییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی تێکسته‌که خۆی شی بکه‌ینه‌وه، راته تێکسته‌که خۆی وه‌ک بابه‌ت، وه‌ک بوونێکی سه‌ربه‌خۆ، وه‌ک بابهتیبوونێک که خۆی نوێنه‌رو به‌رجه‌سته‌کاری خۆیه‌تی. ئه‌و بابهتیبوونهی دوای نووسران و بلاوکردنه‌وه‌ی ده‌بێته ملكی خه‌لک و مێژوو، وه‌ک ده‌ق، دانه‌ره‌که‌ی (گۆڕان) ده‌سه‌ڵاتی به سه‌ریا نامێنێ و ناتوانێ جارێکی تر بیگۆڕێ و ده‌ستکاری بکا یان حاشای لێ بکا به‌لام ده‌توانێ وه‌ک (سبه‌ی) کردوویه‌تی دووباره له ده‌ره‌وه‌ڕا راڤه‌ی بکاته‌وه یان به بریارێکی سیاسی له په‌یامه‌که‌ی په‌شیمان بێته‌وه یان لێی بگه‌ڕێ وه‌ک ئهرکیاری بوون و کاریگه‌ری سیاسی له ناو ده‌قی تردا بشاردرێته‌وه، به‌لام ده‌قه‌که خۆی به نه‌گۆڕی و نه‌مری ده‌مێنێته‌وه.
ئێستا ده‌مه‌وێ به خێرایی سه‌رنجی تێکسته‌که ته‌نیا وه‌ک ده‌ق یان ئاخاوتن بده‌م.
ده‌قی به‌یاننامه‌که‌ی 29/1 ی گۆڕان
به‌یاننامه‌که‌ی گۆڕان له چوار پێشه‌کی (هه‌ر یه‌که پارنووس (په‌ره‌گرافیک) ێکه) و لیستێکی حه‌وت داوایی پێک دێ و له خواره‌وه ته‌واوی ده‌قه‌که ده‌نووسمه‌وه‌و ژماره بۆ پارنووسهکان (په‌ره‌گرافه‌کان) داده‌نێم:
[[[ به‌یاننامه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌رباره‌ی هه‌لومه‌رجی ئیستای کوردستان
هاونیشتیمانانی سه‌ربه‌رزی کوردستان
(1) وه‌ک هه‌موو به‌چاوی خۆتان ئه‌بینن رۆژی که‌وتنی رژێمه دیکتاتۆره‌کان له زۆربه‌ی وڵاته سته‌مکار و داخراوه‌کانی دنیا و ناوچه‌که ده‌ستی پێ کردووه‌و شه‌پۆلێکی ناره‌زایی له‌پێناو ئازادی و دادپه‌روه‌ریدا جه‌ماوه‌ری وڵاته جیاوازه‌کانی ته‌نیوه. هاوار له‌پێناو ئازادی و دادپهرواریدا خه‌ڵکی رژاندۆته سه‌ر شه‌قام و ترسی خستۆته دڵی هه‌موو سته‌مکاران، له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش پایته‌خته گه‌وره‌کانی دنیا پێشوازی له‌و گۆڕانه دێمۆکراتییه ده‌که‌ن و پشتیان کردۆته سته‌مکار و دیکتاتۆره‌کان.
(2) ئێمه له کوردستان له کاتێکدا به خۆشحاڵییه‌وه پێشوازی له‌و شه‌پۆلی گۆڕانه ده‌که‌ین و سات له دوای سات چاودێری پاشهاته‌کانی ئه‌که‌ین، له هه‌مان کاتدا به نیگه‌رانییه‌وه ده‌ڕوانینه خه‌مساردیی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مڕۆی کوردستان که هیچ ههنگاوێکی راسته‌قینه‌یان به‌ره‌و دیمۆکراتیزه‌کردنی سیستمی فه‌رمانڕه‌وایی و عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و دابینکردنی خزمه‌تگوزاری و پێداویستیه ساناکانی رۆژانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان نه‌ناوه، له کاتێکدا خه‌ڵکی کوردستان چاوه‌ڕێ بوون له دوای ڕاپه‌رینه‌که‌ی 1991 وه جۆرێک سیسته‌می حوکمڕانی و دیموکراسی دابمه‌زرێنێ، که هه‌موو ناوچه‌که ناچار به لاساییکردنه‌وه‌ی بکات و گه‌لی کوردستان ببێته پێشه‌نگی گۆڕان به‌ره‌و دیمۆکرسی و دادپه‌روه‌ری، به‌ڵام روداوه‌کانی دوای ڕاپه‌رین هه‌موو ئه‌و چاوه‌ڕوانیانه‌ی له‌ناو برد. کوردستان نه‌ک هه‌ر نه‌یتوانی ئه‌و نمونه دیمۆکراسیه بێت که شوینه‌کانی تر ناچار بکات لاسایی بکه‌نه‌وه. به‌ڵکو سیسته‌مێکی حوکمڕانی حیزبی پر له سته‌مکاری دروست کرد که بووه‌ته نمونه‌یه‌کی خراپی لاساییکردنه‌وه.
هاونیشتیمانانی سه‌ربه‌رزی کوردستان
(3) دوای نزیکه‌ی دوو ساڵ له ده‌رکه‌وتنی ئه‌زمونی ئۆپۆزیسیۆنی پارله‌مانی له کوردستاندا خه‌ڵکی کوردستان ئومێدیان وا بوو که ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم به خۆیاندا بچنه‌وه‌و ده‌رکه‌وتنی ئه‌و ئه‌زمونه بکه‌نه ده‌رفه‌تێک بۆ دیمۆکراتیزه‌کردنی فه‌رمانڕه‌وایی و دامه‌زراندنی سیسته‌مێکی پارله‌مانی راسته‌قینه و باشکردنی گوزه‌رانی هاوڵاتیان و دابینکردنی هه‌لی کار و خۆپێگه‌یاندن بۆ گه‌نجان و به نیشتمانیکردنی مه‌نزومه‌ی ئه‌منی و به‌رگریی هه‌رێم و جیاکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حیزب له ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌ت. به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانی خه‌ڵکییه‌وه ده‌سه‌ڵاتداران به به‌رنامه کار ئه‌که‌ن بۆ نابوتکردنی ده‌زگا نیشتمانیه‌کان له‌سه‌رو هه‌موشیانه‌وه پارله‌مانی کوردستان که رۆڵی ره‌قابی خۆی به ته‌واوی له ده‌ست داوه‌و ئه‌وه ساڵ ونیوێک به‌سه‌ر ته‌مه‌نی ئه‌م خوله‌ی پارله‌ماندا تێ ئه‌په‌ڕێ تا ئێستا ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نه‌بووه لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ تاکه به‌رپرسێکی ئه‌م هه‌رێمه‌دا بکا، ته‌نانه‌ت ئه‌و حکومه‌ته‌ی که شه‌رعییه‌تی له په‌رله‌رمان وه‌رگرتووه ئاماده نییه ئیعتیراف به ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مان بکاو وه‌لامی پرسیاره‌کانی بداته‌وه.
(4) ئێمه له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان چه‌ندین جار به گوتاری نوسراو و زاره‌کی، چه‌ندین جار له رێگه‌ی فراکسیۆنهکانمانهوه له کوردستان و به‌غدا، ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌ردوو حیزبی فه‌رمانڕه‌وامان له مه‌ترسی و په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م دۆخه ئاگادار کردۆته‌وه، به‌ڵام جار له دوای جار رووبه‌ڕوی خه‌مساردیی زیاتر و بێباکیی زیاتر بوینه‌ته‌وه. بۆیه ئێستا کاتی ئه‌وه هاتووه بزوتنهکهمان به راشکاوی و به ئاگاداری ئێوه ئه‌م داواکاریانه پێشکه‌ش به ده‌سه‌ڵاتداران و هه‌موو هێزه سیاسیه‌کانی کوردستان بکات وه‌ک رێگه‌چاره‌یه‌کی ڕاسته‌قینه بۆ کۆتاییهێنان به‌م سیسته‌مه حیزبسالاریه و دامه‌زراندنی سه‌ره‌تایه‌کی تازه‌ی حوکمڕانی که جێی ره‌زامه‌ندی ئێوه و شانازی هه‌موان بێت:
(5) [لیستی داواکارییه‌کان]:
1. مه‌نعی سه‌رکردایه‌تی پارتی و یه‌کێتی له هه‌مو جۆره ده‌ستێوه‌ردانێ له کاروباری: حکومه‌ت و دائیره‌کانی، پارله‌مان، دادگا، ئاسایش، پێشمه‌رگه.
2. مه‌نعی دامه‌زراوه‌کانی ئاسایش، زانیاری و پاراستن و پێشمه‌رگه له هه‌مو جۆره ده‌ستێوه‌ردانێ له کاری سیاسی خه‌ڵک و چالاکیه جه‌ماوه‌ریه‌کان و، گۆڕینی به‌ڕێوه‌به‌ره‌کانی ئه‌م ده‌زگایانه به که‌سانی بێلایه‌نی پیشه‌یی.
3. هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حکومه‌ته حیزبیه‌که‌ی ئیستای یه‌کێتی و پارتی و، پێکهێنانی حکومه‌تێکی ئینتیقالی ته‌کنۆکراتی بێلایه‌ن.
4. هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م پارله‌مانه‌ی ئیستا.
5. ئاماده‌کردنی زه‌مینه‌ی هه‌ڵبژاردنێکی نه‌زیهی بێ ته‌زویر بۆ پارله‌مانی کوردستان که له3 مانگ تێ نه‌په‌ڕێ.
6. گێڕانه‌وه‌ی موڵک و ماڵی داگیرکراوی حکومه‌ت و خه‌ڵک له لایه‌ن حیزبه‌کان و کاربه‌ده‌سته‌کانیه‌وه.
7. کێشانه‌وه‌ی ره‌شنوسی ده‌ستوری هه‌رێم و هه‌مو ئه‌و یاسایانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن به سیسته‌می حوکمڕانی وڵاته‌وه و حه‌واڵه‌کردنیان بۆ پارله‌مانی داهاتو.
ئێمه له‌کاتێکدا ئه‌م خواسته جه‌ماوه‌ریه رائه‌گه‌یه‌نین:
داوا له هه‌موو هێزه سیاسیه‌کانی کوردستان ئه‌که‌ین پشتگیری خۆیانی بۆ ده‌رببڕن.
داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان ئه‌که‌ین که له ئاستی به‌رپرسیارێتی مێژویی خۆیان دا بن بۆ جێبه‌جێکردنی.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
29 ی 1 ی 2011
[ ده‌قی به‌یاننامه‌که‌ی گۆڕان ته‌واوبوو)
خوێندنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌که وه‌ک ئاخاوتن
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ده‌قێک وه‌ک ئاخاوتن پێشنیازی ئه‌وه ده‌که‌م وه‌ک میتۆدێکی فه‌لسه‌فی هه‌ول بده‌ین چوار پرسیاری سه‌ره‌کی ده‌رباره‌ی ده‌قه‌که ، بکه‌ین.
له پێشه‌وه ده‌قه‌که هه‌مووی وه‌ک راگه‌یاندن statement داده‌نێین که به مانا فوکۆییه‌که‌ی بریتییه له 'رووداو' و به‌رهه‌می پێوه‌ندی لێکدانهبراوی نێوان زانین وده‌سه‌لاته به هه‌موو ئالۆزییهکانییهوه.
ئه‌مه‌مان له ئه‌نجامی 4 پرسیاره‌که بۆ روون ده‌بێته‌وه که دیاره ته‌نیا ده‌توانین زۆر به کورتی وه‌لامیان بده‌ینه‌وه ئه‌گینا باسه‌که‌مان له سنووری وتار ده‌رده‌چێ؛
1. ئارای (فه‌زای، شوێنی، ژینگه‌ی وه‌ک ده‌لێێن شتێک هاته ئاراوه) بوونی راگه‌یاندنه‌که، رووداوه‌که، به‌یاننامه‌که چییه؟space of existence
2. هۆکار یان فاکته‌ری بهرحالبوون و به‌رتوانابوونی (ئیمکانبوونی) چییه؟ واته چی وای کردووه، یارمه‌تی داوه، ئاسانکاری کردووه، هێزی دروست کردووه که له‌و کات و ئارایهدا له دایک ببێ؟ conditions of possibility
3. ره‌وشی بوونی چۆنه: لێره‌دا ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه دیاری ده‌که‌ین که رهوشیكی تایبه‌تی بوون به‌و راگه‌یاندنه/رووداوه، ده‌قه، بابه‌ته ده‌دات. mode of existence
4. دوایی که پرسیاره هه‌ره گرنگ و یهکلاییکهرهوهکهیه ده‌پرسین: ئهرکیاری بوونی راگه‌یاندنه‌که چییهfunction of existence:
واته بۆ چ ئه‌رکێک، ئامانجێک، بهدیهاتنێک هاتۆته ئاراوه؟ لێره‌دا پێویسته له وه‌لامی ئه‌م پرسیاره‌دا هه‌موو کاتێ ئه‌رکی سیاسی واته پێوه‌ندی نێوان زانین و ده‌سه‌لات له‌ناو خودی راگه‌یاندنه‌که له پێشه‌وه‌و دوایی له ده‌ره‌وه‌شی لێک بده‌ینه‌وه.
گه‌ر به تێر‌و ته‌سه‌لی ئه‌م میتۆده فه‌لسه‌فییه به‌کاربێنین تووشی هه‌له‌و که‌موکورییه‌کانی خوێندنه‌وه‌ی کهموت (که‌م و کورتکه‌ره‌وه reductionist) یان لابهرو ههلبژێرهر selective, omissions یان خۆیی و خۆسه‌پێنه‌ر subjective and oppressive یان تیوۆری و ئایدیۆلۆجی سوپهرستراکتووری نابین ideological theoretical, superstructural و ده‌توانین ده‌قه‌که خۆی وا لێبکه‌ین خۆی شی بکاته‌وه‌و حه‌قیقه‌ته‌کانی خۆی وه‌ک رووداویکی هه‌میشه زیندوو ئاشکرا بکات.
1. ئارای بوونی به‌یاننامه‌که‌ی گۆڕان:
ئارای هه‌بوونی راگه‌یاندنه‌که گۆرانه شۆرشگێرییه‌کانی جیهانه به تایبه‌تی به‌هاری عه‌ره‌بی، له یه‌که‌م وشه‌وه وێنه‌و جووڵه‌ی ئه‌م ره‌وشه شۆڕشگێرییه ئه‌وه‌نده له خوێنه‌رو جه‌ماوه‌ری کورد نزیک ده‌خاته‌وه ده‌یخاته ناو چاوییه‌وه:
"وه‌ک هه‌موو به‌چاوی خۆتان ئه‌بینن رۆژی که‌وتنی رژێمه دیکتاتۆره‌کان له زۆربه‌ی وڵاته سته‌مکار و داخراوه‌کانی دنیا و ناوچه‌که ده‌ستی پێ کردووه‌و شه‌پۆلێکی ناره‌زایی له‌پێناو ئازادی و دادپه‌روه‌ریدا جه‌ماوه‌ری وڵاته جیاوازه‌کانی ته‌نیوه. هاوار له‌پێناو ئازادی و دادپهرواریدا خه‌ڵکی رژاندۆته سه‌ر شه‌قام و ترسی خستۆته دڵی هه‌موو سته‌مکاران، له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش پایته‌خته گه‌وره‌کانی دنیا پێشوازی له‌و گۆڕانه دێمۆکراتییه ده‌که‌ن و پشتیان کردۆته سته‌مکار و دیکتاتۆره‌کان." کۆمه‌ڵی وشه‌کان: که‌وتن، شه‌پۆل، نارهزیی، هاوار، رژانه سه‌ر شه‌قام، ترساندن سته‌مکاران: ئه‌مانه وێنه‌ی شۆرشێكی جیهانین دژی ده‌سه‌لاتداران که تهنانهتت پایته‌خته گه‌وره‌کانی دنیاش پشتیوانی ڵیدهکهنو ده‌رفه‌تی ده‌ربازبوون سته‌مکاران نه‌ماوه. راگه‌یاندنه‌که ئه‌م (له‌حزه یان کاته) جیهانییه به چوار هه‌نگاو (په‌ره‌گرافی خێرا) ده‌گوازێته‌وه بۆ ناو چیرگهی نڕیاری سیاسی گۆڕان. واته له جیهانه‌وه، (پار: 1) بۆ کوردستان [ئێمه له کوردستان (پار 2) بۆ بوونی ئۆپۆزیسیۆن له کوردستان (پار 3) بۆ گۆڕان(پار 4) : ئێمه له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان.
به کورتی ئارای بوونی راگه‌یاندنه‌که [کات} ی ناره‌زایی و گۆڕانه شۆڕشگێرییه‌کانی جیهان و گواستنه‌وه‌ی ئه‌و کاته‌یه بۆ کاتێکی کوردستانی، بۆ کاتی به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆن و له دواییدا بۆ له‌حزه‌یه‌کی بڕیاری سیاسی گۆڕان.
2. هۆکاری به‌رتوانابوونی (ئیمکانبوونی):
هۆکاره‌کان یه‌که‌م ده‌ره‌وه‌یین که ئه‌مه سه‌ره‌کین واته گۆرانه شۆرشگێرییه‌کانی جیهان و بلاوبوونه‌وه‌یان و که‌وتنی رژێمه سته‌مکاره‌کان، و بوونی هه‌لومه‌رجێکی هاوشێوه‌ش له کوردستان. که ده‌شێ دووباره‌بوونه‌وه یان گه‌یشتنی ئه‌و له‌حزه ی گۆڕانه دروست بکات.
3. ره‌وشی بوونی راگه‌یاندنه‌که: دیاریکردنی ره‌وشی بوونی هه‌ر ده‌قێك، دیارده‌یه‌ک، رووداوێک گرنگترین به‌شی ڵیکدانهوهو شیکاری ئاخاوتنکارییه واته وه‌ک دیسکۆرس. بۆیه ناچارین زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م لایه‌نه راوه‌ستین.
3.1 به گشتی راگه‌یاندنه‌که ره‌وشێکی شورشگێری به‌رهه‌ڵستکاری بوێری (تهحهددایی) هه‌ڕه‌شه ئامێزی هه‌یه.
3.2 داڕشتنی ناکۆکی وکۆدژی ئێمه‌و ئه‌وان: له سه‌ر بنیاتنانی کۆمه‌ڵێ وشه‌و وه‌سف و مانای جیاکه‌ره‌وه‌ی ئه‌وان (وه‌ک رژێمه سته‌مکاره‌کان) و ئێمه (خه‌لک و هیزه به‌رهه‌لست و شۆرشگێره‌کان) دامه‌زراوه: سته‌مکار، داخراو، دیکتاتۆر، که‌وتن، ترس خستنه دڵه‌وه، به‌رامبه‌ر: شه‌پۆلی ناره‌زایی، ئازادی، دادپه‌روه‌ری...
3،3. چووککردنه‌وه جێگه گرتنه‌وه: راگه‌یاندنه‌که به وێنه‌یه‌کی پانۆرامایی گلۆبالی له جیهانه‌وه ده‌ستپێده‌کا دوایی ئه‌و جیهانه دێنێ بۆ کوردستان دوایی له ئوپۆزیسیۆن و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا بچووکی ده‌کاته‌وه‌و دیاره ئه‌و بچووک کردنه‌وه‌یه هێزه جیهانییه‌که که‌م ناکاته‌وه به‌لکو به‌و هه‌موو ته‌وژمه‌وه ده‌یخاته ناو چوارچێوه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆران- ه‌وه ئیراده جیهانییه‌که ده کاته ئیراده‌و ئامرازێک به ده‌ست بزوتنه‌وه‌ی گۆرانه‌وه. واته گۆران له شیکردنه‌وه‌ی دواییدا جێگه‌ی جیهان ده‌گرێته‌وه‌و ده‌بێته ئه‌کته‌رێکی جیهانی بۆ به‌رپاکردنی هه‌مان گۆڕان له کوردستاندا. دیاره ئه‌مه له رووی ستراتیجی و لۆجیکی و عهقلانییهتهوه، که بۆ ده‌ره‌وه‌ی تێکسته‌که بچین و حوکمی بده‌ین، شتێکی تره، به‌لام وه‌ک گواستنه‌وه به پێناسه‌ی ئه‌رستۆ ئه‌م کاره‌ش لاساییکردنه‌وه‌ی جیهانه، لای ئه‌رستۆ گه‌ر لاسایی هیچ ئه‌نجامێکی نه‌بێ، خۆی ئامانجه، چونکه هۆکاری سه‌ره‌کی فێربوون و زانینه، بۆ خۆشی وه‌رگرتن له زانین وه‌ک زانین به بێ ئه‌وه‌ی ئامانجی سوودخوازانهش لێک بده‌ینه‌وه. دیاره هه‌ر که‌سی یان که‌سانێ نووسیبێتیان هه‌ستی خۆشی ئه‌م کاته جیهانییه‌یان کردووه‌و به په‌له بوون بیگوێزنه‌وه ناو ئارایهکی کوردستانی و به‌تایبه‌تی بیکه‌نه له‌حزه‌یه‌کی سیاسی شورشگێری گۆڕان.
ئه‌م ئیراده و هه‌سته له دوو رسته‌ی ئه‌نجامگیری پێشه‌کییه‌که‌دا پێش ریزکردنی لیستی داواکارییه‌کان ده‌رده‌که‌وێ:
" بۆیه ئێستا کاتی ئه‌وه هاتووه بزوتنهکهمان به راشکاوی و به ئاگاداری ئێوه ئه‌م داواکارییانه پێشکه‌ش به ده‌سه‌ڵاتداران و هه‌موو هێزه سیاسیه‌کانی کوردستان بکات وه‌ک رێگه‌چاره‌یه‌کی ڕاسته‌قینه بۆ کۆتاییهێنان به‌م سیسته‌مه حیزبسالاریه و دامه‌زراندنی سه‌ره‌تایه‌کی تازه‌ی حوکمڕانی که جێی ره‌زامه‌ندی ئێوه و شانازی هه‌موان بێت؛
رسته‌ی 'بۆیه ئێستا کاتی ئه‌وه هاتووه' سه‌لماندنی گوازتنه‌وه‌ی کاته جیهانییه‌که‌یه بۆ کاتی شۆڕشگێڕیی گۆڕان و میزاجی هیواداریی و گه‌شبینی به‌رجه‌سته‌ی خۆشیی لاساییکردنهوهکا ده‌کا به تایبه‌تی که وشه‌کانی ' ره‌زامه‌ندی و شانازی هه‌موان' که رسته‌که‌ی کۆتایی پێ دێنێت،
3.3 خۆ به‌خاوه‌نکردنی مێژووی به‌رهه‌ڵستی: له هه‌مان کاتدا که له ئاستی جیۆگرافی گلۆبالیدا مه‌یدانه‌که ده‌کا به مه‌یدانی گۆڕان، له لێکدانه‌وه میژووییهکهشیدا بۆ ره‌وشی کوردستان راگه‌یاندنه‌که خۆی ده‌کاته خاوه‌نی به‌ره‌ی ئێمه (خه‌ڵك(به‌رامبه‌ر ئه‌وان (ده‌سه‌لاتی کوردی) له 1991 ه‌وه تا له‌حزه‌ی به‌یانه‌که: " خه‌ڵکی کوردستان چاوه‌ڕێ بوون له دوای ڕاپه‌رینه‌که‌ی 1991 وه جۆرێک سیسته‌می حوکمڕانی و دیموکراسی دابمه‌زرێنێ."
3.4. ئاخاوتن و ده‌سه‌لات: راگه‌یاندنه‌که به‌بانگی (هاولاتییانی سه‌ربه‌رزی کوردستان) ده‌ستپێده‌کاو به واژۆی (نیشانکردنی خاوه‌نێتی) (بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان 29/1/2011) کۆتایی دێ. واته راگه‌یاندنه‌که په‌یامی ده‌سه‌لاتێکه که گۆڕانه بۆ خه‌ڵی کوردستان.
گرنگترین به‌شی به‌یاننامه‌که (پاره 5) ه، که7 خاڵی داواکارییه‌کانی گۆڕانی تێدایه. ئه‌مه یه‌کسه‌ر دوای گواستنه‌وه‌ی رۆحی شۆڕشگێڕی راپه‌رینه سه‌رهه‌ڵداوه‌کانی جیهان و بینینی ئاسۆی که‌وتن و کۆتایی رژێمه دیکتاتۆرو سته‌مگه‌ره‌کان دێ. لیسته‌که کۆمه‌له بریارێکه که له سارچهوهیهکی ده‌سه‌لاته‌وه دێ که هه‌م خۆی به نوێنه‌ری ئێستا‌و رابردووی خه‌لک و هێزی به‌رهه‌لستی ده‌زانێ هه‌م به نوێنه‌ری رۆحی شۆڕشگێڕی سه‌رده‌م. هه‌ر بریارێکێش له ده‌سه‌لاته‌وه ده‌رچێ به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان حوکمی یاسا یان لاساییکردنه‌وه‌ی حوکمی یاسا یان به‌رهه‌ڵست و به‌دیلی حوکمی یاسای باوه. له به‌ر ئه‌وه لیسته‌که وه‌ک (بڕیاری سیاسی یاسایی) ره‌وشی بوونی هه‌یه و ناوه‌رۆکه‌که‌شی که گرنگرینیان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و حکومه‌ته له‌گه‌ڵ کۆمه‌له (مهنعهکان) ده‌ربڕی به‌رجه‌سته‌که‌ری ئه‌و ره‌وشه ده‌سه‌ڵاتییه یاسادانهرهیهتی.
3.5. زمانی ئاخاوتنه‌که: لیسته‌که هه‌مووی به کرداری ناوی (مه‌نع، مه‌نع، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه، ئاماده‌کرن، گێرانه‌وه، کێشانه‌وه) ده‌ستپێده‌که‌ن. کرداری فه‌رمانی و ئه‌رکیاریی به‌هێزن. ده‌سه‌لات به هۆی ئه‌م زمانه‌وه راگه‌یاندنه‌که‌ی به هه‌ولی کۆدیتا ناوبرد، دۆستانی گۆڕان یش به بریاری یان داوای شۆڕشگێڕانه‌یان وه‌سف کرد. هه‌ر دوو وه‌سفه‌کان دروستن. به‌کارهێنانی وشه‌کانی (مه‌نع و ههوهلوهشاندنهوه) به‌م جۆره بێگومان وشه‌ی کودهتایین. به‌لام هی کوده‌تایه‌ک که سه‌رکه‌وتنی به‌دیهێنابێ بووبێته شۆڕشی خه‌لک، و به‌یانی یه‌که‌می سه‌رکه‌وتنه‌که‌ی بنووسێ. زۆر جار له به‌یانی یه‌که‌می کۆدیتای سه‌ربازی یان شۆڕشگێری ئه‌و فه‌رمانه به‌هێزه یه‌ک له دوای یه‌که‌مانه دهبیسێن: مه‌نعی تهجهوول، مه‌نعی هه‌لاتنی تاوانباران، هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌ستوورو ده‌زگاکانی پێشوو، دروستکردنی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی شۆڕشی نوێ، کارکردن به ده‌ستوورێکی کاتی، هتد
4. ئه‌رکیاریی بوونی راگه‌یاندنه‌که: واته له روانگه‌ی ده‌سه‌لاته‌وه ده‌یه‌وێ چ به‌ده‌ست بێنێ؟ ئه‌رکیاریی (فانکشنی) سیاسی راگه‌یاندنه‌که له‌م شێکردنه‌وه سه‌ره‌وه ئاشکرا دیاره: وه‌ک نیاز، وه‌ک پرۆسه وه‌ک ئامانچ نواندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه وه‌ک هێزی سه‌ره‌کی به‌رهه‌لستی و گۆڕین و بوێڕی وتهحهددای ده‌سه‌لات و ههلوهشێنهرهوهی، گواستنه‌وه‌ی ئامرازی شۆڕشگێری راپه‌رینه‌کانی جیهانه بۆ ئامرازێک به ده‌ست گۆڕانه‌وه بۆ گۆڕێن. ئه‌مه ئه‌رکیاریی به‌یاننامه‌که‌یه وه‌ک خۆی خۆی دهردهخاو ده‌ستپێشخه‌رییه‌کی خێرایه بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌ر شێوه‌یه‌ک ئه‌م راپه‌رینانه‌ی جیهان گه‌یشتنه کوردستان ئه‌وا به ده‌ستپێشخه‌ری و کاریگه‌ریی هێزی گۆڕان دابنرێت و بتوانی خاوه‌ندارێتی ئه‌نجامه‌کانی بکات. ئه‌مه ئه‌گه‌ر گۆڕان به‌رنامه‌ی به‌کرده‌وه‌ی گواستنه‌وه‌که‌شی نه‌بێ.
لێکۆڵینه‌وه‌ی ده‌ره‌وه‌یی ئاخاوتنه‌که
ئه‌مه تا ئێره ته‌نیا سه‌رنجی ده‌قه‌که بوو وک ئاخاوتن تا خۆی به بی هێچ بریارێک و حوکمێک و به‌راوردێکی فاکت و راستی ده‌ره‌وه، ره‌وش و فاکته‌رو ئه‌رکیاریی بوونی ناوه‌وه‌یی خۆی ده‌ربخا. ئه‌مه‌ش وه‌ک ده‌بینین زۆر شتی جه‌وهه‌ری ده‌رباره‌ی ده‌قه‌که بۆ روون کردینه‌وه.
به‌لام هیچ ده‌قێک به ته‌نیاو دابراو له سه‌رده‌م و پێوه‌ندییه فروانترهکانی ده‌سه‌لات و کایه‌کانی زانین و سیاسه‌ت و ده‌وری بوونیاریی مرۆڤ ناکرێ حوکمی به‌سه‌ردا بدرێ یان لیکبدرێته‌وه. لێره‌وه که هه‌نگاو ده‌نێین بۆ ده‌ره‌وه‌ی تێکسته‌که تا بابه‌تیبوونی ده‌ره‌وه‌ی شی بکه‌ینه‌وه، ئه‌وسا جیاوازی بۆچوونه‌کان و نرخاندنه‌کان و دارشتنهوهکان به پێی میتۆدی زانستی یان نازانستی شیکردنه‌وه‌و لێکدانه‌وه، که ئه‌مه رێژه‌یی یه گه‌رچی ستانداردی لێکۆلینه‌وه‌ی پرۆفێشنال و ئه‌کادیمیی هه‌یه، ده‌رده‌که‌وێ. واته ئه‌م شیکردنه‌وه‌ش هه‌روا خۆیی و بێسه‌روبه‌ریی ناشێ بکرێ، به‌لکو ده‌بێ به پێی میتۆده‌کانی لێکۆلینه‌وه‌ی زانستی بنه‌ماو ستانداردی خۆی هه‌بێ.
ره‌گه‌زه‌کانی بابه‌تیبوونی ده‌ره‌وه‌یی تێکسته‌که
مه‌به‌ست له بابه‌تیبوونی ده‌ره‌وه‌یی شیکردنه‌وه‌و نرخاندنی ده‌قه‌که‌یه له روانگه‌ی هه‌موو ئه‌و ره‌گه‌زه بابه‌تییه دهروهیییانهوه که به‌شداری له به‌رهه‌مهێنانی تێکسته‌که یان ره‌وشی دوایی بوون و به‌رده‌وام بوونی ده‌که‌ن وه‌ک 1. دانه‌ری تێکسته‌که (چ گۆڕان وه‌ک حیزب چ که‌سه‌کان) 2. ئه‌و راستییه و به‌لگه پێشینییه میژوویی یانه که ده‌قه‌که له ناو خۆیدا ئاماژه‌یان پێ ده‌کا 3. ئه‌و راستییانه‌ی یان فاکت و رووداوانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ده‌قه‌که هه‌ن که ده‌شێ ئاماژه‌شیان پێنه‌کرابێ به‌لام به‌شیکی ئاماده‌ی بزر بن له بنیاتی ده‌قه‌که 4. ده‌قی تری پێشتر یان هاوکات که هاو چه‌شن و هاوئاماژهیه له گه‌ڵیان 5. ئه‌و ده‌قانه‌ی یان رووداوانه‌ی دوایی که به هۆی ده‌قه‌که‌وه دروست ده‌بن یان پێوه‌ندیداره پێیانه‌وه 6. ئه‌و ئایدیۆلۆجییه یان روانگه سیاسییه یان فه‌لسه‌فییه‌ی که ده‌قه‌که ره‌نگاوره‌نگ ده‌کا. 7. هه‌ڵسه‌نگاندنی فه‌لسه‌فی مۆرالی ده‌قه‌که وه‌ک پێوه‌ندی نێوان ئامراز‌و ئامانج و حیزب و خه‌لک
ره‌نگه خوێنه‌ر بتوانێ شتی تریش بۆ ئه‌م لیسته زیاد بکات. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پێوه‌ندییه ده‌ره‌کیانه‌ی ده‌قه‌که، وه‌ک خوێندنه‌وه‌یه‌کی سیاسی، بدۆزینه‌وه من وام پێشنیاز کرد له سه‌ر بنه‌مای چوار پرینسیپ یان ستاندارده‌که‌ی زانست، دیمۆکراسی، یاسا و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ئه‌م پێوه‌ندییانه سه‌رنج بده‌ین و هه‌ندێ سه‌رنجم له‌م رووه‌وه پێشکه‌ش کردن.
ماوێتی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست