هونه‌رمه‌ند کاوه گۆرانیه‌ک بۆ فه‌رزاد ده‌چڕێ
Friday, 05/11/2010, 12:00
24 کاتژمێر
هونه‌رمه‌ندی ناسراو و گه‌نجی باکووری کوردستان کاوه له‌گه‌ڵ دوو هونه‌رمه‌ندی دیکه به ناوه‌کانی خه‌لیل خه‌مگین و رێناس گۆرانیه‌کیان بۆ فه‌رزاد که‌مانگه‌ر چڕی.
ناوی گۆرانیه‌که فه‌ریاده و له تازه‌ترین ئه‌ڵبۆمی هونه‌رمه‌ند کاوه‌دا بڵاو بۆته‌وه.
شایانی باسه ناوی ئه‌ڵبۆمه‌که‌ش هه‌ر به‌ناوی ئه‌و گۆرانیه‌وه کراوه بۆ رێزگرتن له یادی مامۆستای له‌سێداره‌دراوی کورد فه‌رزاد که‌مانگه‌ر و هه‌ڤاڵانی.
گۆرانیه‌که به‌چه‌ند رسته له نامه‌یه‌کی فه‌رزاد که‌مانگه‌ر ده‌ست پێده‌کا.
هۆزان کاوه که گۆرانیبێژێکی باکووری کوردستانه به نیازه ئه‌م گۆرانیه کلیپ بکا.
ئالبومی نوێی هوزان کاوه له 13 تراک پێک دێت...
1.فه‌ریاد 2. بانگا یه‌کیتیێ 3. گولچین 4. مورده‌م 5. به‌رفین 6. چاوبه‌له‌ک 7. رندا من 8. سابیحه 9. دلی من 10. بێ ته 11. هه‌وشا مه 12. ته‌مر 13. لاو‌و ملانی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست