کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

مستەفای حەسەنە گەورە


تاڵه‌بانی تۆپبارانی بناری قه‌ندیل ده‌کاتوو پارتی یادی ئازاد کردنی هه‌ولێر ده‌کاته‌وه‌..

Thursday, 12/03/2009, 12:00

1795 بینراوە


سه‌رۆکی وڵاتان پێشوازیان به‌گوڵ لێ ده‌کرێت و فه‌ڕشی سوریان بۆ داده‌خرێت که‌چی تاڵه‌بانیه‌که‌ی له‌مه‌ڕ خۆمان به‌گه‌یشتنی بۆ تارانی پایته‌ختی تاوان دژ به‌ گه‌لی کورد، به‌ تۆپبارانێکی خه‌ست بۆ بناری قه‌ندیل و شه‌هید بوونی مناڵێکی دوو ساڵه‌ و بریندار بوونی دایک و باوکی پێشوازی لێکرا..
 تاڵه‌بانی ئه‌مجاره‌یان و بۆ یه‌که‌مجار له‌مێژووی پڕ بگره‌و به‌رده‌ی خۆیدا هه‌ر له‌ 66 وه‌ تا ئه‌مڕۆ هه‌ڵوێستێکی بوێرانه‌ی نواند یه‌کسه‌ر تارانی به‌جێ هێشت و به‌شداری ئه‌و کۆبوونه‌ویه‌شی نه‌کرد، هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌رانی ئێران کرد ، که‌له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر گوله‌ تۆپێ ئه‌مجاره‌ ده‌ تۆپ ده‌نێێن به‌ ناو ئێرانه‌وه‌و داواشی له‌ قونسوڵخانه‌ی عیراقی فیدڕال کرد تاران به‌جێ بهێڵن و ته‌نانه‌ت نوێنه‌ری یه‌کیه‌تیشی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنایه‌وه‌.. ده‌ست خۆش مامه‌ گیان به‌ڕاست هه‌ڵوێستی جوانمێرانه‌و سه‌رۆک کۆمارانه‌ هه‌ر وه‌ک تۆ ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی تر ئێرانی ئاخونده‌ زاتی ئه‌وه‌ نه‌کات تۆپبارانی گون نشینه‌کان بکات خه‌ڵکی سڤیل شه‌هید بکات!!
 تێبینی، تاڵه‌بانی دوای تاران ده‌چێته‌ ئه‌نقه‌ره‌ بزانین ئه‌مڕۆژه‌ی جه‌نابی ده‌گاته‌ وێ چه‌ند فڕۆکه‌ بۆردومانمان ده‌که‌ن؟؟
 http://www.awene.com/Direje.aspx?Babet=Hewal&jimare=3182
 
 پارتی و ئازاد کردنی هه‌ولێر دووجار مه‌رحه‌با..
 
 ئه‌مڕۆ فیستیڤاڵی یادی ئازاد کردنی هه‌ولێر بوو، ئه‌و پارتیه‌ی فێشه‌کێکی تیدا نه‌ته‌قاند، ئه‌مڕۆ هه‌موو هه‌ولێری له‌سه‌ر تاپۆ کراوه‌ به‌سه‌ری ڕه‌شیشه‌وه‌. خواو خه‌ڵک ده‌زانێ کێ هه‌ولێری ئازاد کرد له‌ 11ی ئازاری 91 به‌ڵام هه‌ر خواو به‌عس و پارتی ده‌زانن چێان به‌ سه‌ر هه‌ولێر هێنا له‌ 31ی ئابی 1996..
 هه‌موو هه‌ولێر پیرۆزو عافێتان بێت ، به‌ڵام سووکایه‌تی به‌ مێژووی ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری دوو جار سته‌م دیده‌ی کوردستان مه‌که‌ن ، جارێک به‌ده‌ست به‌عس و جارێکی تریش به‌ده‌ست سه‌رانی مافیای خۆماڵیه‌وه‌..


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)