کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پشتگوێ خستنی کێشه‌ ناوخۆییه‌کان له‌ ئێستادا له‌ به‌رژه‌وه‌ندی کورده‌ ؟!

Thursday, 25/08/2011, 12:00


کاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ دان به‌ ڕاستیه‌کدا بنێین که‌ بۆ گۆڕینی سیسته‌می ناوخۆی هه‌ر وڵاتێک یان هه‌رێمێک پێویستمان به‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ سنورێک هه‌بێت بۆ پاراستنی ناوخۆی وڵات و ئه‌منیه‌تی سه‌روه‌ت و سامان و مۆرکی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و وڵاته‌ ، به‌ تایبه‌تی له‌ هه‌رێمێکی وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێمه‌دا کاتێک ئه‌ڕوانینه‌ وڵاتانی دراوسێ ئه‌و ڕاستیه‌ ده‌رئه‌که‌وێت که‌ باشوری کوردستان له‌ هه‌ر چوارلاوه‌ به‌ دوژمن ته‌نراوه‌ ، له‌ باکور تورک و رۆژهه‌ڵات فارس و باشور و رۆژئاوا عه‌ره‌ب ، که‌ خۆی له‌ خۆیدا هه‌موو مێژوو شاهیدی ئه‌و ڕاستیه‌ن که‌ ئه‌و سێ نه‌ته‌وه‌یه‌ی که‌ کوردستانی به‌سه‌ردا دابه‌شکراوه‌ له‌ هیچ سه‌رده‌مێکدا له‌گه‌ڵ میلله‌تی کورد نه‌بوون و به‌ڵکو به‌رده‌وام دوژمنایه‌تی کوردیان کردووه‌، که‌واته‌ ده‌بێت بگه‌ینه‌ ئه‌و ڕاستیه‌ی که‌ بۆ چاکسازی ناوخۆی له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه‌دا پێویسته‌ سه‌ره‌تا خاوه‌نی هێزێکی سنوری به‌هێزی بێ لایه‌ن بین ، ئه‌وکات ئه‌توانین باس له‌ گۆڕانکاری ناوخۆی بکرێت ، به‌ڵام وه‌ک ئاشکرایه‌ دوای خۆپشاندانه‌کانی 17ی شوبات ، له‌ لایه‌ن وڵاتانی دراوسێ هه‌ست به‌ لاوازی و بۆشاییه‌کی سیاسی کرا ئه‌مه‌ش وای کرد ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌م هه‌رێمه‌ بکه‌وێته‌ ژێر مه‌ترسی ئه‌و وڵاتانه‌وه‌ و له‌ سێ لاوه‌ هێرش بکرێته‌ سه‌ر خاکی کوردستان ، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ چه‌ند ڕیکه‌وتنێکی نهێنی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م هه‌رێمه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌ندا که‌ پێویست ناکات لێره‌دا باس له‌وه‌ بکرێت چونکه‌ له‌ ئێستادا پێویستمان به‌ یه‌کگرتنێکی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه‌ له‌ هه‌ر چوار پارچه‌که‌ی کوردستان و کاتی دادگاکردنی به‌رپرسه‌ باڵاکانی ئه‌م هه‌رێمه‌ له‌ ئێستادا ناکرێت ، ئه‌وه‌ی ئێمه‌ له‌ ئێستادا پێویسته‌ بیکه‌ین ، تۆکمه‌ کردنی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و یه‌کگرتنی نیشتمانی هه‌ر چوار پارچه‌که‌ی کوردستانه‌ ، ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدا ئه‌بێت به‌رپرسانی ئه‌م وڵاته‌ ئه‌و ڕاستیه‌ بزانن که‌ ئه‌بێت له‌ ئێستادا هه‌ست به‌ به‌رپرسیارێتیه‌کی زیاتر بکه‌ن و چی تر میلله‌تی کورد به‌ بێگانه‌ نه‌فرۆشن ، چونکه‌ وه‌ک وتمان دادگای کردنی ئه‌وان نزیکه‌ به‌ڵام ئه‌مه‌ هه‌لێکی گرنگه‌ بۆ ئه‌وان بۆی بتوانن خۆیان له‌ هه‌ندێک تاوان دوربخه‌نه‌وه‌ و له‌به‌رامبه‌ر دادگای نه‌ته‌وه‌یدا به‌ڵگه‌یه‌کیان به‌ده‌سته‌وه‌ بێت بۆی داکۆکی له‌ خۆیان بکه‌ن ، که‌واته ئه‌واتنین بڵێین ئه‌مه‌ ئاخر شانسی یه‌کێتی و پارتیه‌ بۆی بتوانن تۆزێک له‌ گه‌نده‌ڵیه‌کانیانی پێ بشارنه‌وه‌ ، ئه‌بێت هه‌مووشمان ئه‌و ڕاستیه‌ بزانین که‌ تاکه‌ چاره‌سه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌دا گفتوگۆی سه‌ر مێز نیه‌ به‌ڵکو به‌کار‌هێنانی هێزی پێشمه‌رگه‌یه‌ دژی سوکایه‌تی کردن به‌ خاکی کوردستان و بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی شه‌ره‌ف و که‌رامه‌تی میلله‌تی کورد که‌ له‌لایه‌ن یه‌کێتی و پارتیه‌وه‌ به‌و وڵاتانه‌ فرۆشراوه ، لێره‌دا ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شانی ئێمه‌ وه‌ک تاکێکی کورد ئه‌وه‌یه‌ که‌ پێویسته‌ هه‌موومان هه‌وڵبده‌ین که‌ په‌یوه‌دنی له‌ نێوان کوردانی هه‌ر چوار پارچه‌که‌ی کوردستان دروست بکه‌ین و هه‌موومان به‌ره‌و یه‌ک خاڵ هه‌نگاو بنێین و ئێمه‌ وه‌ک کوردانی باشور ده‌ستی کوردانی پارچه‌کانی تر بگرین و بۆی ئه‌وانیش بگه‌ن به‌و ئازادیه‌ی که‌ خۆیان هه‌وڵی بۆ ئه‌یه‌ن دواتریش هه‌موومان له‌ ژێر سایه‌ی یه‌ک خه‌وندا یه‌ک ببینیه‌وه‌ که‌ ئه‌ویش ئه‌و خه‌ونه‌یه‌ که‌ لای هه‌ندێک سه‌رکرده‌ خه‌ونی شاعیرانه‌یه‌ که‌ کوردستانی گه‌وره‌یه‌ . له‌ کۆتایدا ئه‌ڵێم ئه‌و رۆژه‌ نزیکه‌ که‌ سنوری نێوان هه‌ر چوار پارچه‌که‌ی کوردستان نه‌مێنێت و هه‌موو کوردێک له‌ خاکی خۆیدا ئازادانه‌ بژی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە