لیژنەی ئەمنی سلێمانی خۆیان بۆ مهترسی روودانی ههر چالاکییهک ئامادهکردووه
Sunday, 17/02/2013, 12:00
پەیامنێری کوردستانپۆست 4/ سلێمانی
ئەمڕۆ بەخێراییەکی چاوەڕوان کراو هێزە ئەمنییهکانی شاری سلێمانی و دەورو بەری کۆبوونەوە، سهرچاوهکه ئهوهی راگهیاند، که کۆبونەوەکە بەسەرپەرشتی 'عیماد ئەحمەد' جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی رێکخرا، لەكۆبونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی ئەمنی و ئاسایشی پارێزگای سلێمانیو قەزاو ناحیەکان کرا، تا له روودانی جموجۆڵییهکدا له رۆژی 17 شوباتی ئهمساڵدا رێگری لێبکهن و بڵاوهی پێبکهن. چونکە بڕوایان وایە کە سبەینێ ١٧ی شوباتەو دەسەڵات باوەڕی وایە کە خەڵکی بێن و جارێکی تر یادی ١٧ی شوباتی تێدا دهکەنەوە، بۆیە ئەمڕۆ هێزێکی زۆری سەربازی دەور و بەری بەردەرکی سەرا و شەقامی مەولەوی و مزگەوتی گەورەیان تەنی بوو، پاش عەسرێکی درەنگیش هێزەکە گۆڕا بە هێزی بەرگری مەدەنی .
سەرچاوەکە لەکۆبونەوەکە ئەوەی بەکوردستانپۆست ڕاگەیاند داواکراوە کە نەیەڵن هیچ کۆبونەوەیەک و گردبوونهوهیهک رووبدات و بڵاوەی پێبکەن ، لەپرسیاری ئەوەدا، ئهگهر سبەینێ ڕوویدا ئەو هێزە ئەمنییە تا کوێ دەستیان ئاواڵایە؟ لە کۆبونەوەکەدا ووتویانە هەوڵ بدرێت کەمترین کارێک بکرێت کە زایاتر خەڵک کۆ نەکرێتەوە . دەنگۆی ئەوەش هەبووە هەر ئەمڕۆ لەچەمچەماڵیش هێزێکی ئەمنی زۆر بڵاو بۆتەوە تا درەنگانی شەو.
تێبینی: ئهو وێنهیه پهیوهندیی بهو ئامادهباشییهوه نییه، له ئهرشیفهوه وهرگیراوه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست