کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حكومەت باوكى گەلە كەس بۆى نیە ئیحراجى بكات دڵى ناسكە

Monday, 17/01/2011, 12:00




حكومەتەكەمان ساوایە , دەستى كورتە , دڵى ناسكە , ئەم حكومەتە دڵناسك و دەست و كورت و ساوایە كەس بۆى نیە ئیحراجى بكات , جێگرى سەرۆكى فراكسیۆنى لیستى هاوپەیمانى لە پەرلەمانى كوردستان دڵشاد وەهاب ئەڵێ ((ئۆپۆزسیۆن ده‌یه‌وێت حكومه‌ت ئیحراج بكات)) لە بەیاننامەیەكدا جێگرى ئەم لیستە گلەیى لە ئۆپۆزیسیۆن ئەكات كە نابێت ئەم ساوا دڵناسكە ئیحراج بكەن , بەڕاستى عەیبە بۆ ئۆپۆزیسیۆن , كاریان تەنها ئەوەیە حكومەتەكەمان ئیحراج بكەن ,جا بۆ ئەوەى ئیتر حكومەت دڵى عاجز نەبێت , وە ئیحراج نەبێت تكایە كەس باسى حكومەت نەكات , ئەگەر ئەتانەوێ حكومەت ئیحراج نەبێت كەس باسى هیچ نەكات , باسى گەندەڵى و دزى و نەبونى كارەبا و سوتەمەنى و ئاو مەكەن , باسى ڕێگاو بان و خانوى تەجاوەزو موچەى خەیاڵى مەكەن , باسى دامەزراندن و نەسریەى یەكێتى و پارتى , باسى موچەى وەزیرو پەرلەمانتارو خانەنشینە پلە وەزیرەكان مەكەن , باسى شەفافیەت و گەندەڵى مەكەن ,باسى بودجە و یاساى حیزبەكان و میدیاى ئازادو چى و چى مەكەن , باسى پرۆژەى وەهمى و یاساى خۆپیشاندان مەكەن , باسى تیرۆر كردنى سەردەشت و پێشمەرگە و ئاسایش و پۆلیس مەكەن , باسى دوو ئیدارەیى و یەكگرتنەوەى وەزارەتەكان مەكەن , باسى یەكگرتنەوەى ئاسایشى پارتى و یەكێتى و دەزگاى زانیارى و پاراستن مەكەن ,باسى بێً سەرو شوێنانى شەڕى ناوخۆو زیندانى تایبەتى پارتى و یەكێتى مەكەن , باسى خوێندكارو پەروەردە مەكەن , باسى نەوت و گرێ بەستیە نەوتیەكان و دزى نەوت مەكەن , ئۆپۆزیسیۆن بۆى نیە باسى سلفەى هاوسەرگیرى بكات , بۆى نیە باسى موچەى پێِشمەرگە و ئاسایش و پۆلیس بكات , ئیلاقەى یاساى خۆپیشاندانتان نیە , بۆتان نیە باسى جێگرى سەرۆكى هەرێم بكەن , بۆتان نیە باسى تەندروستى و وەزارەتەكەى بكەن , كەى ئۆپۆزیسیۆن ئیشى ئەمەیە , وەرن بۆ خۆتان بە ئاقڵى دابنیشن و هیچ مەكەن , با حكومەت چى ئەكات بیكات , كارەبا ئەبێت یان نابێت , خوێندكار حاڵى خراپە یان باشە , لە بەشە ناوخۆییەكەى ژیانى هەرچیەكە ئۆپۆزیسیۆن ئیلاقەى چیە , ئۆپۆزیسیۆن ئیلاقەى گەنجى چیە ژن ئەهێنن یان نا , ئەو ئیلاقەى سلفەى هاوسەگیرى چیە بۆیان زیاد بكرێت , ئۆپۆزیسیۆن هەقى چیە بە سەر سەردەشت عوسمانەوە , هەقى چیە بەسەر خەڵكەوە , ئۆپۆزیسیۆن نابێت حكومەت ئیحراج بكات , ئۆپۆزیسیۆن ئێوە هەقى ئەمانەتان نیە بۆخۆتان دابنیشن و بۆتان نیە حكومەت ئیحراج بكەن , بۆتان نیە بە پیشاندانى كەم و كوڕییەكانى خەڵك و ناعەدالەتیەكان باوكى میللەت ئیحراج بكەن , ئەوەتا لیستى كوردستانى ئەڵێن هەرچى ئۆپۆزیسیۆن ئەیڵێ ئەوە ناڕاستە و ئەوە ((بۆ مه‌به‌ستی‌ خۆی‌ هه‌ست‌و سۆزی‌ جه‌ماوه‌ر ده‌جوڵێنێت كه‌گوایه‌ ئێمه‌ دژی‌ ئه‌و پڕۆژانه‌ین)) خوا هەڵناگرێ لیستى كوردستانى دژى هیچ نین , ئەگەر ئۆپۆزیسیۆن وازبێنێ و حكومەت ئیحراج نەكات , حكومەت و لیستى كوردستانى ئەم كوردستانە ئەكەن بە دوبەى , توخوا سەیرى ئەم خۆخەڵەتاندنەى لیستى هاوپەیمانى ,كە ئەفەرموى نابێت كەس منەت بكات بە سەرماندا , نازانم منەتى چى ؟ دیارە لاى كوردستانى ئەگەر شتى باش , پرۆژەى باش بۆ خەڵك داوا بكەیت ئەمە منەتە بە سەریاندا , بەزەییم بە حكومەتدا دێتەوە , ئەوەش بزانن ئۆپۆزیسیۆن كارێكى باشى كردوە لە ووشیار كردنەوەى خەڵك لە ئاست ناهەقى و ناعەدالەتى حكومەت و دەسەڵاتى كوردى , یەك شتى تریش كە بۆتە هۆى هاتنە دەنگى لیستى كوردستانى ئەزانن چیە ؟ من ئەزانم تونسە تونس , ترسى تونس و ڕاونانى دیكتاتۆرەكە و زەماوەندێكى ترى لە كوردستان ئەمانى هێنایە دەنگ , ئەم ڕوونكردنەوەى دەسەڵات و لیستى دەسەڵات لە دواى خۆپیشاندانەكەى تونسەوەیە , چونكە ئەزانن ووروژاندنى هەموو كارە قێزەونەكانى دەسەڵات و لیستى دەسەڵات و ڕێگرییەكانى لیستى كوردستانى لە پەرلەمان بۆ پرۆژە باشەكانى ئۆپۆزیسیۆن ئەبێتە هۆى هاندانى خەڵك بۆ زەماوەندێكى تر .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە