کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دزی و درۆو بێئابڕویی سەرکردەی حیزبە پاتاڵەکان

Monday, 14/12/2009, 12:00


1ـ پێشوتر لەسەر ئەوەی زۆرینەی خەڵکی ناو یەکێتی لەدەست ناعەدالەتی و گەندەڵی دیکتاتۆریەتی جەلال وکەڵەگایەتی کردن بە سەر یاساو دامەزراوەکانەوەو دزی و داوێن پیسی لە ڕادە بەدەری سەرانی ناو یەکێتی دەنگیان دا بە لیستی گۆڕان دواتریش یەکێتی لەداخی ئەو دۆڕانە چاوەڕوان نەکراوە بەبڕیاریکی قەرەقوشیانەی جەلال تاڵەبانی ئەو خەڵکانە نان بڕاو کران. دواتر مەسعود بارزانی وەك سەرۆکی هەرێم ڕایگەیاند کە بە دواداچون بۆ مەسەلەی نانبڕاوان دەکات .نابێ کەس لە ڕوی بیرو باوەڕەوە نان بڕاو بکرێت . بەڵام مەسعود بارزانی وەك شەکر شکاندنەکانی تری شەکرێك بو شکاندی و هیچیتر . نەك هەقو مافی بۆ نانبڕاوان نەگێڕایەوە بەڵکو لەسەر دەنگدان بە لیستی گۆڕان و گۆڕانخوازان نان بڕاو کردن پێشمەرگە خانە نشینەکانی ئەیلولیشی گرتۆتەوەو تا ئێستا بە هۆی گومانی دەنگدان بە لیستی گۆڕان پارتی بە بڕیاری مەسعود موچەی خانە نشینی دەیان پێشمەرگەی ئەیلولی بڕیوەو بەردەوامیشن... قادر قادریش کە بەرپرسی دەزگای پێشمەرگەکانی ئەیلولە وەك جەلال و مەسعودو سەگۆو نێچیرجنێو دەدات و دەڵێت ئەوانەی دەڵێن بە هۆی گۆڕانەوە نانبڕاوکراون ناموقوڵیان کرد.

2 ـ دوای 18 ساڵ لوشدان و دزین و بەهەدەر دانی نان و قوتی خەڵکی ڕەشو ڕوتی کوردستان و هێنانەکایەی شەڕی ناوخۆو بە کوشدانی کوڕی کوردو سوتاندنی جەرگی دایکان و باوکانی خێر لە خۆ نەدیوو ئەنفالکردن و بێ سەرو شوێنکردنی ڕۆڵەکانیان تەنها بۆ پۆست و دەسەڵات و دۆلار لە لایەن هەردو حیزبە پاتاڵەکەی جەلال ومەسعودی بنەماڵەوە.. تازە بە تازە بە دروشمە درۆو ڕەنگاڵەکانیان ڕێنمای و خەڵاتیان بۆ هەر هاوڵاتیەکو ئەو کەسانە داناوە کە گەندەڵی لە دامو دەزگاکاندا ئاشکرا دەکەن بە پێی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی کە وەك ڕێنمایی بە ژمارە 4 ـ لە(16/11/2009 دەرچوە داوا دەکات. بە پێی ئەو نوسراوە هاوڵاتیان و کارمەندانی حوکمەت کە زانیاری لەسەر گەندەڵی شوێنەواری دزی وساختەکاری و گەندەڵی کارگێڕی دەدەنە حوکمەت. بە پێی یاسا خەڵات دەکرێن.

من تەنها ئەوەندە لە بایز تاڵەبانی ئەپرسم جەنابتان پێشتر لە ڕێگای ڕێکخستەناکی یەکێتیەوە لە دژی هەڵبژاردنەکەی پێشوتری کۆمیتەو مەڵبەندەکانی ناو یەکێتی تەنها بۆ پشت لە عەرزدانی کاك نەوشیروان ژمارەیەکی یەکجار زۆری ژنانتان کە لە پێنج هەزار زیاتربو خانەنشین کرد بەو مەبەستەی دەنگەکان بە قازانجی جەلال و جەلالیەکان بێت و فێڵەکەشتان سەری گرت. کەچی دوای دەنگدانیش بۆ ماوەی چوار ساڵ یەك دیناری بریمەر چیە نەتان دانێ ئەگەرچیش بە ڕەسمی پێناسی خانە نشینتان بۆ کردبون و ئەم کوردستانپۆستە هەقبێژە بە بەڵگەوە پێناسێکی لەو خانە نشین کراوانە بڵاو کردەوە. ئەوە ئێستا لە مانگی 8 وە لە ترسی کەمبونەوەی نەفوزتان لە سلێمانی هەر یەك لەو خانە نشینکراوانە بڕی 250.000 دیناریان بۆ سەرف ئەکەن ئەی پێمان ناڵێن موچەی ئەو 4 ساڵەی ئەو خانە نشینکراوانە کە ژمارەیان لە 5000 گەزار کەس زیاترە چوە گیرفانی کێوە.... دە ئەگەر خاوەنی قسەی خۆتانن و درۆ ناکەن دەبوا کوردستانپۆستان خەڵات کردایە چونکە کوردستانپۆست لە ئێستاو لە ڕابوردو یەکەم سەرچاوە بوە بۆ ئاشکراکردنی دزیو گەندەڵی و بێئابڕوییەکانتان بەبەڵگەی حاشا هەڵنەگرەوە. تەنها بۆ نمونە دزیەکانی حەمە خۆشناو.

3 ـ مەسعود بارزانی کە هەمیشە لافی دیموکڕاسی و مافی مرۆڤ و سەروەری یاسا لێدەدات و دەڵێت پەڕلەمان واتە ڕای خەڵکی کوردستان کەچی هەر بۆخۆی دیموکڕاتی و مافی مرۆڤ و ڕای خەڵکو سەروەری یاسا پێشێل ئەکاو ئامادە نیە بۆ ڕونکردنەوە لەسەر ئەو سازشەی کە کردی لە یاسای هەڵبژاردنەکان و کوردی بە دۆراندن دا و پاشەڕۆژی کوردی خستە بەردەم نەك دوڕیان بەڵکو سەد ڕیانەوە بچێتە پەڕلەمان و بەڵکو هەر حسابیشی بۆ ناکات بەو حساب نەکردنەی مەسعود بۆ پەڕلەمان پەڕلەمان دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە لە کاتێکدا دەبوایە مەسعود وەك هەر تاکێکی کورد لەبەرامبەر یاساو ڕای خەڵکدا ملەکچ بێت و له‌سه‌ر ته‌نها سکاڵای هاوڵاتیه‌ك که‌له‌سه‌ری تۆمار ده‌کات ئاماده‌ی به‌رده‌می یاسا بێت به‌ڵام نه‌خێر هه‌گیز ئێوه‌ عسابتان بۆ یاساو په‌ڕله‌مان و بۆ خه‌ڵکی کوردستان نه‌کردوه‌. ئەی مه‌سعود ناڵێت ئێمە وه ك‌ پارتی خزمەتکاری میللەتین.

4 ـ سەرکردەکانی حیزبی پاتاڵ هەمو کات ئیدعای ئەوە دەکەن کە لە زیندانەکانیاندا گیراوی سیاسی نیە. ئەی خێرە وا بەدەیان گەریلاو ئەندامی پەکەکەتان لە زیندانەکانی پاراستن و زانیاری و زیندانی سوسێدا زیندانی کردوە.ئەی ئەوە ئەگەر زیندانی سیاسی و لەسەر بیرو باوەڕی جیاواز نەبێت ئەی خۆ ناتوانن بڵێن ئەوانە لەسەر تریاک و دزی و داوێن پیسی زیندانی کراون.

پێویست ناکات زیاتر درێژەی بدەینێ چونکە ئێوە پاتاڵن و جگە لە پڕکردنی گیرفانتان چ خێرێکتان بۆ خەڵکی کوردستان پێوە نەماوە چونکە ئەوەندە درۆو بێ ئابڕویتان لێ بینراوە تەنانەت مناڵیش هەست بەم درۆو لە خشتە بردنانەتان ئەکات و ئەزانێت بایی چەندن... هەرکەسیش لەمەولا بە درۆ شاخدارەکانتان تەفرە بخواو دەنگتان پێ بدات ئەوە خۆی دوژمنی گیان و ژیان و نامو سو کەرامەتی خۆیەتی . خۆی خۆشحاڵە بەوەی هەر سوکایەتیەکی پێبکرێت..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە