لە سلێمانى هێرۆ حیزب و حكومەتیشە
Monday, 29/10/2012, 12:00
ئێستاش ئەو لەتە حكومەتەى كەیەكێتى لەگەڵ پارتیدا شەریكە هەر حزب و مەڵبەند دەسەڵاتدارى یەكەمە ئەوەى كە بەناوى ئەنجومەنى وەزیران وپەرلەمان و كابینەو وەزارەتن هەرهەموویان كارتۆنی وپەیكەرن وهیچ سوڵتەو دەسەڵات ومافێكیان نییە،زۆربەیان رۆبۆت ئاسا كۆنترۆِلیان لەدەست هێرۆى تاڵەبانیدایە ،شەلڵا هێرۆش كەسێكى ژیر و وریاو تێگەیشتو بوایە، بەدرێژایى تەمەنى خۆى بەسیاسى وسیاسەتمەدار ئەناسێت، بەڵام تائێستا وبۆئایندەش فڕى بەسەرسیاستەوە نیەو ناشبێت،جگە لەرق و قین وبوزعز و غەرەو بچوكترین شرۆڤە لێكدانەوە شیكردنەوەى سیاسیانەى بۆ هیچ پێشهات و گۆڕانكاریەكان نیەو نازانێت،هەموو عیلم وخیبرە وسیاسیەكەى ئەوەیە كە كچى برایم ئەحمەد و ژنى تاڵەبانیە و هیچى تر.خۆى بە شارەزا لەبوارى ئەدەب وهونەر و رۆشنبیرى دەزانێت و بەردەوام دەرزەنێك هونەرمەندى ماستاوچى لەدەوروپشتە،بەڵام تا ئەلعان تاكە یەك پیت ، یەك هونەر یەك سەرنج ،یەك رەخنە و پێشنیازى هونەریمان لێى نەدى. ئەو پێى خۆشە وەكو خانمە دیكتاتۆرەكانى هاوشێوەى ساجیدەو سۆزان موبارەك و لەیلا تەرابلوسى وئەوان وناوىبێت و دەربكەوێت.پێتان سەیر نەبێت كەهێرو لەتاڵەبانى زیاتر دەسەڵات و حاكمیەتى بەسەر یەكێتى وبڕیارو گۆڕانكاریەكانیدا هەیە و ، دەست وەردەداتە زۆر پرۆژە و بەرنامە كارەوە ئەگەر بەدڵى نەبێت هەڵیدەوەشێنێتەوە، زۆر بازاڕیانە بەربۆتە گیانى یەكێتى و بەكەیفى خۆى هەڵیدەسوڕێنێت و كەسیش نیە بلێ ئەرێ بۆ؟ باشترین نمونەش ئەو دەمەى كە یەكێتى دەبوایە بۆ كابینەى نوێ جێگرێك بۆ سەرۆكى حكومەت دابنێت، تا دوا ساتەكانیش قالەى حمە جان كاندیدبوو،بەڵام كە هێرۆ ئەو هەواڵە دەبیستێت لاى قورس و گران دەبێت،بۆیە بەزۆرەملێ تاڵەبانى لەو بڕیارەى پاشگەزكردەوە و عیمادى خستە شوێنى، هەروەها لەململانێنى نێوان باڵەكاندا بۆكاندیدكردنى كەسێك تا لەئایندەدا ببێتە پارێزگار كێبرَكێ لەنیوان زاناى كۆنە قایمقامى خنكێنراو وپیاوێكى قالەى حەمەجان هەبوو،سەرەنجام قالە پیس دۆڕاو و ئەمەى بۆ بوە رق و قینێكى ئەستور لە هێرۆ و ئەنجامەكەشى بە لەناوچوونى زانا كۆتایى هات و كێشەكە دیزە بەدەرخۆنەكرا.هەروەها هێرۆ ئێستا بۆتە دوژمن ونەیارێكى سەرسەختى بنەماڵەى تاڵەبانى بەهۆیەوە تاڵەبانى گۆشەگیر كردوە تاكە یەك خزم وناسیاو چیە بەدەوریەوە نەماوە ئیلا مەگەر مەسڵەح چیەكان نەبێت،ئەمەش بۆخۆى تاكتیكێكى خانمە تا بنەماڵەى تاڵەبانى لەئایندەدا نەبنە لەمپەڕ لەبەردەم هێرۆ داواى پلە پۆست و بەشە میراتى بكەن، هەروەها سەرنەكەوتنى زەواج و ژن خوازیەك لەنێوان بنەماڵەى هێرو بەرهەم ساڵح ئێستا بۆتە رق وقینێكى بێ شومار وبەزەقى رەنگى داوەتەوەو كاریگەرى سلبى لەسەر رەوتى سیاسى و دوارۆژى بەرهەم كردوە،بۆزیاتر ئیهانكردن بە دكتۆر بەرهەم و كەسانى هاوشێوەىناویەكێتى ،تاپێیان بڵیت هەرگیز بە پلە وپۆست و ئەم شتانە مەنازن ئەوەتا خۆم كول فى كولم چیم بوێت ئەیكەم ئەمڕۆ خاوەنى گەورەترین تەكەتولى ناو یەكێتیم ئارەزوم لێ بێت دەیانى وەكو خولە سەنگاوی نەزان و نەخوێنەوارئەهێنمە ناو مەكتەب سیاسى ئێوەش چیدەكەن بیكەن.ئەمەش زەنگێكى خەتەرناكە بۆ یەكێتى وئایندەى كە سیاسەت و عەقڵانیەت ببێتە مەخسەرەو گاڵتە بازاڕى ،هێندەى دیكە ناوى یەكێتى وپێگەكەى سووك دەبێت، ئەمە وەكو حیزب،وەكو حكومەتیش ئەو خانمە ئێستا بەجارێك شوولێ لێ هەڵكێشاوە بەئارەزو و میزاجى خۆى ئەم دەكات بەبەڕێوەبەر ئەو لادەبات،ئەم تەعین دەكات ئەو خانەنشین دەكات. هیچ حساب و رێز تەقدیرێك بۆ حكومەت و پەرلەمان و یاساكەى دانانێت. لەشتەسەیر وسەمەرە وسەقەتەكانى هەستاوە پیاوێكى بەساڵاچوو و مامۆستاى چەند ساڵ خانەشینى گەڕاندۆتەوە بۆ سەر وەزیفە و كردوەیە تى بەبەڕێوەبەرى گشتى، یان هەر بۆدژایەتیكردنى كابینەى پێشوو لەرقى بەرهەم هەستابوو كۆنە ئەفسەرێكى بەعسى و پاشەڵ پیسى كردبوو بەبەڕێوەبەرى هاتوچۆ، من تێناگەم ئەو ژنە بۆ ئەوەنە دڵى بە پیاوانى رژێم وكۆنەبەعسیەكاندا چووە، هەمیشە وبەردەوام خۆى ومێردەكەى رێزیان لێدەنێن، تۆبڵێى پێشبینى و روانینیان بۆئایندە هێندە بەهێز بێت تەێەور بكەن سبەى رۆژ بەعس دێتەوە سەر حوكم و لەبەرامبەر ئەو كارانەیاندا سوپاس وپلەى پلەیان پێ نەدات؟!، كاتى ئەوەم نیە كە بەئەسڵ وفەسڵ و رابردوى زۆرێك لەو بەڕێوەبەرانەدا بچمەوە ئەگینا بڕوادەكەم زۆربەیان لەو بابەتە بن،ئەخیر هەواڵیش كە بیستم لەسەر ئەو گۆڕانكاریانە دانانى كەسێكى كۆنە بەعسى دیكەیە بۆ شوێنى بەڕێوەبەرى گشتى رۆشنبیرى وهونەرى سلێمانى كە تازە چۆتە ئەو شوێنە ـئەویش رەفیقێكى دڵسۆزى حزبى قائیدبوو، بەدەست وپەنجەى هونەرى چەندین وێنەى سەدام شەڕى دۆڕاوى بەدەست وفڵچەى كێشا بووكەلەبەردەم مقەرەكۆنەكەى ئێستاى مەڵبەند عەرز كرابوو،هەروەها نمایشى چەندین لەوحەو جیدارى و لەموناسبە بەعساویەكاندا و هەدیەكردنى بە رفیق ئەسوەد و ئەخزەرەكان، هەر ئەو فەنانە پاڵەوانە ئەو دەمەى كە بوو بو بەعەسكەر لە معەسكەرەكەى فائیدە لەسەر حسابى خۆى یەك رەسمى سێ بەچوارى سەدامى بەو دەست وپەنجە هونەریانەى نەخشاندبوو و بۆیانی كردبوو بەدیارىـ بەس بەداخەوە لەبەرامبەر ئەو دڵسۆزى و خۆدۆڕاندن و خۆ هەراجكردنەى ئەو هونەرمەندە بەرزەدا، بەعس وەكو پێویست ئەجروپاداشتى نەدایەو و نەیكرد بەهیچ،بۆیە خانمى یەكەم هەستیكرد كە ئەو فەنانە زۆر موزەحى ودڵسۆز و فیداكاربووە زوڵمى لێكراوە لەبەرامبەر سكێچ و لەوحەو پۆرترێتەكانیدا تەقدیرنەكراوە ،كۆڵێك بۆى بەداخ بوو فرمێسك ئاهو ئەسەفى بۆرشت تا خواكردى لەفرسەتێكدا كردى بەبەڕێوەبەرى گشتى ،ئەشلێن ئەو هونەرمەندە عەزیمە ئەمساڵ مورەشەحى یەكەمە بۆ وەرگرتنى خەڵاتى برایم ئەحمەد وەكو هونەرمەندى نموونەیى.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست